ڕۆژێك له ڕۆژانی مانگی تشرینی
یه‌كه‌م هوشـیار
له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا چـوونه گه‌شـت بۆ لادێ‌یه‌ك، ئاو‌و هه‌وا فێنك بوو، شنه‌ی
بای شه‌ماڵ تین‌و توانای ده‌خسته به‌ر جـه‌ســـته، ئه‌مه پاش كۆچ‌كردنی هاوینێكی
زۆر گه‌رم، هوشیار تاسه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له لادێ بگات‌و له ژیانی جوتیاریش شت
بزانێت چونكه له قوتابخانه‌دا زۆر شتی له‌م باره‌یه‌وه خوێندبۆوه.
پاش گه‌ییشتنی ئه‌و خێزانه بۆ ئه‌و دێ‌یه‌ی
كه مه‌به‌ستیان بوو، له سێبه‌ری دارێكی گه‌وره‌دا ڕایه‌خێكیان ڕاخست‌و كه‌ل‌و
په‌له‌كه‌شیان له‌وێ دانا؛ هوشیارو دوو برا بچكۆڵه‌كه‌ی له‌و باخه جوانه‌دا
ده‌ستیان كرد به یاری كردن...،و یاری كه ته‌واو بوو چوونه یارمه‌تی جووتیار‌و
مناڵه‌كانی كه خه‌ڕیكی ڕنینه‌وه‌ی به‌ری داره‌كانیان بوون...
پاش ماوه‌یه‌ك كاكی جوتیار مناڵه‌كانی
نارده كۆكردنه‌وه‌ی ووشكه دار بۆ ئاگری چا دروست‌كردن ..، مناڵه‌كان ووركه‌داریان
كۆ كرده‌وه‌و ئاگریان ساز كرد‌و چاییان له‌سه‌ر ده‌م كرد. كاتی حه‌سانه‌وه چای
خواردنه‌وهه‌موو له‌ژێر سێبه‌ری دارێك دانیشتبوون..، هوشیار له كاكی جووتیاری
پرسی: ئایا ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی به‌رهه‌م ڕنینه؟
جووتیار: به‌ڵی هوشیار، زۆربه‌ی زۆری به‌ری
دار له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ڕنن.
هوشیار : به‌ری كام دار له‌م وه‌رزه‌دا كۆ
ده‌كرێته‌وه؟
جووتیار: ئێستا به‌ری دار هه‌نارو لیمۆو
زه‌یتوون‌و هه‌ندێ چه‌شنی ترێ ده‌ڕننه‌وه.
هوشیار : ئه‌ی دار هه‌ڵووژه‌و سێو‌و
قه‌یسی‌و هه‌نجیر كه‌ێ ده‌بڕنه‌وه؟
جووتیار: له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌م دارانه له
هاویندا پێش وه‌رزی پاییز ده‌گه‌ن، به‌ڵام له لادێ‌یه‌كانی به‌شی ژووروی ووڵاتدا
ئێستاش به‌ریان پێوه‌یه.
هوشیار : ئه‌ی له باره‌ی سه‌وزه‌دا چ
زانیارێكم ده‌توانی بده‌یتێ؟
جووتیار: هوشیار گیان، بڕوانه ئائه‌و
كێڵگه‌یه بزانه چۆن منداڵه جووتیاره‌كان كاڵه‌ك‌و شووتی‌و بیبه‌رو ته‌ماته‌و
بامیه‌و لۆبیاو باینجان‌و كووله‌كه‌و ترۆزی كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
هوشیار : ئایا ئه‌م سه‌وزانه به‌ری دوا
ڕۆژه‌كانی هاوینن؟
جووتیار: به‌ڵی هوشیار، ئه‌مانه سه‌وزه‌و
به‌ری هاوینه كه له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی پاییزدا پێ ده‌كه‌ن.
هوشیار : باشه ئه‌ی ئه‌و هه‌مۆ به‌رهه‌مانه
چۆن ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاره‌كان؟
جووتیار: به‌ڕێبه‌رێتی هاوكاری كردنی كشت‌و
كاڵ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی ده‌گوێزێته‌وه شار‌و له‌وێ ده‌یان‌فرۆشێت‌و له‌دوا ڕۆژه‌كانی
وه‌رزه‌كه‌شدا قازانجه‌كانی به‌سه‌ر جووتیاره‌كان‌دا دابه‌ش ده‌كات.
هوشیار : ئایا ده‌وڵه‌ت چۆن
پێویستی‌یه‌كانی جووتیار دابین ده‌كات؟
جووتیار: حكومه‌ت ئه‌م پێویستی‌یانه‌ی
بۆجووتیار دابین كردووه: كاره‌با، ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه، نه‌خۆشخانه،
ڕێ‌نیشانده‌ری كشت‌و كاڵ كردنی نوێ، تۆوی پوخت‌كراێ، په‌یین. هه‌روه‌ها كۆمه‌لی
هه‌ره‌وه‌زی‌و مه‌ڵبه‌ندی له‌ناو بردنی نه‌خوێنده‌واری‌و قوتابخانه‌ی بۆ دروست
كردوون.
هوشیار : سوپاس بۆ تۆ كاكی جووتیار، بۆ
ئه‌و ده‌رسانه‌ێ كه فیرت كردم‌و هیچ له‌بیرم ناچنه‌وه؛ به‌ڕاستی ئه‌وڕۆ گه‌شتێكی
خۆشمان كرد.
بۆ ڕۆژی داهاتو هوشیار ئه‌و شتانه‌ی چاوی
پێ
-
كه‌ی به‌رهه‌می دوا
هاوینه كۆ ده‌كرێته‌وه؟
-
چ سه‌وزه‌و میوه‌یه‌ك له
سه‌ره‌تای پاییزدا كۆ ده‌كرێنه‌وه؟
-
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ چ
پێویستی‌یه‌ك بۆ جووتیاره‌كان دابین بكات؟
-
ده‌رباره‌ی میوه‌ڕنین له
ووڵاته‌كه‌ماند چوار دێڕ بنووسه؟