له 26-ی ڕێبه ندانی 1969
(واته له 16 - ی ژانوی‌یه‌ی
هه‌مان ساڵدا)
تریشقه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی ئاسمانی‌یه‌وه
به‌ره‌و مانگ ده‌ڕپه‌ڕی كه گالیسكه‌یه‌ك‌و سێ ئاسمان - گه‌ڕی تێدا بوو.
ئه‌وه ڕووداوێكی سه‌یرو سه‌رسووڕمێن بوو،
له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه مرۆڤ زۆر به ته‌نگ ئه‌و ده‌نگ‌و باسه‌وه بوون‌و
چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه سه‌رسووڕ‌ینه‌ره‌كه‌یان ده‌كرد، ته‌واوی ئێستگه‌كانی ڕادیۆو
ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌نگ‌و باسی ئه‌م گه‌شته مێژوویی‌یه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه‌و به
شوێن تازه‌وه بوون، ڕۆژێک له پڕ ناو ته‌له‌فزیۆن گالیسكه‌ی ده‌ركه‌وت كه له سه‌ر
ڕوی مانگ نیشتبوو، ملیۆنه‌ها كه‌س چاویان تێ‌بریبوو چاوه‌ڕێ‌یان ده‌كرد، بینرا شتێك
له‌ناو گالیسكه‌كه‌دا جووڵاوه!! ئه‌ویش ئه‌و په‌ژه‌یه بوو كه ده‌یگه‌یاندنه سه‌ر
ڕووی مانگ، پاش ئه‌وه مرۆڤێک بینرا كه خه‌ریكه له‌سه‌ره‌خۆ بۆ دابه‌زین هه‌نگاو
ده‌نێت، له‌و كاته‌دا هه‌موو لایه‌ك هاواریان كرد ووتیان:
ئه‌وه ئه‌وكاته گرنگه مێژوویی‌یه كه
یه‌كه‌م مرۆڤ پێ ده‌نێته سه‌ر مانگ.
یه‌كه‌م پیاوی سه‌ر مانگ به لیباسی
تایبه‌تی‌یه‌وه ڕاوه‌ستا ئه‌و به‌رگه‌ی كه هه‌وای بۆ دابین ده‌كرد چونكه له سه‌ر
مانگ هه‌وا نی‌یه، پیاوی سه‌ر مانگ جارێك به ده‌وری خۆیدا سووڕایه‌وه، ئینجا زۆر
به ئاسته‌م ده‌ستی كرده ڕۆیشتن‌و هاوڕێ‌یه‌كه‌شی به‌شوێنی دا هه‌نگاوی ده‌نا، تاقه
هۆیه‌كی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردووكیاندا ئه‌وه بووكه‌به بێ‌ته‌ل له گه‌ڵ
یه‌كتردا گفتوگۆیان ده‌كرد، دوای ئه‌وه له گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده چاوه‌دێری كردنه‌كه‌ی
سه‌ر زه‌مین‌دا كه‌وتنه قسه‌كردن، هه‌مووكه‌سێكیش گوێ‌ی له قسه‌كانیان گرتبوو.
هه‌ردوو پێشڕه‌وه‌كان گه‌ییشتنه ئه‌و
شوێنه‌ی كه ده‌سنیشان كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای ووڵاته‌كه‌یانی تێدا بچه‌قێنن‌و
هه‌ندێك ئامێری زانستی له سه‌ر ڕووی مانگ دابنێن، ئینجا نموونه‌یه‌ك له خۆڵ‌و
به‌ردی مانگیان هه‌ڵگرت‌و گه‌ڕانه‌وه ناو گالیسكه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی پێی بچنه‌وه
ناو گالیسكه گه‌وره‌كه چونكه سێهه‌م هاوڕێ‌یان له‌وێ چاوه‌ڕێی ده‌كردن، هه‌رسێكیان
پێكه‌وه گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی.
به‌م جۆره خه‌وێك كه له زوووه‌وه كاری له
هۆش‌و خه‌یاڵی زاناكان كردبوو هاته‌دی‌و ئاده‌میزاد گه‌ییشته مانگ‌و له‌سه‌ر ڕوویدا
ڕۆییشت‌و مۆری شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ردانا، كه به‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ
مێشكی ئاده‌میزادو هه‌موو مرۆڤێك به‌ده‌ست هات.
-
ئاسمان‌گه‌ڕ : ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته
ئاسمانی ده‌ره‌وه.
-
بێ‌ته‌ل : ته‌له‌فۆنی بێ سیم.
-
مۆری كرد : شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر دانا.
-
تریشقه : ساروخ، بریقه، دره‌وشان؛
بروسكه‌ێ هه‌ور.
-
په‌یژه : نه‌ردیوان.
-
له‌كاتی ده‌رپه‌ڕینی
تریشقه‌كه بۆ مانگ چه‌ند كه‌سی تێدا بوو؟
-
بۆچێ ئاده‌میزاد
كه‌وتبوونه شوێن ده‌نگ‌و باسی ئه‌م گه‌شته؟
-
دوو پێشڕه‌وه‌كه‌ی سه‌ر
مانگ به‌هۆی چ ئامرازیک په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ یه‌ك‌دا ده‌گرت؟
-
هاوڕێی سێ‌هه‌میان له‌كوێ
چاوه‌ڕێی هه‌ر دوو هاوڕێ‌یهكه‌ی خۆی ده‌كرد؟