منداڵێک ئه‌چێته دووکانی کۆڵانه‌که‌ی خۆیان و به خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی بنێشتت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ:
"به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌م بده‌رێ." مام عه‌لیش دوو پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی ئه‌داتێ و منداڵه‌که ئه‌ڕوات. زۆری پێ ناچێت منداڵه‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵێ: "مام عه‌لی گه‌نمه‌شامیت هه‌یه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ڵێ کوڕم هه‌یه." منداله‌که ئه‌ڵێ: "ده دوو بنێشتم بده‌رێ." منداڵه‌که به‌م شێوه‌یه ڕۆژی چه‌ند جارێک ئه‌چێته لای مام عه‌لی و پرسیاری شتێکی لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. مام عه‌لی ته‌واو هه‌راسان ئه‌بێت بۆیه ئه‌چێت بۆ ماڵیان هه‌تا لای باوکی شکاتی لێ بکات. مام عه‌لی به باوکی کوڕه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌و کوڕه‌ت ڕۆژی چه‌ند جارێک دێته دووکانه‌که‌م و پرسیاری شتێکم لێ ئه‌کات و شتێکی تر ئه‌کڕێت. من وا هه‌ست ئه‌که‌م گاڵته‌م پێ ئه‌کات بۆیه هاتووم شکاتی لێ بکه‌م." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئینجا بۆ هاتوو‌یت شکاتی لێ ئه‌که‌یت، ئه‌ی بۆ خۆت ده‌ستت نییه؟" مام عه‌لیش ئه‌ڵێ: "به‌ره‌وه‌ڵڵا ده‌ستم هه‌یه." باوکی کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئێ ده که‌واته دوو تف بکه‌ره ناوچه‌وانی." |
كابرایه‌ك زه‌لا مێك ئه‌كوژێو ئه‌یبه‌نه محكه‌مه
مه‌حكه‌مه ئه‌مری له‌سێداره‌دانی ده‌رئه‌كا ، كاتێ په‌ته‌كه ئه‌كه‌نه ملی كابرا
كابرا ئه‌ڵێ په‌ته‌كه لێكه‌نه‌وه قسه‌یه‌كی خۆشتان بۆ ئه‌كه‌م
په‌ته‌كه‌ی لێئه‌كه‌نه‌وه :- كابرا ئه‌ڵێ خه‌ریك بو بخنكێم
كابرایه‌ك 17 ژنی هێناوه سه‌ره هاتۆته سه‌ر ژنی 18 هه‌می ژنی 18 هه‌میشی پیرێژنێك ئه‌بێ 18 شوی كردوه
شه‌و كابرا ئه‌چێته لای بوك‌و ئه‌ڵێ :- سه‌لامون عه‌له‌یك ئه‌ی بوكی په‌رده 17م هێناوه به‌تۆوه هه‌ژده
ژنه‌كه‌ش به‌نازێكه‌وه لائه‌كاته‌وه‌و ئه‌ڵێ عه‌له‌ی كه‌سه‌لام ئه‌ی زاوای زۆرده هه‌ژده‌م كردوه به‌تۆوه نۆزده
كابرایه‌ك ژن ئه‌هێنێ به 3 مانگ ژن وه‌ختی منداڵ بونی دێ
ڕۆژێ كابرا به ژنه‌كه‌ی ئه‌ڵێ :-ژنه‌كه تۆ 3 مانگه لای منی كوێڕا منداڵت بوو ؟؟
ژنه‌كه ئه‌ڵێ ده‌ڵێ :- ده‌توخوا بڕۆ به‌ولاوه تۆ سێمانگه منت هێناوه منیش سێمانگه شوم به‌تۆ كردوه 3 مانگیشه به‌یه‌كه‌وه‌ین ئه‌وه 9 مانگ 9 ڕۆژیش خه‌ریكی گواستنه‌وه‌و ماره‌ی بوین ئه‌وه نۆ مانگ‌و نۆ ڕۆژ
كابرا ئه‌ڵێ وه‌ڵا ئافره‌ت من ئه‌و زه‌ڕبو زائیدانه‌م نه‌ئه‌زانی
مامۆستایه‌كی ڕێزمانی كوردی ده‌رسبۆ ته‌له‌به‌كانی شه‌رح ئه‌كات ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بڵێم زووناشیرن بوم فه‌رمانی ڕابردوه ئه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم ئێستا زۆر جوانم فرمانی چیه ؟؟؟
ته‌له‌به‌كان ئه‌ڵێن درۆیه‌كی زله
مامۆستایه‌كی بیركاری بانگی ته‌له‌به‌یه‌ك ئه‌كاو ئه‌ڵێ :- ئه‌گه‌ر دایكت چاكه‌تێ به باوكت بكڕێ به 200 دینار‌و جوتێ قۆنده‌ره به 100 دینار‌و ماكسیه‌ك به 250 دینار
كۆی هه‌موی ده‌كاته‌چه‌ند ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ته‌له‌به‌كه ئه‌ڵێ شه‌ڕێكی قورسی نێوان دایكم‌و باوكم
مامۆستایه‌ك به‌ته‌له‌به‌كانی ئه‌ڵێ :- بنوسن ترۆزی ، ته‌مات،خه‌یار پیاز ....................هتد
دوای سه‌یر ئه‌كا هه‌مو ته‌ڵه‌به‌كان وایان نوسیوه ته‌نها یه‌ك ته‌له‌به نه‌بێ كه‌ته‌نها یه‌ك وشه‌ی نوسیوه
مامۆستا ئه‌ڵێ ئه‌وه چیه كوڕم بۆ ته‌نها یه‌ك وه‌شت نوسیوه ؟؟؟؟
ته‌له‌به‌كه ئه‌ڵێ :- ماۆستا پێویستی نه‌ئه‌كرد ئه‌و هه‌موشته بنوسم بۆیه یه‌كسه‌ر نوسیم زه‌ڵاته
دوو کابرا به‌شه‌ڕ دێن یه‌کێکیان زۆر جنێو به‌وی تر ده‌دات، ئه‌ویش زۆری لێ تووڕه ده‌بێت و پێێ ده‌ڵێت: "به‌سه کابرا چیتر گوو نه‌خۆی!" کابرای جنێوفرۆش که زۆر تووڕه ده‌بێت لێی دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت:"هه‌ی سه‌گباب ئه‌وه به کێ ده‌ڵێی گوو نه‌خۆی؟" ئه‌ویش زۆر له‌سه‌رخۆ پێی ده‌ڵیت:"ده‌بخۆ بخۆ کابرا، من هه‌قم نییه به‌سه‌رته‌وه!"
پیاوێک به سوعبه‌ته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێت:
" ژنه‌که که من مردم شوو ئه‌که‌یته‌وه؟"
ژنه‌که‌شی ئه‌ڵێت:
" ئه‌ره‌وه‌ڵا. "
پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له‌م ماڵه‌شدا ئه‌ژین؟"
ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ره‌وه‌ڵا."
پیاوه‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته جله‌کانی منیش له‌به‌ر ئه‌کات."
ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"نا، بۆی نابێت. ئه‌و باڵای تۆزێ له‌تۆ به‌رزتره
له كابرايه‌ک ئه‌پرسن:
"باشه کابرا تۆ هه‌شت ساڵه له زیندانیت، منداڵی دووساڵه‌ت له کوێ بوو؟"
کابراش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
ئێوه قسه‌ی سه‌یر ئه‌که‌ن، ڕاسته من زیندانی بووم به‌ڵام خۆ خێزانه‌که‌م زیندانی نه‌بووه
کچێکی جوان ئه‌چێته دووکانی کوڕێک و ئه‌پرسێ:
"نوقوڵ چه‌ندی به چه‌ند؟"
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ده دانه‌ی به ماچێک."
کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"سه‌د نوقوڵم بده‌رێ و دوایی نه‌نکم دێت حسابت له‌گه‌ڵدا ده‌کات
ئازاد به‌یانییه‌ک که له خه‌و هه‌ڵده‌سێت، تاقه‌تی نییه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه، بۆیه ده‌ست ئه‌داته ته‌له‌فۆنه‌که و ته‌له‌فۆن ئه‌کات بۆ قوتابخانه و ئه‌ڵێ:
"ئازاد که‌ریم ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه و ناتوانێت بێته‌وه بۆ قوتابخانه."
ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌ی جه‌نابت کێیت ته‌له‌فۆن ئه‌که‌یت؟"
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"من باوکمم
کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!"
پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت
خێزانێک له ناو به‌له‌مێکدا ئه‌بن و به قاچاخ ئه‌په‌ڕنه‌وه له تورکیاوه بۆ یۆنان. منداڵێکیان له باوکه‌که ئه‌پرسێ:
"بابه قه‌زاوقه‌ده‌ر و موسیبه‌ت جیاوازییان چییه"
با‌وکه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"قه‌زاوقه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌ر له خۆیه‌وه دایکت بکه‌وێته ده‌ریاکه‌وه. مو‌سیبه‌تیش ئه‌وه‌یه که مه‌له بزانێت و خۆی ڕزگار بکات
له سه‌یرانێکی زانکۆ‌دا، کوڕ و کچێک ئه‌چنه په‌نا دارێکه‌وه و پاش که‌مێک گفتوگۆی دڵدارانه کوڕه‌که ده‌ست ده‌بات مه‌مکی کچه ده‌گرێت. کچه‌که‌ش به توڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ:
"هه‌تا هه‌زار ئه‌ژمێرم به‌ری نه‌ده‌ی هاوار ئه‌که‌م
کۆتایی ساڵه و کاتی نمره‌وه‌رگرتن. کوڕێک ئه‌چێته ماڵه‌وه و کارتی نمره‌کانی ئه‌داته ده‌ست باوکی. باوکیشی که ئه‌بینێت پاش دوو ساڵ له پۆلێکدا هێشتا جوار سفری تیایه و ده‌رنه‌چووه، ئه‌که‌وێته پیا‌هه‌ڵشاخان و سه‌رزه‌نشتکردنی و به تووڕه‌یی و ته‌وسه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"ناپولیۆ‌ن له ته‌مه‌نی تۆدا ئه‌فسه‌ر بووه له له‌شکری فه‌ڕه‌نسیدا."
کوڕه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"له ته‌مه‌نی تۆشدا نیوه‌ی جیهانی داگیر کردووه
بياويك، له چایخانه‌یه‌ک، به شاگردێکی سه‌رزل ئه‌ڵێ:
"ئا توخوا خێری قه‌بری دایکت، تۆزێک ئاوم به‌رێ."
ئه‌ویش ئاوه‌که‌ی بۆ ئه‌هێنێت و لێشی ئه‌پرسێت:
"باشه تۆ چوزانیت دایکم مردووه؟"
کابراش ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵڵا بۆ زانین، نازانم به‌ڵام وتم ئه‌و سه‌ره له هه‌ر که‌سێک بوو بێت به‌دڵنیایی مردووه
منداڵێک له باوکی ئه‌پرسێت:
"بابه بۆ وا سه‌رت سپی بووه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"له داخی هاروهاجی تۆ."
منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"که‌واته تۆ له منیش هارتر بوویت بۆیه باپیرم سه‌ری له تۆش سپیتره
چه‌ند که‌سێک دانیشتوون سه‌یری فیلمێک ئه‌که‌ن به ڤیدیۆ و مه‌لایه‌کیشیان له‌گه‌ڵدایه. له هێکڕا ژن و پیاوێـک پیشان ده‌دات له‌سه‌ر جێگا به‌ڕووتی. له‌به‌ر دڵی مامۆستا، یه‌کێکیان ده‌ست ده‌داته کۆنتڕۆڵه‌که و ئه‌و دیمه‌نه تێ ده‌په‌ڕێنێت، که‌چی مامۆستا ، که پێ ده‌چێت دیمه‌نه‌که‌ی زۆر به دڵ بوو بێت، ئه‌ڵێ:
" ئا توخوا بیگێڕه‌وه، بیگێڕه‌وه، با دوو تـفیان لێ بکه‌م
کابرایه‌کی سواڵکه‌ر ده‌چێته به‌ر دووکانی حاجییه‌کی پیسکه‌ی زۆر ده‌و‌ڵه‌مه‌ند و ئه‌ڵێ:
"حاجی گیان له ڕێی خوادا شتێکمان بده‌رێ!"
حاجیش ئه‌ڵێ:
"ده بڕۆ بابه خوا بتداتێ."
سواڵکه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئینجا تۆ هیچت پێ هێشتووه تا بیدا به ئێمه
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێت و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ملاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێت، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ئه‌کات و باوه‌شی پێدا ئه‌کات و ده‌یگووشێت و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنی. خه‌ڵکه‌که ئه‌چن په‌لی کوڕه‌که ئه‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی لێ قایم ئه‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێت ئه‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو
ساڵێک بارانبارین دوا ئه‌که‌وێت. خه‌ڵکی دێ ئه‌چن بۆ لای مه‌لا و پێشنیار ئه‌که‌ن پێشنوێژی نوێژه‌بارانه‌یان بۆ بکات. مه‌لاش، که هه‌موو شه‌وێک گوێ له ڕادوێی ئیسرائیل ئه‌گرێت و ئه‌زانێت جارێ به‌م زووانه باران نابارێت، ئه‌ڵێ:
"جارێ دان به خۆتاندا بگرن و ماوه‌یه‌کی تریش چاوه‌ڕێ بن!"
پاش ماوه‌یه‌ک خه‌ڵکی دێ ته‌واو مه‌لا هه‌راسان ئه‌که‌ن بۆیه ئه‌ویش به ناچاری پێشیان ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ر گردێک بۆ پێشنوێژی کردنیان. پاش راوه‌ستان و ئاماده‌بوونی هه‌موو، مه‌لا ده‌ست ئه‌کات به نێتهێنان و ئه‌ڵێ:
نێتمه دوو ڕیکاعه‌ت نوێژه‌بارانه بۆ خوای گه‌وره به‌جێ بهێنم، هه‌رچه‌نده ئیسرائیلیش وتی هه‌تا هه‌فته‌یه‌کی تریش باران نابارێت
موجاهیدێک له شێخێك ئه‌پرسێت:
"یاشێخ، که فه‌له‌ستینمان ڕزگار کرد، بۆمان هه‌یه سواری ژنه جوله‌که‌کان بین؟"
شێخ‌یش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر ئێوه ڕزگارتان کرد، وه‌رن سواری من بن!
پیاوێکی سواڵکه‌ر له ده‌رگای ماڵی پیرێژنێک ئه‌دات. که پیرێژنه‌که ئه‌بینێت هه‌مان سواڵکه‌ره که هه‌موو ڕۆژ دێت له ده‌رگای ئه‌دات بۆ سواڵکردن پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌وه دیسان هاتیته‌وه بۆ سواڵکردن"
سواڵکه‌ره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی چی بکه‌م، خۆ نایه‌م بۆ خوازبێنیت
دزێک ئه‌چێت بۆ سه‌رقه‌بران بۆ دزینی کێلی قه‌بر. دزه‌که خه‌ریکی ده‌رهێنانی کێلی قه‌بری منداڵێک ئه‌بێت، که پۆلیس دێت به‌سه‌را. بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان شکی لێ نه‌که‌ن، دزه‌که ده‌ست ئه‌کات به گریان به‌سه‌ر قه‌بره‌که‌دا. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌مه قه‌بری کێیه؟"
دزه‌که‌ش له شڵه‌ژاویدا ئه‌ڵێت:
"قه‌بری باوکمه."
پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده بچووکه؟
دزه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئا‌خر زۆر به منداڵی مردووه
دێیه‌کی نزیک شاری سنه مه‌لایان ده‌ست ناکه‌وێت و ناچار مه‌لایه‌کی شیعه ده‌هێنن ده‌یکه‌ن به مه‌لای دێ. پیاوماقوڵانی دێ ئه‌چن بۆ لای و دوای به‌خێرهاتنی پێی ئه‌ڵێن:
"مامۆستا مووچه‌که‌ی جه‌نابت 500 هه‌زاره، ئه‌گه‌ر ناوی عه‌لی نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه 750 هه‌زارت ئه‌ده‌ینێ."
مه‌لاش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی بۆ نایکه‌ن به ملێۆنێک بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خواش نه‌هێنم
کابرایه‌ک دوو که‌ناری ئه‌کڕێت به شه‌رتی خوێندن. له ماڵه‌وه که باش سه‌رنجیان ئه‌داتێ ئه‌بینێ ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌خوێنێت، ئه‌ویش به قه‌فه‌زه‌که‌وه هه‌ردووکیان ئه‌باته‌وه بۆ دووکانه‌که و ئه‌ڵێ:
" ئه‌م یه‌که‌یان نا‌خوێنێت."
دووکانداره‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ڕاسته، ئه‌وه‌یان ئاوازدانه‌ره‌که‌ی
مه‌لایه‌ک سواری یه‌کێک له فه‌قێکانی ئه‌بێت. فه‌قێ شکاتی لێ ئه‌کات و ئه‌گیرێت. ڕۆژی دادگایکردنه‌که‌ی، دادوه‌ر پێی ئه‌ڵێت:
"مه‌لا تۆ پیاوی خودای، ئه‌مه‌ت چۆن کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت:
"گه‌وره‌م زۆرم هه‌وڵدا بیخه‌مه مێشکییه‌وه، بێسوود بوو منیش له داخا خستمه قنگییه‌وه."
دادوه‌ر دیسانه‌وه ئه‌ڵێت:
"مه‌لا تۆ باش ئه‌زانیت که ئه‌مه حه‌رامه، چۆن کردت؟"
مه‌لاش هه‌مان وه‌ڵامی پێشووی ئه‌داته‌وه.
دادوه‌ر بۆ جاری سێهه‌م پرسیاری لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت:
"باشه تۆ ترسی خودات له دڵدا نه‌بوو، بۆ وات کرد؟"
مه‌لاش ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه جه‌نابی حاکم! تۆش ئه‌ڵێی شت ناچێته مێشکته‌وه
له ئوستورالیا، منداڵێک ئه‌که‌وێته ناو ئاوێکی زۆر خوڕه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری ئاوه‌که کۆبوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س بوێرێت بچێت یارمه‌تی منداڵه‌که بدات. له‌پڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئه‌داته ئاوه‌که‌وه و پاش که‌مێک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا دێنه ده‌ره‌وه. ڕۆژنامه‌نووس و پۆلیس و خه‌ڵکێکی زۆر لێی کۆ ئه‌بنه‌وه بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا، به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که بێنه قسه، ئه‌م ئه‌ڵێت ئه‌مه‌وێت دوو شت بڵێم:
"یه‌که‌م، ئه‌مه‌وێت بزانم ئه‌و سه‌گبابه کێ بوو که پاڵی پێوه نام.
دووه‌میش، زۆر سوپاسی ئه‌م منداڵه ئه‌که‌م که ڕزگاری کردم
کابرایه‌ک تووتییه‌ک ئه‌کڕێت. پاش چه‌ند ڕۆژێک که تووتییه‌که ڕا دێت و ئه‌کرێته‌وه، گوێی لێ ئه‌بێت هاوڕێکانی به خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ڵێن: "مارفه حیز"، ئه‌ویش یه‌که‌م قسه‌ی که له‌م ماڵه‌دا ئه‌یکات، "مارفه حیز" ئه‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ک وای لێ دێت مارف ناوێرێت خۆی پیشان بدات چونکه هه‌ر به بینینی هاوار ئه‌کات:
"مارفه حیز."
مارف ئه‌که‌وێته پرسیار کردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک. سه‌رئه‌نجام ئامۆژگاری ئه‌که‌ن که سه‌ری قه‌فه‌سه‌که‌ی به په‌ڕۆیه‌ک داپۆشێت بۆ ماوه‌ی دوو سێ هه‌فته تا که‌س نه‌بینێت و بیری بچێته‌وه. مارفیش چۆنیان پێ وتبوو، وا ئه‌کات و ته‌نانه‌ت کاتێک که خواردنیشی بۆ دائه‌نێت خۆی پیشان نادات و ته‌نها له‌ژێر په‌ڕۆکه‌وه ده‌ست درێژ ئه‌کات و خواردنی بۆ دائه‌نێت. پاش هه‌فته‌یه‌ک بێده‌نگی، ڕۆژێکیان مارف به دزییه‌وه و هێواش هێواش سوچێکی په‌ڕۆکه به‌رز ئه‌کاته‌وه تا بزانێت تووتییه‌که چی ئه‌کات و وه‌زعی چۆنه. که تووتییه‌که چاوی به مارف ئه‌که‌وێت ئه‌ڵێت:
"ئه‌وه چییه مارفه حیز؟ قنگت ئه‌خورێ
له کوڕێکی ده‌ستگیراندار ئه‌پرسن:
"ده‌ستگیرانداری خۆشه؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"نه‌وه‌ڵڵا کوێی خۆش بێت، وه‌کو ئه‌وه وایه باوکت پاسکیلێکی تازه‌ت بۆ بکڕێت به‌ڵام نه‌یه‌ڵێت سواری بیت
کابرایه‌ک ژن بۆ کوڕه گه‌وره‌که‌ی ئه‌هێنێت. شه‌وی زاوایه‌تی ئه‌بینێ کوڕه بچکۆله‌که‌ی له به‌ر ده‌رگای بووک و زاوادا دانیشتووه و چاوه‌ڕێیه. باوکی لێی ئه‌پرسێت:
"کوڕم، ئه‌وه چی ئه‌که‌یت له‌و به‌ر ده‌رگایا؟ بۆ له‌ویا دانیشتوویت؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی تۆ پێت نه‌ووتم: دوای کاکت سه‌ره‌ی تۆیه
كابرایه‌ک، که به نیازی فرۆشتنی خانووه‌که‌یه‌تی، ده‌مه و عه‌سرێک، له‌گه‌ڵ کڕیارێک و ده‌ڵاڵه‌که‌دا دێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ سه‌یری خانووه‌که. کابرا ژوور به ژوور خانووه‌که‌یان پیشان ئه‌دات. که ده‌رگای ژووری نووستنی کچه‌که‌ی ئه‌کاته‌وه، ئه‌بینێ کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کوڕێکدا له ناو جێگادایه. کابراش خۆی تێک نادات و ئه‌ڵێ:
"ئه‌مه کچمه و ئه‌وه‌ش زاوامه."
کابرا ده‌رگای ژووری نووستنه‌که‌ی خۆیان ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێ ژنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پیاوێکدا له ناو جێگادایه. کابرا به ناچاری و شه‌رمه‌زارییه‌وه ئه‌ڵێ:
"ئه‌مه ژنمه و ئه‌وه‌ش خۆمم
له مزگه‌وت، جه‌ماعه‌تێک سه‌رنجی کابرایه‌ک ئه‌ده‌ن زۆر زوو له نوێژ ئه‌بێته‌وه. عه‌سرێک خۆیانی لێ ئه‌گرن ئه‌بینن له‌باتی چوار ڕیکاعه‌ت ته‌نها دوو رێکاعه‌ت نوێژ ئه‌کات و سه‌لام ئه‌داته‌وه و هه‌ڵ ئه‌سێت بڕوات. یه‌کێکیان لێی ئه‌پرسێت:
"ئه‌رێ کاکه نوێژی عه‌سر چوار ڕیکاعه‌ته، تۆ بۆچی ته‌نها دوو ڕیکاعه‌تت کرد؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"به‌خوا ورده ورده که‌می ئه‌که‌مه‌وه چونکه به‌ته‌مام ته‌رکی بکه‌م
کابرایه‌ک تووتییه‌کی ئه‌بێت. تووتییه‌که زۆر هۆگری کابرا ئه‌بێت و، له ماڵه‌وه، بۆ هه‌رشوێنێک بچێت، به دواوه‌یه‌تی. ڕؤژێک کابرا ئه‌چێته حه‌مامه‌وه بۆ خۆشتن و ئه‌بینێ تووتییه‌که‌ش دوای که‌وتووه و له‌سه‌ر به‌رمیلی حه‌مامه‌که به‌رامبه‌ر کابرا هه‌ڵنیشتووه. کابرا پاش که‌مێک خۆشتن ده‌ست ئه‌کات به سه‌ر و به‌رتاشین. کاتێک کابرا خه‌ریکی به‌رتاشینه، تووتییه‌که زوو زوو هاوار ئه‌کات:
"مه‌که ئه‌یبڕیت، مه‌که ئه‌یبڕیت."
تووتییه‌که هه‌ر به‌رده‌وام دووباره‌ی ئه‌کاته‌وه تا کابرا تووڕه ئه‌بێت و یه‌ک زله‌ی لێ ئه‌دات و ئه‌بوورێته‌وه. کابرا له خۆشتن ئه‌بێته‌وه و تووتییه‌که‌شی بیر ئه‌چێت. به دوای ئه‌ودا ژنه‌که‌ی ئه‌چێته حه‌مام. ئه‌میش خه‌ریکی به‌رتاشین ئه‌بێت کاتێک تووتییه‌که دێته‌وه هؤش خۆی. تووتییه‌که که‌مێک چاو ئه‌کاته‌وه و ئه‌بینێ گه‌ڵوگون نه‌ماوه ئه‌ڵێ:
"نه‌مووت ئه‌یبڕیت
به‌کابرایه‌ک ئه‌ڵێن:
"ئه‌رێ ئه‌وه چییه؟ منداڵه‌کانت هیچیان له تۆ ناچن؟"
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
"ئینجا بۆ دراوسێی سه‌گ و سه‌گباب ئه‌هێڵێت
كابرايه‌كی که‌مده‌رامه‌ت قاچى ئه‌شكێت. ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر و ئه‌ویش پێی ئه‌ڵێت:
"ده‌بێت قاچت له گه‌چ بگرم، ئه‌مه‌ش سه‌د هه‌زار دیناری تێ ئه‌چێت."
کابراش ئه‌ڵێت:
"ئه‌ی ناکرێت به په‌نجا هه‌زار دینار بۆم له قوڕ بگریت
| ناوونیشان: سه‌موونکڕین. | پیاوێکی دانیشتووی هه‌ولێر و دوو کوڕه‌که‌ی، له سه‌روه‌ختی شه‌ڕی براکوژیدا، ئاواره‌ی سلێمانی ئه‌بن. پیاوه‌که زۆر به ته‌نگ کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی هه‌ولێره‌وه دێت. کابرا هه‌میشه جلی کوردیی ده‌ستووری هه‌ولێر له‌به‌ر ئه‌کات، به دیالێکتی هه‌ولێر قسه ئه‌کات و شانازی به هه‌ولێریبوونی خۆیه‌وه ئه‌کات. شه‌ڕ درێژه ئه‌کێشێت و کابراش خه‌می لێ دێت, ئه‌ترسێت بمرێت و له غه‌ریبایه‌تی بینێژن، هه‌ر بۆیه وه‌سێت ئه‌کات بۆ کوڕه‌کانی و ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر مردم ئه‌مه‌وێت به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌گه‌ر توانرا بمبه‌نه‌وه له هه‌ولێر بمنێژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرا و زرووف له‌بار نه‌بوو ئه‌وا قه‌یناکه لێره له گردی سه‌یوان بمنێژن، به‌ڵام به جله‌کانمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروپشتم بزانن که هه‌ولێریم. پاش ماوه‌یه‌ک، هه‌روه‌ک چۆن دڵی خه‌به‌ری دابوو، نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و ئه‌مرێت. کوڕه‌کانیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زرووف له‌بار نییه, له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له گردی سه‌یوان، به جله‌کانیه‌وه، ئه‌ینێژن. پرسه ته‌واو ئه‌بێت و هه‌فته‌یه‌کیش به‌سه‌ر پرسه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێت، بۆ شه‌وی دوایی کوڕه گه‌وره‌که‌ی خه‌و به باوکییه‌وه ئه‌بینێ. باوکی له خه‌وه‌که‌دا تکا و ڕجای زۆری لێ ئه‌کات و ئه‌ڵێت وه‌رن ده‌رم بێنن جله‌کانم له به‌ر داکه‌نن و بمنێژنه‌وه. کوڕه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت به‌م خه‌وه به‌ڵام هه‌رچی ئه‌کات تێی ناگات و بۆی لێک نادرێته‌وه. کوڕه گه‌وره‌که بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته هه‌موو شه‌وێک ئه‌م خه‌وه ئه‌بینێت، ته‌واو هه‌راسان و ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت. هه‌ڵئه‌سێت ئه‌چێت بۆ لای برا بچکۆله‌که‌ی و حاڵ و مه‌سه‌له‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه. برا بچکۆله‌که‌ی ئه‌ڵێت منیش به هه‌مان شێوه هه‌فته‌یه‌ک زیاتره هه‌موو شه‌وێک باوکم دێته خه‌وم و هه‌مان شتم پێ ئه‌ڵێت. هه‌ردوو برا ڕێک ئه‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاته خه‌وی هه‌رکامێکیان لێی بپرسن بۆچی ئه‌یه‌وێت جله‌کانی له به‌ر داکه‌نن، ئه‌ی ئه‌و خۆی وه‌سێتی نه‌کردبوو به جله‌کانه‌وه بینێژن؟ شه‌و دادێت و کوڕه گه‌وره‌که ئه‌چێته ناو جێگا و هه‌ر که چاوی ئه‌چێته خه‌و باوکی دێته خه‌وی و به هه‌مان شێوه ئه‌که‌وێته تکا و ڕجا بۆ ئه‌وه‌ی جله‌کانی له به‌ر داکه‌نن، ئه‌میش لێی ئه‌پرسێت: باشه بابه تۆ خۆت وه‌سێتت کرد که به جله‌کانته‌وه بتنێژین بۆچی وا ئێستا ئه‌ته‌وێت جله‌کانت له به‌ر داکه‌نین؟ باوکه دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "ئه‌مانه‌ی ده‌وروپشتم بۆژۆیان کردووم و ئیسراحه‌تیان له به‌ر هه‌ڵگرتووم. هه‌ر به‌یانییه‌ی یه‌کێکیان زوو زوو سه‌عات چوار دێته سه‌رم خه‌به‌رم ئه‌کاته‌وه" و ئه‌ڵێت: "هه‌سته تۆ جلت له به‌ردایه بڕۆ سه‌موونمان بۆ بکڕه!" |
| ناوونیشان: یابانی. | منداڵێک کردوویه‌تی به خوو هه‌موو ڕۆژێک له‌و پیاوه شیرینیفرۆشه‌ی، که ئه‌م شیرینی لێ ئه‌کڕێت، ئه‌پرسێت: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نا کوڕی خۆم یابانی نیم. بۆچی؟" منداڵه‌که ئه‌ڵێت: "هه‌روا!" کابرا که ئه‌بینێت منداڵه‌که هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ئه‌کات بڕیار ئه‌دات که ئه‌مجاره بێته‌وه بڵێت یابانیم تا بزانێت بۆچی منداڵه‌که ئه‌م پرسیاره ئه‌کات. بۆ ڕۆژی دوایی به هه‌مان شێوه منداڵه‌که دێت بۆ شیرینیکڕین و لێی ئه‌پرسێته‌وه: "خاڵه‌که تۆ یابانیت؟" پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "به‌ڵی یابانیم." منداڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌ی بۆ له یابانی ناچیت؟" |
| ناوونیشان: ده‌ستێ له پشتم ناده‌ی! | | ئازادی شێخ که‌ریم گێڕایه‌وه: له خالیس - که ئه‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای به‌غدا و سلێمانی - بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ لامان دابوو، که چووم بۆ ئه‌وه‌ی، به‌ر له‌وه‌ی خواردنه‌که بێنن، ده‌ستوپلم بشۆم، بینیم عه‌ریفێکی عه‌ره‌ب له‌به‌ر ده‌ستشۆره‌که‌دا ڕاوه‌ستابوو و خه‌ریکی ده‌ستوده‌موچاوشتن بوو، منیش له پشتییه‌وه چاوه‌ڕێ بووم تا ته‌واو ئه‌بیت و نۆره دێته سه‌ر من، به‌ڵام ئه‌و به جۆرێک ده‌ستوده‌موچاو و بناگوێ و سه‌ر و لاملی ئه‌شت کۆتای نه‌ده‌هات و ئه‌توت قه‌ت ئاوی نه‌بینیوه. له‌پڕێکا و له‌و کاته‌دا که سه‌روگوێلاکی هه‌موو به‌ته‌واوی ته‌ڕ کردبوو و ئاو به شانوشه‌پیلکیدا ئه‌هاته خواره‌وه، ئاوڕێکی له من دایه‌وه و منیش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌کا پێم بڵێ: "ئاده‌ی خاڵه گیان زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌ستێک له پشتی مامی خۆت بده!" به‌په‌له ڕامکرده ده‌ره‌وه! |
| ناوونیشان: باوكم من كوێرم و ئه‌ینێمه مشتی خۆی! | مه‌لاحه‌سه‌نی شێخ ئه‌بوبه‌كر گێڕایه‌وه و وتی: مه‌لا و مه‌لاژن هه‌ردووكیان كوێر بوون! مه‌لاژن به‌ته‌واوی به ده‌ست مه‌لاوه گیری خواردبوو و سه‌ری دنیای لێ هاتبووه‌وه یه‌ك. ئاخرێكه‌ی بڕیاری خۆی دا و به داوای جیابوونه‌وه‌وه مه‌لای ڕاپێچی به‌ر دادگا كرد! داده‌وه‌ریش له كاتی دادگاییكردنه‌كه‌دا داوای هۆی جیابوونه‌وه‌ی له مه‌لاژن ئه‌كرد و ئه‌ویش هه‌رچه‌ندی ئه‌كرد و ئه‌كۆشا له ڕووی نه‌ئه‌هات باسی هۆیه‌كه‌ی بكات و هه‌ر پێی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌كه‌ی له مه‌لا دائه‌گرت و مه‌لاش سه‌ركز و كزۆڵه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه بێت، له جێگه‌كه‌ی خۆی لێی دانیشتبوو، خه‌ریكی ته‌زبیحات و ویردی خۆی بوو. دادوه‌ر په‌یتا په‌یتا له مه‌لاژنی دووپات ئه‌كرده‌وه كه ته‌نیا هۆیه‌ك بۆ داوای جیابوونه‌وه‌كه‌ی بڵێیت، تا بتوانێت داواكه‌ی بسه‌لمێنیت و بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان بۆ ده‌ر بكات، به‌ڵام ده‌می مه‌لاژن نه‌ده‌هاته گۆ و له ڕووی نه‌ده‌هات شتێك بڵێت! له‌و كاته‌دا كه دادوه‌ر بۆ ئا‌خر جاری دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر باسی هۆیه‌كه‌ێ نه‌كات ئه‌وا دادگاییه‌كه به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و مه‌لا و مه‌لاژنیش ڕه‌وانه‌ی ماڵێ ئه‌كاته‌وه، مه‌لاژن له ترسی جه‌هه‌نه‌مه‌كه‌ی ماڵه‌وه زمانی هاته گۆ و وتی: "باوكم من قه‌ت بێدڵیی ئه‌م خوانه‌ناسه‌م نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و ئۆقره‌ی له‌به‌ر هه‌ڵگرتووم و هه‌موو جارێك كه داوام لێ ئه‌كات، پێشه‌وه‌ی هه‌ر به‌یه‌كجاره‌كی بیر چووه‌ته‌وه و به دواوه نه‌بێت نایكات و ڕازی نابێت! ئێ خۆیشتان ئه‌زانن ئه‌مه به هیچ ڕیشێك ڕه‌وا نییه و نه خوا و نه عه‌بدیش قه‌بووڵی ئه‌مه ئه‌كه‌ن! ئه‌وجا من له توانامدا نه‌ماوه و چیتر به‌رگه‌ی ناگرم، بڕیاریش له ده‌ست جه‌نابتاندایه گه‌وره‌م! ئێوه چی بڕیارێك ئه‌ده‌ن من پێی ڕازیم و ملكه‌چییم!" پاش نه‌ختێك بیركردنه‌وه، دادوه‌ر به‌ته‌واوی تووڕه ئه‌بێت و بۆ سه‌رزه‌نشت و شكاندنه‌وه‌ی مه‌لایش ڕووی تێ ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "تۆ عه‌یب ناكه‌یت مه‌لای ناموباره‌ك! خۆ تۆ به لای خۆت قورئانخوێنیت و سه‌ر له دین و یاسا و ڕێسای دنیایش ده‌رئه‌كه‌یت! داناوه‌شێیت... نامریت... ته‌ریق نابیته‌وه... ئه‌مه كاره له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌سته‌زمانه‌دا ئه‌یكه‌یت، خوا ملت بشكێنێت و كارت ڕاست نه‌كات!" مه‌لا كه تا ئه‌و كاته كزۆڵه و بێده‌نگ له جێیه‌كه‌ی خۆی دانیشتووه، ده‌نگی لێ به‌رز ئه‌كاته‌وه و نه‌ختێك مۆن و تووڕه ڕوو له دادوه‌ر ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "باوكم ناشیرینه تۆ له خۆته‌وه و ئاوها نائینسانانه هه‌ڵئه‌كوتیته سه‌ر من! ئێ خۆ كوێراییت دانه‌هاتووه و ئه‌یبینیت كه هه‌ردووكمان كوێرین! پاشان ئه‌وه‌ی مه‌لاژن ئه‌یڵێت سه‌ری به به‌رییه‌وه نییه و وا نییه! چونكه من له‌به‌رئه‌وه‌ی كوێرم و چاوم نابینێت، له‌و كاتانه‌دا ئه‌ینێمه نێو مشتی خۆی و ئیتر ئه‌و خۆی وه‌كیل ئه‌یخاته سه‌ر هه‌ر جێیه‌ك ئه‌یخات و به‌ته‌نیا كوت و ته‌كاندانه‌كه بۆ من ئه‌مێنێته‌وه! ئیتر بۆ ئه‌بێت گوناهه‌كه بكرێته مل من و ئه‌بێت له‌مه‌دا چ سووچ و گوناهێكی منی تێدا بێت!" دادوه‌ر ده‌می ئه‌چێته كلیله و بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به هیچ لایه‌كدا بخات، به‌په‌له له هۆڵی دادگا ئه‌چێته ده‌ره‌وه! |
| ناوونیشان: ده‌با نه‌ختێك ئوتووت بكردایه! | ڕۆژێكیان پیرێژنێك ئه‌چێت بۆ سه‌ردانی كچه‌زاكه‌ی! له ده‌رگا ئه‌دات و كه ده‌رگای لێ ئه‌كاته‌وه، ئه‌بینێت كچه‌زاكه‌ی ڕووتوقووته. كه ئه‌چێته ژووره‌وه، ئه‌بینێت هاوڕێی كچه‌ش له‌وێیه. پاش نه‌ختێك له كچه‌زاكه‌ی ئه‌پرسێت: "ئه‌رێ كچم ئه‌وه بۆ وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه؟" كچه‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "نه‌نه، خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!" نه‌نه ئه‌م قسه‌یه تا ماڵه‌وه هه‌ڵئه‌گرێت و پاشان له چاوه‌ڕوانیی هاتنه‌وه‌ی باپیره‌دا خۆی ڕووتوقووت ئه‌كاته‌وه. كه باپیره ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌بینێت ژنه‌كه‌ی خۆی ڕووت كردۆته‌وه! لێی ئه‌پرسێت: "ئافره‌ت، بۆ خاتری خوا، ئه‌وه چی ڕووی داوه! بۆ به‌م ئاخری پیرییه وا خۆت ڕووت كردۆته‌وه!" پیرێژنیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "پیاوه‌كه خۆم ڕووت نه‌كردۆته‌وه! ئه‌وه جلی خۆشه‌ویستییه!" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی ئه‌ڵێت: "ئێ بێ قه‌زا بیت! با نه‌ختێك ئوتووت بكردایه! خۆ دنیا خراپ نه‌ئه‌بوو." |
| ناوونیشان: بیسته‌كه‌ی با خاتری تۆ بێت! | گه‌نجێكی هه‌ولێری هه‌وای گارته‌وگه‌پ له كه‌لله‌ی ئه‌دا و نیوه‌ڕۆیه‌ك له‌به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له سلێمانی فرسه‌ت له مه‌لا كوێره‌یه‌ك ئه‌هێنێت، به مه‌به‌ستی پێڕابواردن لێی ئه‌چێته پێشه‌وه و دوای چاك و چۆنی لێ‌كردن، پێی ئه‌ڵێت: "مامۆستا پێت كووه بیستویه‌كێك بكه‌ین؟" مه‌لاش یه‌كسه‌ر لێی دێته ده‌نگ و پێی ئه‌ڵێت: "كوڕی باوكم بیسته‌كه‌ی با خاتری تۆ بێت و وه‌ره با یه‌كێ بكه‌ین!" |
| ناوونیشان: نێرگه‌له! | کوڕگه‌لێکی هه‌ولێری له‌و به‌رقه‌ڵا‌ی هه‌ولێره بۆ به‌زم و پێڕابواردن مه‌لایه‌کی فێسبه‌سه‌ر و جبه‌له‌به‌ری خه‌ڵکی سلێمانیی ئاواره‌ی هه‌ولێر به گیر ئه‌هێنن! له‌و کاته‌دا که ده‌وریان گرتووه و هه‌ندێکیان مه‌لایان به پرس و بێنه و به‌رده‌ی ڕۆژگاره‌وه خه‌ریک کردووه، یه‌کێکیان فرسه‌ت ئه‌هێنێت و له پشته‌وه پشکۆیه‌ک ئه‌خاته سه‌ر فێسه‌که‌ی مه‌لا! پاش نه‌ختێک فێس ئه‌یگریت و دووکه‌ڵی لێ به‌رز ئه‌بێته‌وه و ئیتر یه‌کێکیان له‌تاو پێکه‌نین و له ترسی گڕگرتنی سه‌ری مه‌لا و بۆ ئه‌ویش به‌زمه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێت و خه‌ڵکی پێی بزانن، به‌په‌له و به‌رله‌وه‌ی بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن، له مه‌لا ئه‌پرسێت: "ده‌ی مامۆستا ئێستا له چی ئه‌چیت؟" مه‌لاش لێی دێته جواب و پێی ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا کوڕی باوکم ئه‌گه‌ر به باری زه‌حمه‌ت نه‌بێت و بۆم بمژیت، له نێرگه‌له ئه‌چم!" |
| ناوونیشان: هه‌واڵێك! | ده‌ستگاكانی ڕاگه‌یاندن، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێریان ڕاگه‌یاند! كورته‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش ئه‌مه بوو: "فڕۆكه‌یه‌ك دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و نیویۆرك له ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌كه‌وێته خواره‌وه و بۆ فریاكه‌وتن و به‌زوویی به‌سه‌رداڕاگه‌یشتنی ڕووداوه‌كه‌ش، به‌په‌له گرووپه‌كانی فریاگوزاری، ئاساییش، پۆلیسی ناوخۆ و ئاگركوژاندنه‌وه ئه‌گه‌نه جێی ڕووداوه‌كه و له ئه‌نجامدا، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری هه‌موو لایه‌ك، ئه‌توانن لاشه‌ی 5000 كه‌س بدۆزنه‌وه!" ئه‌وی شایانی باسه، هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندبوو، كه فڕۆكه‌كه له گۆڕستانێكی ده‌ره‌وه‌ی شار كه‌وتبووه خواره‌وه! |
| ناوونیشان: جلشتن! | هه‌موومان ئه‌زانین كه جلشتن له‌م ئه‌وروپایه ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه‌ی وڵاتی خۆمانی نییه و سووك و ئاسان ــ بێجگه له ئه‌ركێكی ئاسایی بردن و هێنانه‌وه‌ی جله چڵكنه‌كان بۆ جێی جلشتن كه مرۆڤ هێنده ماندوو ناكات ــ سه‌رله‌به‌ری كاره‌كه به ئامێره‌كانی جلشتن ئه‌نجام ئه‌درێت! براده‌رێكم هه‌یه خه‌ڵكی سنه و تا خوا حه‌ز بكات كوڕی خاس و پێشكه‌وتوویش، له‌وانه‌ی كه خوا هه‌ڵناگرێت هێنده‌ی پێویست بێت له‌نێو ماڵ و له ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ڕه‌نجێت و ئه‌مه‌یشی له‌خۆڕا نییه و بڕوای ته‌واوی به كرده‌وه ــ نه‌ك به قسه! ــ به یارمه‌تیدان و هاوكاریكردن هه‌یه. ئه‌و براده‌رم گێڕایه‌وه و وتی: "ئێواره‌یه‌كیان، دوای كار گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه و ڕ‌استیشتان ئه‌وێت له‌به‌ر ماندووبوون تاقه‌تی هیچم نه‌بوو و به‌ته‌واوی هێز و بڕستم له‌به‌ر بڕابوو. ئه‌مجا هه‌روا سڵاوێكم كرد و له لایه‌كه‌وه لێی كه‌وتم تا نه‌ختێك ماندووێتییم بڕه‌وێته‌وه! پاش نه‌ختێك هه‌ستم كرد خانمیش كه ته‌واو شه‌كه‌ت و ماندوو دیار بوو، خۆم ئاسا هات و له لایه‌كی دیكه‌وه خۆی لێ كرده‌وه و لێی ڕاكشا! ئیتر منیش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌با خوانه‌خواسته شتێكی خراپ ڕووی دابێت ماندووبوونه‌كه‌ی خۆم له بیر چووه‌وه و كه‌وتمه پرسینی حاڵی ئه‌و و منداڵه‌كان! به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌م كرد و كۆشی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ڵام دایه‌وه: "منیش وه‌كو تۆ! ماندووم و هیچی تر!" ئه‌مجا لێتان ناشارمه‌وه كوڵی دڵم به‌و وه‌ڵامه‌ی دانه‌مركایه‌وه و پاش نه‌ختێك، چونكه هه‌ر ئه‌وه نا كه ماندوو دیار بوو به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ش كه به جۆرێكی خراپیش سه‌روچاوی دابوو به‌یه‌كدا، دنیام هێنده‌ی تر لێ تاریك بوو، بۆیه دیسان پرسیارم لێ كرده‌وه و ئه‌ویش وتییه‌وه: "هیچ نه‌بووه و ماندووم و هیچی تر!" هێنده‌ی نه‌برد و پرسیارم لێ دووباره كرده‌وه و به‌ڵام ئه‌و هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامی دایه‌وه و هیچی دیكه! ئیتر خۆم بۆ ڕانه‌گیرا و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كه‌ینوبه‌ینه حاڵی ببم و ئه‌گه‌ر پێویست بوو شتێ به شتێ بكه‌م، له هۆی ماندوبوونه‌كه‌یم پرسی ــ چونكه ئه‌و ماوه‌یه‌ك بوو بێكار بوو و به‌ته‌نیا هه‌ر كاروباری ماڵه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو و ئه‌ویش قه‌رزتان له‌سه‌رم نییه هێنده‌ی بۆم كرا بێت به یارمه‌تیی من و مناڵه‌كان بووه، ئیر ئه‌و تاقه‌تی له پرسیاركردنی به‌رده‌وامی من چوو و ئه‌یشیزانی من هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ست له پرسیاركردن هه‌ڵناگرم، بۆیه وتی: "بابه گیان ده‌ست له یه‌خه‌مان به‌رده و به‌س بپرسه! هیچ نییه و ماندووم و به‌س!" دڵی من به‌و وه‌ڵامه‌ش ئاوی نه‌خوارده‌وه و ده‌ستم له پرسكردن هه‌ڵنه‌گرت، هه‌ر ئه‌موت و ئه‌موته‌وه! ئاخرێكه‌ی ئه‌و خۆی بۆ نه‌گیرا و وتی: "ئێ خۆ ئه‌وه‌تا خۆت ئه‌یبینیت و بۆ ئه‌وه‌نده ئه‌پرسیت! ئه‌مڕۆ به‌درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی جلشتن بووم! ئێ خۆ دار و دیواریش نیم و ماندوو ئه‌بم!"" ئه‌و وای وت و منیش هه‌رچه‌ند سه‌رم هێنا و سه‌رم برد تێی نه‌ئه‌گه‌یشتم و ته‌قه‌ی سه‌رم ئه‌هات! ڕاسته خه‌ڵك به جلشتن ماندوو ئه‌بێت، به‌ڵام به‌و جۆره! نا به خوا عه‌قڵ نایبڕێت! ئیتر له‌وه زیاتر خۆم پێ نه‌گیرا و به‌هێمنییه‌كه‌وه ڕووم تێكرد و پێم وت: "ئا‌خر خه‌تای خۆیشتی تیایه خانم! پێشتریش هه‌زار جارم پێ وتویت كه جل ئه‌شۆیت پێویست ناكات به دیار ئامێره‌كه‌وه دانیشیت! ئه‌گه‌ر هه‌ر دایشئه‌نیشیت، پێویست ناكات شانبه‌شانی خولانه‌وه‌ی ئه‌و تۆیش سه‌ری له‌گه‌ڵدا بخولێنیته‌وه!" ئه‌مجا وتی: "كاكه! هه‌ر مه‌پرسن! ئیتر خانم ــ وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌و قسه‌یه كابه‌م كه‌چ كردبێت! ــ ئه‌و شه‌وه ده‌موچاوی لێ تاریك كردم و بۆ سبه‌ینێش دنیا ڕووناك بووه، به‌ڵام ده‌موچاوی ئه‌و هه‌ر ڕووناك نه‌بووه‌وه!" |
| ناوونیشان: گوو بخۆ و بڕۆ! | ساڵ ساڵی 74 بوو و ئێمه‌ش جاشی حزبی شیوعیی عێراق بووین! شه‌وێكی تاریك و نوته‌ك بوو. سه‌د (پێشمه‌رگه)یه‌ك ئه‌بووین. له قه‌ره‌داخه‌وه به‌ره‌و ده‌ربه‌ندیخان، به ڕیز و به بواری مه‌ترێك له‌نێوانماندا، به ڕێ كه‌وتبووین. فه‌رمان وابوو كه‌س قسه نه‌كا، نه‌كۆكێ و جگه‌ره نه‌كێشێ، هه‌تا بتوانین بێ خشپه بڕۆین چونكه مه‌ترسیی لێدانمان له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌ی پارتییه‌وه زۆر بوو، به‌رپرسمان عه‌به تاپڕ و عه‌بدوڵای مه‌لا عه‌لی بوون. (هاوڕێ) عه‌بدوڵا گوتی: "هه‌ر شتێكتان ویست، ئه‌گه‌ر له دواوه بووم هه‌ر یه‌كه و به‌وه‌ی دواوه‌ی خۆی بڵێ، تا به من ئه‌گا، ئه‌گه‌ر له پێشیشه‌وه بووم، به‌وه‌ی به‌رده‌مت بڵێ و ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌رده‌می تا ده‌گاته‌وه من." ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه نزیكی سێوسێنان. هاوڕێ عه‌بدوڵا له دوای دواوه بوو، كابرای سه‌رقافڵه‌مان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی كرد و سووكی كرده‌وه. به‌وه‌ی دواوه‌ی خۆی گوت: "به هاوڕێ عه‌بدوڵا بڵێ له به‌رده‌مماندا یان زه‌لامه یان ورچه، ته‌قه‌ی لێ بكه‌م یان چی؟" ئیدی هه‌ر یه‌كه به‌خێرایی به‌وه‌ی دوای خۆی گه‌یاند تا به هاوڕێ عه‌بدوڵا گه‌یشته‌وه: "هاوڕێ، ئه‌و هاوڕێیه‌ی پێشه‌وه ئه‌ڵێ ورچێك له به‌رده‌ممدایه، ته‌قه‌ی لێ بكه‌م یان چی بكه‌م؟" هاوڕێ عه‌بدوڵا گوتی: "بڵێ گوو بخۆ بڕۆ!" ئیتر هه‌ر یه‌كه و به‌وه‌ی به‌رده‌می خۆی ئه‌وت: "هاوڕێ عه‌بدوڵا ئه‌ڵێ گوو بخۆ و بڕۆ." |
| ناوونیشان: به مه‌ڕ شتێ خۆش ێژن. | له عێراقی پێش به‌عسدا باو بوو به تایبه‌تی له لادێکاندا ئه‌یانگووت خه‌ڵکی تا سه‌ربازیی نه‌کات نابێت به پیاو، هه‌ربۆیه گه‌نجه‌کانی لادێ که ئه‌گه‌یشتنه هه‌ڕه‌تی لاوی و بانگ ده‌کران بۆ سه‌ربازی، بێ قه‌ید و شه‌رت ئه‌چوون بۆ سه‌ربازییه‌که‌یان و هه‌ندێکیشیان هه‌تا خزمه‌تی سه‌ربازییه‌که‌شیان ته‌واو نه‌کردایه نه‌ئه‌گه‌ڕانه‌وه و که ئه‌شگه‌ڕانه‌وه هه‌م زۆر چاوکراوه‌تر بوون له جاران، هه‌م فێری زمانی عه‌ره‌بیش بووبوون. لاله سه‌رحه‌دیش له‌سه‌ر هه‌مان نه‌زم که ناوی دێته‌وه بۆ سه‌ربازی، بێ دواکه‌وتن ئه‌چێت خۆی ناونووس ئه‌کات و ڕه‌وانه‌ی باشووری عێراقی ئه‌که‌ن. لاله سه‌رحه‌د هه‌تا دوو ساڵی خزمه‌تی سه‌ربازییه‌که‌ی خۆی ته‌واو نه‌کرد له‌ناو عه‌ره‌باندا، نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دێیه‌که‌ی خۆیان له شاره‌زوور. ئه‌و ڕۆژه‌ی که لاله سه‌رحه‌د گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو دێ بۆ ئێواره‌که‌ی کوڕگه‌ل و ته‌نانه‌ت پیر و ڕیشسپیی ئاواییش له ده‌وری خڕ بوونه‌وه له مزگه‌وته‌که و هه‌ریه‌ک پرسیارێکی لێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی تازه فێربووه و چه‌ند عه‌ره‌بی ئه‌زانێت. مام عه‌ول، که یه‌کێک بوو له ڕیشسپییه‌کانی ئاوایی، لێی پرسی و وتی: " ئه‌رێ لاله سه‌رحه‌د توخوا به عه‌ره‌بی به بزن ێژن چی؟" لاله سه‌رحه‌دیش له وه‌ڵامدا وتی:" وه‌ڵڵا مام عه‌ول گیان نازانم به بزن ێژن چی به‌ڵام به مه‌ڕ شتێ خۆش ێژن." |
| ناوونیشان: پێشمه‌رگه‌ی دێرین! | له كابرایه‌ك ئه‌پرسن: "حه‌ز ئه‌كه‌یت له پاشه‌ڕۆژدا ببیت به چی؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "به پێشمه‌رگه‌ی دێرین!" |
| ناوونیشان: کڵاش | به‌هارێکی زوو دوو براده‌ر جوان خۆیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چن بۆ سه‌یران. له‌و کاته‌دا که یه‌کێکیان ڕاوه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وی تر وێنه‌ی بگرێت، ئه‌وه‌ی که وێنه‌ی ئه‌گیرێت هاوار ئه‌کات به قوربانه کڵاشه‌کانم ده‌رنه‌که‌یت. وێنه‌گریش سه‌ری ئه‌سووڕمێت و ئه‌ڵێت: "بۆ؟ خۆ کڵاشه‌کانت زۆر جوان له جله‌کانت هاتوون." ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "ئا‌خر کاتی شتنه‌وه‌ی وێنه‌که کڵاشه‌کانم ته‌ڕ ئه‌بن!" |
| ناوونیشان: مایه‌سیری | | کابرایه‌کی ده‌ربه‌ندیخانی مایه‌سیری ئه‌بێت ئه‌چێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جامیعه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری. دوکتۆر پێی ئه‌ڵێت ئه‌بێت سه‌ره بگریت ساڵ و نیوێکی پێ ئه‌چێت.کابراش ئه‌ڵێت ئا‌خر دوکتۆر گیان ڕه‌حمێ به هینم بکه به خوا توانای دانیشتنیشم نه‌ماوه. دوکتۆر ئه‌ڵێت ئه‌توانم له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه بۆت بکه‌م به 3 ڕۆژ بۆت عه‌مه‌لیات ئه‌که‌م، به‌ڵام 1700دیناری تێئه‌چێت.کابراش ئه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ لای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له سه‌ره‌دان، پێیان ئه‌ڵێت توخوا خه‌ڵکینه شتێک ئه‌گه‌ر له ژیانتا دینارێکت پێ په‌یدا نه‌کردبێت، گوناح نییه 1700 دیناری تیا سه‌رف بکه‌یت. |
| ناوونیشان: شێخ مه‌حشی | شێخ عه‌لی و شێخ محه‌مه‌د ناوێک ئه‌چن بۆ به‌غداد. ئه‌چن بو چێشتخانه‌یه‌ک نان بخۆن. شێخ محه‌مه‌د عه‌ره‌بی ئه‌زانێت، به‌ڵام شێخ عه‌لی باش نایزانێت. کابرای چێشتخانه‌که دێت به‌لایانه‌وه و ئه‌ڵێت: "فه‌رموون چی ئه‌خۆن!" شێخ محه‌مه‌د ئه‌پرسێت: "چیتان هه‌یه؟" کابراش ئه‌ڵێت: "شله و برنج، ماسی، تککه، که‌باب، شێخ مه‌حشی، قۆزی، دۆڵمه و ... شێخ محه‌مه‌د ئه‌ڵێت: "شێخ مه‌حشی." کابرا ڕوو ئه‌کاته شێخ عه‌لی و به عه‌ره‌بی ئه‌ڵێت: "أنت هم شیخ محشي!" واته تۆش هه‌ر شێخ مه‌حشی! ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "نه‌وه‌ڵا من شێخ عه‌لیم." |
| ناوونیشان: براده‌ریی | دوو براده‌ر له ئه‌نجامی ناکۆکیی خێزانی ڕق له یه‌ک هه‌ڵئه‌گرن و زۆر ڕقیان له یه‌ک ئه‌بێته‌وه. بارودۆخی سیاسی و کوردایه‌تی وا ئه‌کات هه‌ردووکیان به‌ند ئه‌کرێن لای حیزبی به‌عسی "ڕه‌حمه‌تی". ماوه‌یه‌کی زۆر زیندان ئه‌بن هیچ شتێکیان له دڵدا نامينێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر. دوای دوو ساڵ، مه‌حکه‌مه ئه‌کرێن. هه‌ردووکیان حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رئه‌چێت. کاتێ حوکمه‌که‌یان ئه‌ده‌نێ پێیان ئه‌ڵێن پێش له‌سێداره‌دانتان چیتان بوێت بۆتان جێبه‌جێ ئه‌که‌ین. پرسیار له یه‌که‌م ئه‌که‌ن: "تۆ ئاواتت چییه پێش مردنت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "دایکم ببینم جارێک و خواحافیزی یه‌کجاریی لێ بکه‌م." له‌وه‌ی دووه‌م ئه‌پرسن: "ئه‌ی تۆ ئاواتت چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "ئاواتم ئه‌وه‌یه که ئه‌و دایکی خۆی نه‌بینێت." |
| ناوونیشان: ده‌نگوباسی خوا عافوی کا | مامۆستایه‌ک له شاره‌که‌مان دامه‌زرا جارجار ئه‌هاته دوکانه‌که‌م قسه‌ی خۆش و سوعبه‌تمان ئه‌کرد. برایه‌کی به مندالی زۆر براده‌رم بوو هه‌موو جارێ هه‌واڵی براکه‌یم ئه‌پرسی، ئه‌یووت: "زۆر باشه سڵاوت لێ ئه‌کات." ڕۆژێک هه‌واڵی براکه‌یم پرسی، وتی: "ئه‌زانی تۆ هه‌موو جارێک که دێم بۆ لات برینم ئه‌کولێنیته‌وه." وتم: "خوا نه‌کا بۆ؟" وتی: "براکه‌م له 1985ه‌وه شه‌هید بووه." وتم: "خوا عافووی کات به خوا نه‌مزانیوه ئه‌ی بۆ چه‌ند جاره نه‌تگووتووه؟" که ڕۆیشته ده‌ره‌وه له دوکانه‌که‌مان شه‌ریکه‌دوکانێکی زۆر سوعبه‌تچیم هه‌بوو وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هاته‌وه پێی بڵێ ده‌نگوباسی براکه‌ت خوا عافوی کا." |
| ناوونیشان: بۆیاخچی | ساڵی 1996 کاتێک سلێمانی که‌وته ده‌ست پارتی، یه‌که‌م شت کردیان ڕه‌نگی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌کانیان گۆڕی له سه‌وزه‌وه بۆ زه‌رد. بۆیاخچییه‌کی قسه‌زل بۆیاخی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌کرد. مه‌سئولێکی پارتی پێی وتبوو به قوربانت بم جوانی بۆیاخ که با بارانی ئه‌مساڵ لێی نه‌کاته‌وه. بۆیاخچیش هه‌ر به‌ده‌م بۆیاخکردنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدات وتبووی: " بۆ به‌ته‌مان ئه‌م زستانه لێره بن؟ " |
| ناوونیشان: له‌زگه | کابرایه‌ک دوومه‌ڵێک له سمتی دێت و ئه‌یه‌وێت له‌زگه‌ی لێ بدات. ئه‌چێته ماڵه‌وه ئاوێنه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر سمتی دائه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێک له‌زگه‌که‌ی لێ بدات. له‌جیاتی سمتی له‌زگه‌که ئه‌نێت به ئاوێنه‌که‌وه. |
| ناوونیشان: مه‌لای که‌تنکه‌ر! | | مه‌لاکوێره‌یه‌ک هه‌موو جارێک که ئه‌چێت بۆ مزگه‌وت بۆ بانگدان، بۆ ئه‌وه‌ی که ڕێگای مزگه‌وتی لێ تێک نه‌چێت ده‌ست به په‌تێکه‌وه ئه‌گرێت که له ده‌رگای ماڵی خۆیانه‌وه ئه‌یگه‌یه‌نێته ده‌رگای مزگه‌وته‌که و هه‌موو ڕۆژێک به یارمه‌تیی ئه‌و په‌ته ئه‌گاته مزگه‌وت و ئه‌گه‌ڕێته‌وه. ژنێکیش که ماڵه‌که‌یان نزیکه مزگه‌وته‌که‌یه و دڵی به مه‌لادا چووه، ڕۆژێک فرسه‌ت ئه‌هێنێت و په‌ته‌که له ده‌رگای مزگه‌وته‌که ئه‌کاته‌وه و به ده‌رگای ماڵی خۆیانه‌وه‌ی ئه‌به‌ستێت. مه‌لاش بێ ئاگا، نیوه‌ڕۆیه‌ک که ئه‌چێت بۆ بانگدان، خۆ ئه‌کات به ماڵی ژنه‌دا و ژنه‌ش ڕێک له‌لای ده‌رگاکه‌وه خۆی بۆ مه‌لا ئاماده کردووه! مه‌لا ده‌ست ئه‌بات و له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ر ده‌رگا بکه‌وێت، سنگ و به‌رۆکی ژنه‌ی ئه‌که‌وێته ده‌ست، ئیتر وا ئه‌زانێت حۆری بۆ دابه‌زیوه و له‌گه‌ڵ ژنه‌دا ئه‌و نیوه‌ڕۆیه چه‌ند جارێک "ئیشه خۆشه‌که!" ئه‌که‌ن و پاشانیش هه‌موو ڕۆژێک و پێنج فه‌رزه هه‌ر خه‌ریکی هه‌مان به‌زموڕه‌زم ئه‌بن! مێردی ژنه که ئه‌بیستێته‌وه حاڵ و مه‌سه‌له وایه! نیوه‌ڕۆیه‌ک له کاتی بانگداندا خۆی دێت و له پشت ده‌رگاوه چاوه‌ڕوانی مه‌لا ئه‌کات. مه‌لاش که دێت و ده‌ست ئه‌گێڕێت، هه‌ست ئه‌کات به‌شی سه‌ره‌وه سنگ و مه‌مکی تیا نه‌ماوه! ئیتر بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که قه‌وماوه! جا بۆ ئه‌وه‌ی کار ڕاست بکاته‌وه و شکی کابرا بڕه‌وێنێته‌وه، ده‌ست بۆ خواره‌وه ئه‌بات و کێری کابرا ئه‌گرێت! سێ چوار جارێک فووی پێدا ئه‌کات و پاشان وه‌ک نه بای دیبێت و نه باران، ده‌ست به بانگدانی خۆی ئه‌کات! |
| ناوونیشان: پێڵاوفرۆش | | دوکاندارێکی پێنجوێنی ئه‌چێت بۆ سلێمانی بۆ بازارکردن بۆ دوکانه‌که‌ی. شته‌کانی ئه‌کڕیت و ئه‌چێت به دوای تاکسییه‌کدا. ده‌ست له تاکسی ڕاده‌گرێت و ئه‌ڵێت: "بارێکم هه‌یه بۆ گه‌راجی پێنجوێن!" کابرای شوفێر پرسیاری باره‌که‌ی لێ ئه‌کات و ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ره خۆت باره‌که‌م ئه‌بینیت." کاتێک ئه‌گه‌نه لای دوکانه‌كه، شوفێره‌که ئه‌بینێت کابرا یه‌ک شلیفی گه‌وره‌ی پڕکردووه له پێڵاوی لاستیک که به هه‌زار حاڵێک جێگای ئه‌بێته‌وه. باره‌که سه‌ر ئه‌خه‌ن و ئه‌که‌ونه ڕێ به‌ره‌و گه‌راج. له ڕێگا کابرای شۆفێر ئه‌ڵێت: "حاجی گیان پرسیارێک بکه‌م عاجز نابیت! زه‌حمه‌ت نه‌بێت پێنجوێن هه‌موو پێڵاوی لاستیک له پێ ئه‌که‌ن، وا تۆ ئه‌م هه‌موو پێڵاوه‌ت بارکردووه!" |
| ناوونیشان: بێ تۆ ناخۆش! | کابرایه‌کی ئۆردووگاکان ئیستیماره‌ی بایعیه‌که‌ی ون ئه‌بێت. ئه‌چێت بۆ کۆمپانیای دابه‌شکردنی خۆراک له سلێمانی که دانه‌یه‌کی تازه‌ی بۆ دروست بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیا له کابرا ئه‌پرسێت: "بۆ ئه‌وه‌ی زوو ئیستیماره‌که‌ت بدۆزینه‌وه، یه‌که‌م جار له کوێ بوویت؟ کابرایش ئه‌ڵێت: "عه‌یب نه‌بێت، باریکه!" ئه‌ی دووه‌م جار؟ ئه‌ڵێت: "نه‌عه‌وزوبیلا، ئه‌ڵڵایی." ئه‌ی سێیه‌م جار؟ كابرا ئه‌ڵێت: "بێ تۆ ناخۆش، باینجان!" |
| ناوونیشان: کێشه‌ی په‌ناهه‌نده‌یه‌ک | براده‌رێک به په‌ناهه‌نده‌یی دێت بۆ ئه‌ڵمانیا و ئه‌چێت خۆی ته‌سلیم ئه‌کات،که پرسیاری لی ئه‌که‌ن: "بۆچی هاتوو‌یت؟" له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "جا بۆچی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له کوێوه هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له کوێوه نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "به چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا به چی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له‌گه‌ڵ کێ هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له‌گه‌ڵ کێ نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "به چه‌ند هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا به چه‌ند نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "له‌به‌ر چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له‌به‌ر چی نه‌هاتووم!" ئه‌پرسن: "ئه‌ی له داخی چی هاتوو‌یت؟" ئه‌ڵێت: "جا له داخی چی نه‌هاتووم!" |
| ناوونیشان: سلێمانی له بانه | پیاوێکی خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌چێت بۆ بانه. ئه‌چێته ماڵی براده‌رێکی. که ئه‌چێته ژووره‌وه وه‌ک عاده‌ت ئه‌ڵێت: "سه‌لام و عه‌له‌یکوم!" کابرای بانه‌ییش ئه‌ڵێت: "خۆم سه‌لام و عه‌له‌یکوم!" کابرای سلێمانیش ئه‌ڵێت: "که‌واته ئێمه گوومان خوارد!" |
| ناوونیشان: بێگاری | ئایشی خان له گه‌ڕه‌کدا به‌وه ناسرابوو که هه‌رکه‌سێک ڕێی بکه‌وتایه‌ته ماڵی بێگارییه‌کی پێ ئه‌کرد. ڕۆژێکیان مه‌لا نه‌جمه‌دین، که قورئانخوێنی ماڵی ئایشێ خان بوو، له ده‌رگا ئه‌دات. ئایشێ خان‌یش هه‌ر له دووره‌وه هاوار ئه‌کات: "فه‌رموو ده‌رگا دانه‌خراوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆشتا ئه‌و سه‌تڵه ئاوه‌م بۆ بێنه له‌به‌ر به‌لووعه‌که‌دایه!" مه‌لا نه‌جمه‌دینیش ناچار ده‌ست ئه‌داته سه‌تڵه‌ئاو و بۆی ئه‌باته ژووره‌وه. که ئایشێ خان ئه‌بینێت مه‌لا نه‌جمه‌دینه خێرا له‌به‌ری هه‌ڵئه‌ستێت و ئه‌ڵێت: "خه‌جاڵه‌ت خۆم مامۆستا به خوا ئه‌و عه‌زێته نایه‌مه به‌ر تۆ ئه‌بێت بیبه‌یته‌وه جێی خۆی!" |
| ناوونیشان: ئیشی خوا | ڕۆژێکیان کوڕێک، که هه‌ر له منداڵییه‌وه باوکی مرد بوو، ده‌چێته لای مامی و پێی ئه‌ڵێت که به نیازی ژنهێنانه و ئه‌یه‌وێت ئه‌و له بری باوکی بچێت خوازبێنی ئه‌و کچه‌ی بۆ بکات که خۆشی ئه‌وێت. مامیشی به هه‌لی ئه‌زانێت و ئه‌که‌وێته ئامۆژگاریکردن و تا ڕاده‌یه‌کیش سه‌رزه‌نشتکردنی کوڕه‌که. کوڕه دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "مامه تۆ ڕه‌نگه ئاگادار نه‌بیت، من خۆم خۆمم دروست کردووه..." مامیشی قسه‌کانی پێ ئه‌بڕێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێت: "هه‌ر وتم ئه‌م سه‌روشکڵه ئیشی خوا نییه." |
| ناوونیشان: مه‌سج | بۆچی هه‌موو جارێ که مه‌غدید مه‌سجێک ئه‌نێرێ 11 سه‌نتی تێ ئه‌چێت له کاتێکدا که مه‌سج ناردن به 3 سه‌نته؟ چونکه هه‌موو جارێک دوای مه‌سجه‌که ته‌له‌فۆنێکیش ئه‌کات بزانێ مه‌سجه‌که گه‌یشتووه یان نا. |
| ناوونیشان: ڕه‌زیل | ژن و پیاوێک ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ر شه‌وێک کاری خێر بکه‌ن ئه‌وا پیاوه‌که پێنج دینار بخاته ده‌غیله‌که‌یانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له‌کاتی کاری خێرکردندا پیاوه‌که قاچی به‌ر ده‌غیله‌که ئه‌که‌وێت. ده‌غیله‌که ئه‌که‌وێت و ئه‌شکێ. که پیاوه‌که سه‌یر ئه‌کات ئه‌بینێ ده‌دیناری و بیست‌وپێنجی و بگره په‌نجادیناریشی تیایه. پیاوه‌که به سه‌رسووڕمانه‌وه به ژنه‌که ئه‌ڵێ: " ژنه‌که ئه‌م ده‌یی و بیست‌وپێنجی و په‌نجاییانه چیین؟" ژنه‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئینجا پیاوه‌که خۆ هه‌موو که‌س وه‌ک تۆ ڕه‌زیل نییه." |
| ناوونیشان: فرۆکه | جاریکیان مه‌غدید له هه‌ولێره‌وه به فرۆکه ئه‌چێت بۆ به‌غداد، فرۆکه‌که به 40 خوله‌ک ئه‌گاته به‌غداد. مه‌غدیدیش تۆزێ بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: "وه‌لڵا بمزانیایه وا نزیکه هه‌ر به پێ ئه‌هاتم." |
| ناوونیشان: کوردایه‌تی | کابرایه‌کی عه‌ره‌ب توتییه‌کی هه‌یه به کوردی قسه ئه‌کات، چه‌ند هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا ئه‌دات، چه‌ند به قوربان و به‌ساقه‌ی ئه‌بێت به عه‌ره‌بی قسه بکات نایکات، نانی نایاتێ، ئاوی نایاتێ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کات هه‌ر که‌ڵکی نییه. ئه‌ویش ڕۆژێک دائه‌نیشێت و چی په‌ڕ به له‌شییه‌وه هه‌یه هه‌مووی لێ ئه‌کاته‌وه. ئه‌مجا ئه‌یباته ژێر پرده‌که‌ی سلێمانی بیفرۆشێت. پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌فه‌نییه‌ک دێت سه‌یرێکی توتییه‌که ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه به چه‌ند؟" کابرای عه‌ره‌بیش ئه‌ڵێت: "50 دینار". ئه‌فه‌نییه‌که ده‌ست ئه‌کات به پێکه‌نین ئه‌ڵێت: "ئه‌م توتییه گه‌ڕه چییه به 50 دینار، خۆ ئه‌وه په‌ڕی پێوه نه‌ماوه له نه‌خۆش و شتی وا ئه‌چێت!" توتییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئێ ئه‌فه‌نی بۆ گاڵته‌مان پێ ئه‌که‌یت، له‌سه‌ر کوردایه‌تی وامان لێ هاتووه." |
| ناوونیشان: ژنی ته‌ممه‌ڵ | کابرایه‌ک نیوه‌ڕۆ ته‌له‌فون ئه‌کات بۆ ماڵه‌وه و له ژنه‌که‌ی ئه‌پرسێت: "چیمان هه‌یه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچمان نییه مه‌گه‌ر بێیته‌وه یه‌کێک بکه‌یت." کابراش بیر ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "کوره خۆ له هیچ باشتره." ئه‌چێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. ئێواره دیسان ته‌له‌فون ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت: "ئه‌ی ئافره‌ت بۆ ئێواره چیمان هه‌یه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا هیچی وامان نییه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆ گه‌رم بکه‌ینه‌وه!" |
| ناوونیشان: قاچ | مامۆستایه‌ک له قوتابییه‌کانی ئه‌پرسێت: "کێ ئه‌زانێت چی قاچی هه‌یه؟" قوتابییه‌کان هه‌موو هه‌ر یه‌که و شتێک ئه‌ڵێن. یه‌کێ ئه‌ڵێت: "کورسی". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "پشیله". یه‌کێ ئه‌ڵێت: "مرۆڤ." له‌پڕ قوتابیه‌ک ئه‌ڵێت: "دڵ!" مامۆستاکه‌ش زۆری به‌لاوه سه‌یر ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "کوری خۆم كوا دڵ قاچی هه‌یه!" قوتابییه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "با مامۆستا هه‌یه‌تی، هه‌موو شه‌وێک خۆم گوێم لێیه باوکم ئه‌ڵێت: "دڵه‌که‌م قاچ هه‌ڵبڕه." |
| ناوونیشان: وریا | لای قه‌ڵاوه، له هه‌ولێر، چاڵێکی لێیه، ڕۆژ نییه یه‌ک دوانێک نه‌که‌ونه ناوی و ده‌ست یان قاچیان نه‌شکێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ملیشیان ئه‌شکێت. ئه‌مه بووه به گرفتێکی گه‌وره، چونکه نه‌خۆشخانه‌کانیش ئه‌مه‌نده دوورن که هه‌ندێک له ده‌ست و قاچ یان ملشکاوه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه نه‌خۆشخانه گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن. هه‌رچی پیاوماقوڵ و ڕیشسپی ئه‌و ناوه هه‌یه دائه‌نیشن چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بکه‌ن، چی بکه‌ن؟ چی نه‌که‌ن؟ یه‌کێکیان ئه‌ڵێت: با ئه‌م ڕیزه دوکانه‌ی ئه‌ملای چاڵه‌که تێک بده‌ین و له شوێنه‌که‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک دروست بکه‌ین!" یه‌کێکی تر ئه‌ڵێت: "ئه‌مجا برا ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی بۆ چییه؟ ئه‌م چاڵه پڕ ئه‌که‌ینه‌وه و له لای موسته‌شفه‌ی جمهوری چاڵێکی تازه هه‌ڵئه‌که‌نین." |
| ناوونیشان: کوردێک له تاران | فارسێک و تورکێک و کوردێک، له تاران، لای دیوارێکه‌وه وه‌ستاون و میز ئه‌که‌ن، له‌و کاته‌دا پاسدارێكیان لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "ئه‌وه چی ئه‌که‌ن نازانن ئه‌م کاره‌ی ئێوه ئه‌یکه‌ن پیشه‌ی ئاژه‌ڵه؟ ته‌ریق نابنه‌وه؟ داناوه‌شێن؟" فارسه‌که خیرا دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من ئه‌مویست به میز بنووسم "مرگ بر آ‌مریکا!" پاسداره‌که ئه‌مه‌ی زۆر پێ خۆش ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: "مادام وایه تۆ بڕۆ." ئه‌مجا به کابرای تورک ئه‌ڵێت: "ئه‌ی تۆ چیت ئه‌کرد؟" ئه‌میش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان منیش ئه‌منووسی "مرگ بر اسرائیل!" تورکه‌که‌ش به‌مه خۆی ڕزگار ئه‌کات. پاسداره‌که ڕوو ئه‌کاته کورده‌که و ئه‌ڵێت: "ها ئه‌ی تۆ!" کورده‌که‌ش ئه‌ڵێت: "وه‌ڵڵا قوربان من خوێنده‌واریم نییه، مه‌گه‌ر خۆت بێیت شتێکی پێ بنووسیت!" |
| ناوونیشان: حاجی | کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ حه‌ج و قاپێک عاره‌قیش له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. لێی ئه‌پرسن: "ئه‌و عاره‌قه‌ت بۆ چییه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "من ناتوانم به ده‌وری به‌رده ڕه‌شه‌که‌دا بخولێمه‌وه چونکه گێژ ئه‌بم، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م قاپه عاره‌قه ئه‌خۆمه‌وه ئیتر به‌رده‌که به ده‌وری مندا ئه‌خولێته‌وه." |
| ناوونیشان: خه‌یار | براده‌رێک پیکابێک خه‌یاری پێیه له که‌رکوکه‌وه ئه‌یبات بۆ سلێمانی. له ڕێگا دوو سێ جووتیار ده‌ستی لێ ڕائه‌گرن. ئه‌میش له پشته‌وه، له‌ناو خه‌یاره‌کاندا سه‌ریان ئه‌خات، پاش ماوه‌یه‌ک له ئاوێنه‌که‌وه سه‌یریان ئه‌کات و ئه‌بینێت که‌وتونه‌ته خه‌یارخواردن، نه خه‌یارێک نه دووان، خه‌ریکه خه‌یار وێران ئه‌که‌ن. ئه‌میش به په‌له خۆی ئه‌کات به به‌نزینخانه‌یه‌کدا و سه‌ری له جامه‌که ده‌رئه‌هێنێت و هاوار ئه‌کات: "کاکه گیان خه‌یاره‌کانتان بکوژێننه‌وه ئێره به‌نزینخانه‌یه." |
| ناوونیشان: سه‌ر پرده‌که | پیاوێک له‌سه‌ر پردێک دانیشتووه و گونی ئه‌خورێنێت، له‌و لاوه ژنێکی لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌ڵێت: ئه‌وه کابرا عه‌یب ناکه‌یت به کۆڵێ قیافه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرده دانیشتوویت و گونت ئه‌خورێنیت؟ پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "ئه‌ی داده گیان چی بکه‌م؟ ئه‌ته‌وێ له سه‌ر گونم دانیشم و پرده‌که بخورێنم؟" |
| ناوونیشان: ڕاوکه‌ر | مه‌غدید هه‌موو جارێک که ئه‌چێ بۆ ته‌والێت تاپڕێک له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. ڕۆژێک لێی ئه‌پرسن که ئه‌م تاپڕه بۆچی له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌بات. له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "ئا‌خر ئه‌وه‌ی بۆ گووکه‌ر هه‌ڵئه‌که‌وێ بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵناکه‌وێ." |
| ناوونیشان: شه‌یتان | کابرایه‌کی گۆج ئه‌چێت بۆ حه‌ج. کاتی شه‌یتان ڕه‌جمکردن له‌و حه‌وت به‌رده‌ی که به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی و به ده‌سته گۆجه‌که‌ی ئه‌یگرێته شه‌یتان، یه‌کێکیان ئه‌گاته شوێنی مه‌به‌ست. شه‌یتانیش به‌مه زۆر تووڕه ئه‌بێ و له کابرای گۆج دێته جواب و ئه‌ڵێ: "کاکه بۆچی به‌و ده‌سته گۆجه‌وه هاتوو‌یت به‌رد ئه‌گریته من؟ خۆ من وام لێ نه‌کردوویت برۆ به‌رد به‌وا بکێشه که وای لێ کردوویت." |
| ناوونیشان: ئه‌وه کێیه مردووه؟ | مامۆستا له ڕێگایدا بۆ قوتابخانه تووشی که‌ژاوه‌ی بردنه‌سه‌رقه‌برانی مردوویه‌ک ئه‌بێ. مامۆستاش له که‌ژاوه‌که نزیک ئه‌بێته‌وه و له یه‌کێکی سه‌رپه‌ڕ ئه‌پرسێ: "ئه‌رێ کاکه ئه‌وه کێیه مردووه؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا مامۆستا منیش زۆر دڵنیا نیم، وابزانم ئه‌وه‌ی ناو داره‌مه‌یته‌که‌یه مردووه." |
| ناوونیشان: "هذا من فضل ربي" | ڕۆژێک شه‌یتان له به‌رده‌م خانوویه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشدا دانیشتووه و ئه‌گری. یه‌کێک لێی ئه‌پرسێت: "شه‌یتان ئه‌وه بۆچی ئه‌گریت؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێت: "وازم لێ بێنه چۆن ناگریم، من، خاوه‌نی ئه‌م خانووه‌م فێری دزی کرد که‌چی ئه‌وه‌تا له سه‌ر خانووه‌که‌ی نووسیوه "هذا من فضل ربي."" |
| ناوونیشان: تیر و تۆپ | جاریکیان مه‌لایه‌ک ئه‌چێ بۆ نوێژی جومعه و گوێی له خه‌تیب ئه‌بێ ئه‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی له شه‌وی جومعه‌دا کاری خێر بکات وه‌ک ئه‌وه وایه تیرێک بنێ به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوی شه‌یتان کوێر بکات." مه‌لاش که ئه‌چێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌م قسه‌یه بۆ مه‌لاژن ئه‌گێڕێته‌وه. کاتی نووستن مه‌لاژن به مه‌لا ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ مه‌لا بۆچی تیرێک نه‌نێین به چاوی شه‌یتانه‌وه و چاوێکی کوێر بکه‌ین." مه‌لاش هه‌م پێی خۆش ئه‌بێ و هه‌م به کارێکی باشیشی ئه‌زانێ و چاوێکی شه‌یتان کوێر ئه‌که‌ن. پاش تۆزێکی تر مه‌لاژن حه‌زی لێیه و به مه‌لا ئه‌ڵێ: "مه‌لا بۆچی نایه‌یت تیرێکی تر بنێین به چاوه‌که‌ی تریشیه‌وه و ئه‌ویش کوێر بکه‌ین." مه‌لاش که‌مێک به نابه‌دڵییه‌وه مل ئه‌دا و ئه‌و چاوه‌ی تریشی کوێر ئه‌که‌ن. نه‌خێر دوای ماوه‌یه‌کی که‌م مه‌لاژن مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "مه‌لا ئێمه هه‌ردوو چاوی شه‌یتانمان کوێر کردووه، به‌ڵام بۆچی نایه‌یت تیرێکیش بنێین به دڵییه‌وه و بیکوژین و له کۆڵ خه‌ڵکیشی بکه‌ینه‌وه؟" مه‌لاش زۆر له خۆی ئه‌کات و تیرێکیش ئه‌نێن به دڵی شه‌یتانه‌وه. ماوه‌یه‌کی تری پێ ئه‌چی مه‌لاژن دیسان مه‌لا خه‌به‌ر ئه‌کاته‌وه و پێی ئه‌ڵێ: "مه‌لا مه‌لا، چاو چاو، سه‌یرکه! شه‌یتان چۆن له خوێنی خۆیدا ئه‌گه‌وزێت، به‌ڵام وا بزانم پێویستی به یه‌ک تیری تر هه‌یه بۆی ڕه‌وانه بکه‌ین." مه‌لاش که هیچ هێزی تیا نه‌ماوه ئه‌م جاره قنگ ئه‌کاته مه‌لاژن و ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا من تیرم پێ نه‌ماوه مه‌گه‌ر تۆپێکی پێوه بنێم." |
| ناوونیشان: خۆلاوازکردن | کابرایه‌کی زۆر قه‌ڵه‌و ئه‌چێت بۆ لای دوکتۆر بۆ ئه‌وه‌ی چارێکی بۆ بدۆزێته‌وه و که‌مێ لاواز ببێت. پاش ئه‌وه‌ی دوکتۆر ئه‌یکێشیت و ئه‌بینێ کابرا زۆر قه‌ڵه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "تۆ ئه‌بێ ڕۆژی ته‌نها سێ بابۆڵه بخۆیت و هیچی تر." کابرای قه‌ڵه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی دوکتۆره‌که ئه‌کات ئه‌ڵێ: "دوکتۆر گیان بابۆڵه‌کان دوای نانخواردن بخۆم یان پێش نانخواردن." |
| ناوونیشان: كه‌وچکی چا | له کاتی یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ولێردا مه‌غدید له به‌رده‌م یاریگای سلێمانیدا به خۆی و که‌وچکێکی چاوه ئه‌گیرێ . پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێ: "ئه‌و که‌وچکه‌چایه‌ت بۆ چییه؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "چۆن بۆچیمه! ئه‌گه‌ر بزانم هه‌ولێر یارییه‌که ئه‌دۆرێتێ ئه‌وا یارییه‌که‌ی پێ تێک ئه‌ده‌م." |
| ناوونیشان: ئاوی سارد و گه‌رم | مه‌غدید هه‌موو جارێ که ئه‌چێ بۆ خۆشتنن ده‌ڕنه‌فیزێکی فه‌حس ئه‌بات له‌گه‌ڵ خۆی. که لێی ئه‌پرسن: "ئه‌و ده‌ڕنه‌فیزه بۆ له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌به‌یت؟" ئه‌ڵێ: "ئا‌خر ئاوی سارد و گه‌رمی پێ له یه‌ک جیا ئه‌که‌مه‌وه." |
| ناوونیشان: ئاخۆ داره‌سووتاوه‌که چۆن بێت؟ | مه‌غدید، به نیازی سه‌ردانی ماڵی مامی، سواری ئۆتۆمبیل ئه‌بێ بۆ سلێمانی. که ئه‌گه‌نه سلێمانی پاشنیوه‌ڕۆیه‌کی زووه، هه‌ر بۆیه مه‌غدید بڕیار ئه‌دات له سه‌هۆڵه‌که دا‌به‌زێت و کات به‌سه‌ر به‌رێ تا ئه‌بێته ئێواره و ئه‌وسا بچێت بۆ ماڵی مامی که له داره‌سووتاوه‌که‌یه. پاش که‌مێک ئۆتۆمبیله‌که ئه‌گاته سه‌هۆڵه‌که و مه‌غدید دائه‌به‌زێت. له‌گه‌ڵ دابه‌زیندا مه‌غدید هاواری لێ هه‌ڵ ئه‌سێت و ئه‌ڵێ: "ئای برا ڕۆ ئه‌مه سه‌هۆڵه‌که‌یه ئه‌وه‌نده گه‌رمه، ئه‌ی ئاخۆ داره‌سووتاوه‌که چۆن بێت؟" |
| ناوونیشان: مزگه‌وتی گه‌وره | ڕۆژێکیان مه‌غدید له سلێمانی به مه‌ترێکه‌وه ئه‌گه‌ڕێ و خه‌ریکی پێوانی مزگه‌وته‌کانی شاره . له مزگه‌وتێکدا کابرایه‌ک لێی ئه‌پرسێت: "کاکه ئه‌وه تۆ خه‌ریکی چیت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا ئه‌وه به شوێن مزگه‌وتی گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ڕێم." |
| ناوونیشان: له سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه. | مه‌غدید له ماڵی مامی میوانه. ئێواره له کاتی میوه‌گێڕاندا مه‌غدید مۆزێک هه‌ڵ ئه‌گرێت. پاش ئه‌وه‌ی مۆزه‌که ئه‌خوات توێکڵه‌که‌ی ئه‌خاته گیرفانی. مامی چاوی لێی ئه‌بێت و لێی ئه‌پرسێت: "کوڕم مه‌غدید ئه‌و توێکڵه بۆ ئه‌خه‌یته گیرفانت؟" مه‌غدیدیش ئه‌ڵێ: "به خودای مامه زۆر خۆش بوو له سه‌ری ئه‌کڕمه‌وه." |
| ناوونیشان: فشه | سێ که‌س پێشبرکێ له فشه‌کردندا ئه‌که‌ن. یه‌که‌ميا ن ئه‌ڵێت: "باوکم به شێوه‌یه‌ک گه‌وره بووه که قاچێکی له ئه‌مريکا و ئه‌وی تری له ئه‌وروپا بووه." دووه‌ميان ئه‌ڵێت: "باوکی منیش به هه‌مان شێوه گه‌وره بووه به‌ڵام دوو ئه‌ستێره‌شی له ناو ده‌ستدا بووه." سێهه‌م ڕووی ده‌می ئه‌کاته دووه‌م و لێی ئه‌پرسێت: "دوو ئه‌ستێره‌که که‌مێک گه‌رم بوون؟" ئه‌ويش ئه‌ڵی: "به‌ڵێ." سێهه‌م ئه‌ڵێ: "ده ئه‌وه جووته گونه‌که‌ی باوکم بوون." |
| ناوونیشان: منیش ئێستا هاتم. | مه‌غدید له سه‌ربانێک ئه‌که‌وێته خواره‌وه. له‌گه‌ڵ که‌وتنی به زه‌ویدا خه‌ڵک لێی کۆ ئه‌بنه‌وه و لێی ئه‌پرسن: "ئه‌وه چی بوو برا؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا نازانم، منیش ئێستا هاتم." |
| ناوونیشان: "اغتصاب" | دوو ئیرهابی له به‌غدا، پیرێژنێک ئه‌گرن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌مشه‌و سه‌رت ئه‌بڕین،" ئه‌ویش سه‌یرێکیان ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "اشو ما عدکم اغتصاب!؟" |
| ناوونیشان: بالانس | له دوای ڕه‌مه‌زان، هه‌ندێ که‌س ئه‌م مه‌سجه‌یان بۆ چووه: "بالانسی حسابه‌که‌ت به‌شی گوناحه‌کانت ناکات، ئه‌بێت شه‌شه‌ڵانیش بگریت." |
| ناوونیشان: مه‌غدید و سلێمانی پاڵاس | مه‌غدید به به‌رده‌می سلێمانی پاڵاسدا ئه‌ڕوات و پارچه کاغه‌زێک به‌ر سه‌ری ئه‌که‌وێت، ئه‌ویش پارچه کاغه‌زه‌که هه‌ڵ ئه‌گرێته‌وه و ئه‌یخوێنێته‌وه پاشان سه‌ر هه‌ڵ ئه‌بڕێت ئه‌بینێت پاڵاس ئه‌وه‌نده به‌رزه یه‌کسه‌ر ئه‌که‌وێت و ئه‌بوورێته‌وه. چه‌ند که‌سێک له دووره‌وه چاویان له‌م به‌سه‌رهاته ئه‌بێت. به په‌له ئه‌گه‌نه سه‌ری و کاغه‌زه‌که ئه‌بینن له‌سه‌ری نووسراوه "بلۆک". |
| ناوونیشان: دووان یا سیان؟ | کابرایه‌ک پاش ئه‌وه‌ی واز له خواردنه‌وه ئه‌هێنێت، ژن ئه‌هێنێت. مانگی یه‌که‌م ماڵێکی خۆش پێکه‌وه ئه‌نێت و دوو په‌یکه‌ری گه‌وره‌ی دوو پیاویش ئه‌کڕێت و ژووری نووستنه‌که‌یانی پێ ئه‌ڕازێننه‌وه. زۆر به خۆشی ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. پاش مانگه‌که کابرا ده‌ست ئه‌کاته‌وه به خواردنه‌وه و هه‌موو شه‌وێک به سه‌رخۆشی، سه‌عات یه‌ک و دووی شه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ئه‌مه‌ش ژنه‌که ناچار ئه‌کات ده‌ست تێکه‌ڵ بکات. شه‌وێکیان، له‌و کاته‌دا که ژنه‌که له‌گه‌ڵ پیاوێکدا خه‌ریکه، له‌ده‌رگا ئه‌درێت. ژنه‌که ئه‌ڵێت: "له‌وانه‌یه مێرده‌که‌م بێت." پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "چیم لێ ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێت: "بڕۆ لای ئه‌و دوو په‌یکه‌ره‌وه بووه‌سته تا مێرده‌که‌م خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت و دوایی بڕۆ." کابرا دێته ژووره‌وه و هه‌ر به جل و گۆره‌وییه‌کانیه‌وه ئه‌چێته سه‌ر سیسه‌مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت. ته‌ماشای په‌یکه‌ره‌کان ئه‌کات و ئه‌ڵێت: "ئافره‌ت ئه‌وه بۆ بوون به سیان؟" ژنه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "پیاوه‌که سه‌رخۆشیت بۆیه به سیان ئه‌یان بینیت، باشتره بخه‌ویت و ئیسراحه‌ت بکه‌یت." پاش بگره و به‌رده‌یه‌کی زۆر کابرا هه‌ر قه‌ناعه‌ت ناکات و ئه‌ڵێت: "باشه، من ئێستا فیشه‌کێک به‌ئاسماندا ئه‌ته‌قێنم و فیشه‌کی دووه‌م ئه‌نێم به ته‌پڵی سه‌ری په‌یکه‌ری سێهه‌مه‌وه." ژنه‌که زۆر ئه‌پاڕێته‌وه که کاری وا نه‌کات به‌ڵام بێ سووده. کابرا فیشه‌کی یه‌که‌م ئه‌ته‌قێنێت به ئاسماندا و هه‌رسێ په‌یکه‌ره‌که ڕائه‌که‌نه ده‌ره‌وه. |
| ناوونیشان: په‌مپ | ژن‌و مێردێک ماوه‌یه‌کی زۆره به یه‌که‌وه‌ن به‌ڵام منداڵیان نابێت دوای داوده‌رمان و شێخومشایه‌خێکی زۆر ژنه سکی به‌رز ده‌بێته‌وه. به په‌له و به خۆشییه‌وه ئه‌چن بۆ لای دوکتۆر تا بزانن سکه‌که‌ی چه‌ند مانگه. دکتۆر دوای پشکنین به پیاوه‌که ئه‌ڵێت: "کاکه ژنه‌که‌ی تۆ سکی نییه. ئه‌مه ته‌نها هه‌وایه له‌سکی ژنه‌که‌تدا." به دڵی شکاوه‌وه دێنه‌وه ماڵه‌وه . پاش ماوه‌یه‌کی تر جارێکی تر سکی ژنه به‌رز ئه‌بێته‌وه. به هه‌مان شێوه ئه‌چنه‌وه بۆ لای هه‌مان دوکتۆر. دوکتۆر پێیان ئه‌ڵێت: "کاکه ئه‌م جاره‌ش سک نییه و هه‌وایه." نه‌خێر دوو مانگی تر ژنه‌که‌ی بۆ جاری سێهه‌م سکی به‌رز ئه‌بێته‌وه. ئه‌مجاره‌ش ئه‌چنه‌وه لای هه‌مان دوکتۆر و ئه‌ویش هه‌مان شتیان پێ ئه‌ڵێت. پیاوه‌که زۆر تووڕه ئه‌بێت و به تووڕه‌ییه‌وه کێری ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌یدات به‌سه‌ر مێزی دوکتۆردا و ئه‌ڵیت: "بۆچی دوکتۆر تۆ وا ئه‌زانی ئه‌مه په‌مپه؟" |
| ناوونیشان: کۆنکه‌ن | ژن و مێردێک ڕێک ئه‌که‌ون که هه‌ر کاتێک ویستیان کاری خێر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان تێنه‌گه‌ن په‌ڕله‌که‌یان ئه‌وه بێت که بڵێن: "با بچین بۆ کۆنکه‌ن." ڕۆژێک ژنه به پیاوه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "با بچین بۆ کۆنکه‌ن." پیاوه تاقه‌تی نییه و ئه‌ڵێ: "نا ناچین." ژنه چه‌ند جارێک لێی دووباره ئه‌کاته‌وه به‌ڵام پیاوه هه‌ر مل نادات. به ڕێکه‌وت ژنه له کابرا نزیک ئه‌بێته‌وه و ده‌ستی به‌ر کێری ئه‌که‌وێت و ئه‌بینێ هه‌ستاوه پێی ئه‌ڵێت: "ئه‌یه‌رۆ پیاوه‌که ئه‌و ده‌سته جوانه‌شت پێیه و ناشچیت بۆ کۆنکه‌ن؟" |
| ناوونیشان: دابه‌زین هه‌یه | مه‌غدید له هه‌ولێره‌وه به تاکسیه‌ک دێ بۆسلێمانی. که ده‌گه‌نه سلێمانی دوای دووڕێیانه‌که‌ی سه‌رچنار نه‌فه‌رێکیان ئه‌ڵێ: "کاکه حه‌ی به‌کر دابه‌زین هه‌یه." تاکسی ئه‌وه‌ستی و کابرا دائه‌به‌زێ. پاش ماوه‌یه‌کی تر یه‌کێکی تر له نه‌فه‌ره‌کان ئه‌ڵێت: "کاکه حه‌سیب ساڵه‌ح دابه‌زین هه‌یه." تاکسی ئه‌وه‌ستێ و نه‌فه‌ری دووه‌م دائه‌به‌زێت. دوای ئه‌ویش نه‌فه‌رێکی تر ئه‌ڵێت: "کاکه سه‌عید تاکۆیی دابه‌زین هه‌یه." ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه دائه‌به‌زێت. مه‌غدیدیش دوای تۆزێ ئه‌ڵێ: "کاکه مه‌غدید دابه‌زین هه‌یه." |
| ناوونیشان: کرم و جێڵ | مناڵێک له‌گه‌ڵ باپیریدا له‌ناو چیمه‌نی ماڵه‌وه‌دا یاری ئه‌کات، له‌وکاته‌دا کرمێک له کونێک له چیمه‌نه‌که‌دا دێته ده‌ره‌وه، مناڵه‌که ئه‌ڵێت: "باپیره چه‌ندم ئه‌ده‌یتێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کرمه بخه‌مه‌وه ناو کونه‌که؟" ئه‌ویش، که پێی وا نییه منداڵه‌که ئه‌توانێت ئه‌و کاره بکات، ئه‌ڵێت: "1000 دینار." مناڵه‌که به په‌له ئه‌چێت جێڵ ئه‌هێنێ و له کرمه‌که‌ی ئه‌دات تا ڕه‌ق ئه‌بێت و پاشان ئه‌یکاته‌وه به کونه‌که‌ی خۆیدا. باپیره ئه‌حه‌په‌سێ و لێی ئه‌پرسێ: "چۆن ئه‌و کاره‌ت کرد؟" مناڵه‌که‌ش باسی جێڵه‌که‌ی بۆ ئه‌کات و باپیره‌ش پاره‌که‌ی ئه‌داتێ و ئه‌ڵێت: "به‌قوربان بۆ خۆت له‌ناو ئه‌م چیمه‌نه‌دا یاری بکه ئێستا دێمه‌وه." دوای ماوه‌یه‌ک باپیره دێته‌وه و 1000 دیناری تر ئه‌دات به مناڵه‌که. مناڵه‌که‌ش ئه‌ڵێت: "باپیره گیان 1000 دیناره‌که‌ت دامێ." باپیره‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت: "ئه‌م هه‌زاره‌یان هی نه‌نکته." |
| ناوونیشان: کۆمۆنیست | ژنێک بۆ چواره‌م جار شوو ئه‌کاته‌وه. مێردی چواره‌م، که ئه‌بینێ ژنه پاش سێ شوو هه‌ر کچه، زۆر سه‌ری ئه‌سووڕمێت و پرسیاری نهێنی ئه‌م شته‌ی لێ ئه‌کات. ژنه‌ش سه‌رگروشته‌که‌ی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێ: "مێردی یه‌که‌مم پیر و نه‌خۆش بوو. که شووم پێ کرد له جێگادا که‌وتبوو. چه‌ند ساڵێک ژنی بووم به‌ڵام له جێگادا هه‌ڵ نه‌ستا و مرد. مێردی دووهه‌مم هه‌تیوباز بوو بۆیه هه‌ر له دواوه خه‌ریک بوو. مێردی سێهه‌میشم کۆمۆنیست بوو ته‌نها مێشکی ئه‌گام." |
| ناوونیشان: قه‌ل | ساڵی 1992 کاتێک له کوردستان گرانی بوو،کابرایه‌ک قه‌لێکی پێ ئه‌بێت و به پاسی کۆسته‌ر ئه‌چێت بۆ چه‌مچه‌مال. له زاڵگه‌ی باخی به‌ختیاری چه‌کدارێک سه‌ر ئه‌که‌وێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌و قه‌له قه‌ڵه‌و و جوانه هی کێیه؟" کابرا ئه‌ڵێ: "قه‌لی منه، بۆ؟" چه‌کداره‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چی ئه‌ده‌یتێ وا ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌و و جوانه؟" کابراش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا گه‌نمی ئه‌ده‌مێ." دایئه‌گرنه خواره‌وه و تێری تێ هه‌ڵ ئه‌ده‌ن و پێی ئه‌ڵێن: "خه‌ڵک نان نییه بیخوات، تۆ گه‌نم ئه‌ده‌یت به قه‌ل." پاسه‌که ئه‌که‌وێته‌وه ڕێ و له زاڵگه‌ی ته‌یناڵ پاسه‌که ڕائه‌گرن و هه‌مان پرسیار له کابرا ئه‌که‌نه‌وه. کابرا ئه‌مجاره له ترسێ تێهه‌ڵدانی پێشوو ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا برای به‌ڕێز گوێزی ئه‌ده‌مێ." له سه‌ر ئه‌م وه‌ڵامه‌ش دای ئه‌گرن و تێهه‌ڵدانێکی باش ئه‌خوات. پاسه‌که ئه‌که‌وێته‌وه ڕێ و ئه‌گه‌نه زاڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.کابرا ئه‌بینێت هه‌موو به 75ی یه‌وه وه‌ستاون خه‌مێکی گه‌وره دایئه‌گرێ ئه‌ڵێ به‌خوا ڕه‌نگه ئه‌م جاره بمکوژن، بۆیه له ترساندا قه‌له‌که ئه‌خاته ژێر کورسییه‌که‌ی خۆیه‌وه. پاسه‌که ڕائه‌گرن و به‌توڕه‌بوونه‌وه داوای ناسنامه له هه‌موو نه‌فه‌ره‌کان ئه‌که‌ن. چه‌کدارێک قه‌له‌که ئه‌بینێ و ئه‌ڵێ: "ئه‌و قه‌له هی كێیه؟" کابراش زۆر به ترسه‌وه ئه‌ڵێ: "برای به‌رێزم ههههی ممننه." چه‌کداره‌که ئه‌ڵێ: "ماشه‌ڵڵا که قه‌ڵه‌و و جوانه. ئه‌وه چی ئه‌ده‌یتێ؟" کابرا له ترسی تێهه‌ڵدان نازانێت بڵێ چی ئه‌ده‌مێ بۆیه ناچار ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا قوربان من ڕۆژی دینار و نیوێکی ئه‌ده‌مێ خۆی مه‌سره‌فی خۆی ئه‌کات." |
| ناوونیشان: په‌ندی پێشینان | بۆ ڕیش چوو سـمێڵیشی موجه‌فیفه کرد. کوێر هه‌تا ئه‌مرێ به‌ته‌مای ته‌له‌فزیۆنی مله‌وه‌نه. قسه هه‌زاره 999ی گله‌ییه. نان بده به سه‌گ مه‌یده به تانجی. ساڵ به ساڵ خۆزگه‌م به دۆلار. کار نیه خوا نه‌یکا به بزن، ئه‌گه‌ر نه‌یدزن. عاره‌قی ناو چاوانی خۆت بخۆ له فه‌ل باشتره. سوار بوون عه‌یبێکه و دابه‌زین ئیعتیادییه. TNT بۆ خوێش نه‌ک بۆ ده‌روێش. بانێکه و دوو بانگردێن. خوا دای به هه‌رکه‌س ناڵێ چ حیزبێکی. ئه‌و سه‌ره‌م له‌به‌ر هه‌تاو مێش نه‌کردوووه. عاره‌قی سپی بۆ ڕۆژی جه‌ژن. به‌ردێک له ئاسمان به‌ربێته‌وه بدا له‌سه‌ری هه‌رکه‌سێ ئه‌یشکێنێ. قه‌ل به قه‌لی وت بۆ سپیاو ناکه‌یت. به‌رخی نێر بۆ به‌رتیل باشه. شه‌ڕ له ملاکه‌مه باشتره. ناچاری سه‌رت ئه‌کا به سه‌رتاشخانه‌دا. که‌ڵ بخۆ و که‌م بژی. دوای کڵاوی ناو جامانه مه‌که‌وه. |
| ناوونیشان: ته‌ڕکردن | مناڵێک له باوکی ئه‌پرسێت: "بابه تۆ و دایه هه‌موو شه‌وێ نانی تیری ئه‌خۆن؟" باوکی وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه: "نه‌وه‌ڵڵا کوڕم. بۆ؟"مناڵه‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی بۆ هه‌موو شه‌وێ گوێم لێیه به دایکم ئه‌ڵێیت ته‌ڕی بکه خۆشه." |
| ناوونیشان: هه‌وا | ئێواره‌یه‌ک ئاغا له دیوه‌خان دانیشتوه و خزمه‌تکاره‌که‌شی خه‌ریکه چای بۆ ده‌م ئه‌کات. ئاغا هه‌وایه‌کی پێیه و تاقه‌تیشی نییه بچێته ده‌ره‌وه به‌ری بداته‌وه و ناشکرێت له به‌رده‌می خزمه‌تکاره‌که‌یدا به‌ری بداته‌وه. به خزمه‌تکاره‌که‌ی ئه‌ڵێ: "سه‌یرێکی ده‌ره‌وه بکه بزانه هه‌وا چۆنه." خزمه‌تکار ئه‌چێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ هه‌وا چۆنه و ئاغاش فرسه‌ت ئه‌هێنێ هه‌وای خۆی به‌رئه‌داته‌وه. که خزمه‌تکاره‌که دێته ژووره‌وه ئاغا لێی ئه‌پرسێت: "هه‌وا چۆن بوو؟" خزمه‌تکاره‌که‌ش، که هه‌ستی به شتێک کردووه، ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م خوا ڕه‌حمی کرد هه‌وای ده‌ره‌وه‌ش وه‌کو ژووره‌وه نه‌بوو ئه‌گینا که‌مێکی تر گوو ئه‌باری" |
| ناوونیشان: سێ نه‌فه‌ری لێ ببڕه! | سێ براده‌ر، که که‌سیان پاره‌یان پێ نابێت، ئه‌چنه چێشتخانه‌یه‌ک و نان ئه‌خۆن. پاش نانخواردن یه‌کێکیان به‌وانی تر ئه‌ڵێ: "ئێوه بڕۆنه ده‌ره‌وه و بڵێن له‌سه‌ر ئه‌و براده‌ره‌مانه." دوانیان ئه‌چنه ده‌ره‌وه و پاش که‌مێک سێهه‌میان ئه‌چێته به‌رده‌م خاوه‌نچێشتخانه‌که و ئه‌ڵێ: "زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ نه‌بێت و نانی خواردبێت، چی لێ ئه‌که‌ن؟" خاوه‌نچێشتخانه‌که ئه‌ڵێ: "له‌بری هه‌ر نه‌فه‌رێک پێنج شه‌قی باشی تێ هه‌ڵئه‌ده‌ین." کابراش قنگ ئه‌کاته خاوه‌نچێشتخانه‌که و ئه‌ڵێ: "ده زه‌حمه‌ت نه‌بێ سێ نه‌فه‌ری لێ ببڕه!" |
| ناوونیشان: ته‌نکه‌رێ گوو | هه‌ندێ گه‌ڕه‌کی هه‌ولێر له‌بری زێراب بیریان هه‌یه. که کاتی به‌تاڵکردنی بیره‌کان دێت ته‌نکه‌ر دێت و پیساییه‌که ئه‌بات و ئه‌یفرۆشێت به کێڵگه‌کانی ده‌وروپشتی شار. ڕۆژێک ته‌نکه‌رێک حه‌وت بار ئه‌بات بۆ کێڵگه‌یه‌ک و ئێواره ئه‌چێت بۆ حسابکردن له‌گه‌ڵ خاوه‌نکێڵگه‌دا. شۆفێری ته‌نکه‌ره‌که ئه‌ڵێت: "قوربان پاره‌ی حه‌وت ته‌نکه‌رم بده‌رێ." خاوه‌نکێڵگه‌ش ئه‌ڵێت: "شه‌ش ته‌نکه‌رت بردووه. بۆچی پاره‌ی حه‌وتت بده‌مێ؟" شه‌ش له‌م و حه‌وت له‌و، ڕێک ناکه‌ون و لێیان ئه‌بێت به قڕه. شۆفێری ته‌نکه‌ره‌که تووڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێ: "ئه‌چم له کن ئاسایشی شکات ده‌که‌م، بزانم کوو ده‌توانی ته‌نکه‌رێ گووی من بخۆی." |
| ناوونیشان: "هه‌تیو تۆش کوردی؟" | کابرایه‌ک له هه‌نده‌ران به‌دوای ئیشدا ئه‌گه‌ڕێ. له‌م گه‌ڕانه‌دا، ڕێی ئه‌که‌وێته هۆڵێکی یاری سێرک. به لێپرسراوی هۆڵه‌که ئه‌ڵێ: "هاتووم به شوێن ئیشدا ئه‌گه‌ڕێم و ئاماده‌شم هه‌موو ئیشێک بکه‌م، قاپشتن بێت،گسکدان بێت یان هه‌ر ئیشێکی تر." لێپرسراوه‌که ئه‌ڵێ: "ئێمه ئیشمان زۆره و له‌و ئیشانه‌ش ئاسانتر که تۆ داوای ئه‌که‌یت." ئه‌یبه‌نه ژووره‌وه و ئه‌یده‌نه ده‌ست ڕاهێنه‌رێکی سێرک. پێستێکی مه‌یموونی له‌به‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن فێری جموجۆڵی مه‌یموونت ئه‌که‌ین. به ئاسانی هه‌مووی فێر ئه‌بێت. پاشان ئه‌یبه‌نه ژوورێکی تر و بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ڕائه‌گرن و فێری ئه‌که‌ن چۆن به ناو بازنه‌که‌دا باز بدات. دوای ئه‌مه‌ش له دووری دوو مه‌تر له بازنه‌که‌وه خه‌تێک ئه‌کێشن و پێی ئه‌ڵێن: "ڕۆژی نمایشکردنه‌که، شێرێک له‌و دیوی خه‌ته‌که دائه‌نێین و لێی ده‌ربچی ئه‌تخوات." ماوه‌یه‌کی باش ڕاهێنان له‌سه‌ر بازدان ئه‌کات به‌بێ شێر تا وای لێ دێت به ئاسانی له‌م دیو خه‌ته‌که خۆی ئه‌گرێته‌وه. ڕۆژێک شێره‌که‌ی بۆ دێنن و پێی ئه‌ڵێن: "ئه‌مه پرۆڤه‌ی کۆتاییه و وه‌ک نمایشه‌که وایه ئه‌بێت ئاگات له خۆت بێت تا شێره‌که نه‌تخوات." کابراش به بینینی شێره‌که زاره‌تره‌ک ئه‌بێت و زۆر ئه‌شڵه‌ژێت. بازنه‌که‌ی بۆ ڕائه‌گرن و ئه‌ڵێن: "ئاده‌ی باز بده!" کابرا زۆر به ترسه‌وه باز ئه‌دات و له خه‌ت ده‌رئه‌چێ و هاوار ئه‌کا: "حاجی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ!" شێره‌که ئه‌نه‌ڕێنێ و ئه‌ڵێ: "هه‌تیو تۆش کوردی؟" |
| ناوونیشان: سه‌ره‌ی ئارد | له سلێمانی، ساڵی 1992 ئارد دابه‌ش کرا. خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ره‌ی گرتبوو. له سه‌ره‌که‌دا، پیاوێک له ئافره‌تێکی پێش خۆی گیر ئه‌کات. ئافره‌ته‌که ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "کاکی برا هێشتا ئارده‌که‌م وه‌رنه‌گرتوه تۆ تیرۆکێکت تێ بڕیوم." |
| ناوونیشان: دیسانه‌وه سه‌ره‌ی ئارد | له سلێمانی، ساڵی 1992 ئارد دابه‌ش کرا. خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ره‌ی گرتبوو. له سه‌ره‌که‌دا، پیاوێک له ئافره‌تێکی پێش خۆی گیر ئه‌کات. ئافره‌ته‌که ئاوڕ ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "زه‌حمه‌ت نه‌بێت جه‌نابت چ کاره‌یت؟" پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "فیته‌رم." ئافره‌ته‌که ئه‌ڵێ: "به‌و جه‌که‌دا که لێت داوم، هه‌ر خۆم زانیم فیته‌ریت." |
| ناوونیشان: به نیازیت به تۆ بڵێم؟ | ژنێک له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا ده‌بێت به شه‌ڕیان. ژنه‌که جانتا ئه‌دا به شانیا و له ماڵ ئه‌چێته ده‌ره‌وه. مێرده‌که‌ی چه‌ند هاواری لێ ئه‌کات بۆ کوێ ئه‌چیت، ئه‌م هه‌ر وه‌ڵامیشی ناداته‌وه. ژنه‌که ئه‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌که و تاکسییه‌ک ڕائه‌گرێت و سه‌رئه‌که‌وێت. شۆفێره‌که لێی ئه‌پرسێت: "بۆ کوێ ئه‌چیت؟" ژنه‌ش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ: "من به مێرده‌که‌مم نه‌ووت بۆ کوێ ئه‌چم، ئێستا به نیازیت به تۆ بڵێم؟" |
| ناوونیشان: تێیدایه | مه‌غدید له ته‌والێت دانیشتووه، کاتێک زه‌نگی مۆبایله‌که‌ی لێ ئه‌دات. مه‌غدیدیش که‌مێک دائه‌مێنێت، نازانێت وه‌ڵام بداته‌وه یان نا؟ سه‌رئه‌نجام وه‌ڵام ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێ: "تێیدایه." |
| ناوونیشان: ته‌به‌قه هێلکه | ساڵی هه‌شتاکان هه‌موو شه‌وێک نرخی شتومه‌ک له ته‌له‌فزیۆندا ده‌نووسرا. ڕۆژێک جه‌یش شه‌عبییه‌ک ئه‌چێته دوکانێکه‌وه و نرخی هێلکه ئه‌پرسێت. جه‌یش شه‌عبی: "ته‌به‌قێ هێلکه به چه‌نده؟" دووکاندار: "قوربان به دوو ڕوبعێ که‌مه." جه‌یش شه‌عبی: "بۆ زیادی ئه‌خه‌نه سه‌ر نازانن قه‌ده‌غه‌یه؟ خۆ ئه‌مشه‌و ته‌له‌فزیۆن نووسیبوی دینار و نیوێ؟" دووکاندار به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕابه‌که دائه‌خات به‌سه‌ریدا و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه پێم نه‌فرۆشتی ده‌بڕۆ له ته‌له‌فزیۆنی بکڕه!" |
| ناوونیشان: له‌خۆشیدا مردم | ڕۆژی قیامه‌ته، خه‌ڵک له‌سه‌ره‌دا وه‌ستاوه بۆ موحاسه‌به پیاوێک له‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌پرسێ: "کاکه تۆ بۆ مردی؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "وه‌ڵڵا من له خۆشی‌دا مردم." پیاوی یه‌که‌م ئه‌پرسێته‌وه: "کاکه چۆن خه‌ڵک له خۆشی‌دا ئه‌مرێ؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "کاکه، من ژنێکم هه‌بوو خه‌ڵکی بێ‌ویژدان ئه‌یان وت که گوایه داوێنپیسه. ڕۆژێک پێیان وتم که ژنه‌که‌م دۆسته‌که‌ی لایه ئه‌گه‌ر بچمه‌وه ماڵه‌وه به چاوی خۆم ئه‌یبینم. منیش به‌په‌له چوومه ماڵه‌وه بینیم ژنه‌که‌م نوستبوو. ژێر سیسه‌م گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، ناو که‌نتۆر گه‌ڕام که‌سی لێ نه‌بوو، موبه‌ق که‌سی لێ نه‌بوو، ژێرزه‌مین که‌سی لێ نه‌بوو منیش له خۆشی‌دا مردم." پیاوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ده‌ک خوا بتگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرێزه‌ره‌که‌ت بکردایه‌ته‌وه نه تۆ له‌خۆشیدا ئه‌مردی و نه منیش ڕه‌ق ئه‌بوومه‌وه." |
| ناوونیشان: ئامۆژگاری | کابرایه‌ک چووه لای مه‌لا و پێی وت: "مه‌لا گیان ژنه‌که‌م زۆر خراپه له گه‌ڵمدا، پیاوی چاک به، به‌قسه‌ی تۆ ئه‌کات، که‌مێک ئامۆژگاری بکه به‌ڵکو چاک بێت." مه‌لاش ده‌ستبه‌جێ هه‌ستا و له‌گه‌ڵ کابرا چووه ماڵه‌وه و ژنه‌ی بانگ کرد و پێی وت: "خوشکم شه‌رع ئه‌فه‌رموێت: ژن ئه‌بێت له ژێر فه‌رمانی مێرده‌که‌یدا بێت. تۆ نابێت چاوت له‌وه بێت که مێرده‌که‌ت چاوی کزه و که‌چه‌ڵه و ده‌ستی کورته و قاچی ئه‌له‌رزێ و بۆنی ده‌می دێ و ده‌ستنوێژ ڕاناگرێ و له کاتی قسه‌کردندا تف فڕێ ئه‌دات و ..." کابرا قسه‌کان به مه‌لا ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "هه‌سته خوا بتگرێ بۆ خۆت وئامۆژگاریت، خۆ ژنه‌که‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی نه‌ئه‌زانی." |
| ناوونیشان: دیکتاتۆر | دیکتاتۆرێک و چه‌ند وه‌زیرێکی له فڕۆکه‌یه‌کدا ئه‌بن. دیکتاتۆره‌که به وه‌زیره‌کانی ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر ئێستا من سه‌ددۆلارییه‌ک فڕێ بده‌مه خواره‌وه چی ئه‌بێت؟" وه‌زیرێکیان ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م ڕه‌نگه یه‌کێک بیدۆزێته‌وه و دڵی خۆش ببێت." دیکتاتۆره‌که ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده سه‌ددۆلاری فڕێ بده‌مه خواره‌وه چی ئه‌بێت؟" "وه‌زیرێکی تریان ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م له‌وانه‌یه ده که‌س بیدۆزنه‌وه و دڵیان خۆش ببێت." وه‌زیری سێهه‌میان، که چاره‌ی دیکتاتۆره‌که‌ی ناوێت، هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر خۆشت فڕێ بده‌یته خواره‌وه، ئه‌وا هه‌موو میلله‌ت دڵخۆش ئه‌بن." |
| ناوونیشان: فانۆسی سیحری | کابرایه‌ک زۆر بێ لانه‌یه و له ناچاریدا بڕیار ئه‌دات له دارستانێکدا چادر هه‌ڵدا و تێیدا بژی. له کاتی مێخ داکوتیندا بۆ چادره‌که، مێخه‌که له فانۆسێکی سیحری ئه‌گیرێ. کابرا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌ڵێ: "له بێلانه‌یی ڕزگارم بوو." کابرا فانۆسه‌که هه‌ڵ ئه‌گرێت و ده‌ستی پیادا ئه‌هێنێ تا دێوه‌که دێته ده‌ره‌وه و ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م فه‌رمانت به‌چییه هه‌ر ئێستا بۆت جێبه‌جێ ئه‌که‌م." کابراش ئه‌ڵێ: "خانوویه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشم لێره‌دا بۆ دروست بکه." دێوه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "جا قوربان ئه‌گه‌ر شتی وام پێ بکرایه، خۆم چیم ئه‌کرد له‌م قۆرییه بچووکه‌دا؟" |
| ناوونیشان: چه‌ڵه‌مه‌شکێنه | دوو براده‌ر سێ ساڵه چه‌ڵه‌مه‌شکێنه‌یان کردووه و که‌سیان له‌وی تریان ناباته‌وه. له ناکاو باوکی یه‌کێکیان کۆچی دوایی ئه‌کات و براده‌ره‌که‌شی به فرسه‌تی ئه‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی لێی بباته‌وه. هه‌ردووکیان له مزگه‌وت دانیشتوون و باوکمردوو به کوڵ به‌سه‌ر باوکی‌دا ئه‌گری. ئه‌میش ده‌سته‌سڕێکی بۆ درێژ ئه‌کات و پێی ئه‌ڵێ: "ها ئه‌و ده‌سته‌سڕه، که‌مێک ده‌موچاوت بسڕه!" به‌و نیازه‌ی که وه‌ریگرت بڵێ "نه‌مان برده‌وه". باوکمردوو ده‌ست درێژ ئه‌کات و له‌کاتی وه‌رگرتنی ده‌سته‌سڕه‌که‌دا به‌ده‌م قوڵپی گریانه‌وه ئه‌ڵێ: "له‌بیرمه له‌بیرمه." |
| ناوونیشان: عه‌زابی ئه‌ودنیا | له ڕۆژی حه‌شردا، موسوڵمانێک گوناهی زیاتره له چاکه‌کانی بۆیه ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ک عه‌زاب بدرێت و پێێ ئه‌ڵێن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیماندار بوویت و گوناهه‌کانیشت ئێجگار زۆر نین، بۆت هه‌یه خۆت جۆری عه‌زابه‌که‌ت هه‌ڵبژێریت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌یگێڕن به‌سه‌ر ژووره‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت. ئه‌یبه‌نه ژووری یه‌که‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکیان کردووه به شیشه‌وه و ئه‌یان برژێنن. کابرا به‌بێ سێ‌ودوو ئه‌ڵێ: "ئه‌م ژووره‌م ناوێت." ئه‌یبه‌نه ژووری دووه‌م ئه‌بینێ خه‌ڵکی له تاوه‌ی گه‌وره گه‌وره‌دا سوور ئه‌که‌نه‌وه. کابرا ئه‌م ژووره‌شی ناوێت. له ژووری سێهه‌مدا خه‌ڵکی له ته‌نووردا ئه‌برژێنن. ئه‌م ژووره‌شی ناوێت. له ژووری چواره‌مدا ئه‌بینێ خه‌ڵکی سه‌رقاڵی گۆرانیوتن و هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌پڵه‌لێدانن بۆیه ئه‌م ژووره هه‌ڵئه‌بژێرێت. که ئه‌چێته ژووره‌وه له یه‌کێک له سه‌رنشینه‌کان ئه‌پرسێت: "ئه‌وه چۆنه وا ئێوه له خۆشی و به‌زم دان؟" ئه‌ویش ئه‌ڵێ: "ئه‌مڕۆ غاز نه‌ماوه تا بمانکوڵێنن." |
| ناوونیشان: خواش ناناسم. | کابرایه‌ک له‌سه‌ر به‌ر‌ماڵه و نوێژ ئه‌کات. پشیله‌یه‌ک دێته سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی، کابرا نوێژه‌که‌ی ئه‌بڕێت و هه‌تا هێزی تیایه یه‌ک شه‌ق له پشیله‌که هه‌ڵ ئه‌دات و ئه‌یکوژێت. ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "کابرا، خۆ تۆ موسوڵمانی ئه‌و پشیله به‌سته‌زمانه‌ت بۆ کوشت؟" کابراش به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌ڵێ: "ئافره‌ت، من له کاتی نوێژکردندا خواش ناناسم." |
| ناوونیشان: چێلدز | چێلدزێک ده‌برێته به‌ر ده‌م حاکم و حاکم پێی ئه‌ڵێ: "به وردی بۆمان باس بکه با بزانین چۆن ئه‌و چێله‌ت دزی؟" ئه‌ویش له‌سه‌رخۆ ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "حاکم گیان گریمان تۆ چێله‌که‌یت و ..." حاکم به تووڕه‌ییه‌وه قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "بیبه‌ن با جارێ شه‌ش مانگ له به‌ندیخانه بێت تا فێری قسه ئه‌بێت ئه‌وجا بیهێننه‌وه" پاش شه‌ش مانگ ئه‌ی هێننه‌وه به‌رده‌می حاکم و ئه‌مجاره حاکم پێی ئه‌ڵێ: "ئاده‌ی ئێستا بۆمان باس بکه با بزانین چۆن ئه‌و چێله‌ت دزی؟" چێلدز ئه‌ڵێ: "حاکم گیان چیت بۆ باس بکه‌م؟ من جاری پێشوو هیچم نه‌ووت تۆ وه‌کو سه‌گ په‌لامارت دام..." دیسانه‌وه حاکم به تووڕه‌ییه‌وه قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ: "بیبه‌ن با ئه‌مجاره دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌دا بێت ئه‌وسا بیهێننه‌وه." |
| ناوونیشان: نانی تیری! | سێ مه‌سئول پێكه‌وه دانیشتوون و باسی جوامێری و ئازایه‌تیی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیان ئه‌كه‌ن! یه‌كه‌م به‌وانی تر ئه‌ڵێ: "ئا ئه‌و پاڵه‌وانه ئه‌بینن! به‌شه‌ره‌ف كوڕ نییه شان بات له شانی و خۆی به‌ته‌نیا ده‌رقه‌تی یه‌ك گه‌له‌جاش دێت!" دووه‌میش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی ئا ئه‌وه‌ی لای من بۆ ناڵێیت! گه‌له‌جاش چییه! بڕواتان بێت به چاوی خۆم بینیومه به‌ته‌نیا ڕێی له له‌شكرێك گرتووه و شه‌و و ڕۆژێك نه‌یهێشتووه له جێی خۆیان ببزوێن!" سێیه‌میش ئه‌ڵێ: "جا بابه بۆ ئه‌و چوارشانه‌یه‌ی لای من ناڵێن! كوڕه كوڕ نه گاڵته... بڕواتان بێت به یه‌ك پژمه سیوپێنج نانی تیری پێكه‌وه ته‌ڕ ئه‌كات!" |
| ناوونیشان: بریسکه‌ی چاو | مامۆستایه‌ک پرسیار له پۆله‌که‌ی ئه‌کات و ئه‌ڵێ: "کێ ئه‌زانێ چ گیانله‌به‌رێک به شه‌و چاوی ئه‌بریسکێته‌وه؟" قوتابی یه‌که‌م ئه‌ڵێ: "سه‌گ." قوتابی دووه‌م ئه‌ڵێ: "پشیله." قوتابی سێهه‌م ئه‌ڵێ: "جاش." مامۆستاش ذێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر جاش چاوی ببریسکایه‌وه، زه‌ڕایه‌ن به شه‌و ئه‌بوو به لاسڤێگاس." |
| ناوونیشان: ده‌ک بیخۆم خۆ مه‌له‌ش ئه‌زانێ! | سه‌یرانگای دووکان زۆر قه‌ره‌بالغ ئه‌بێت و کابرایه‌کیش زۆر ته‌نگه‌تاوه نازانێ له کوێدا دا‌نیشێت. دێت به مێشکیدا که باشترین حه‌ل ئه‌وه‌یه که له ژێر ئاوه‌که‌دا بیکا بۆئه‌وه‌ی که‌س نه‌یبینێت. کابرا، که مه‌له نازانێت، ئه‌چێته ناو ئاوه‌که‌وه و ورده ورده ئه‌ڕوات تا قووڵاییه‌که و تا ته‌نها سه‌ری به ده‌ره‌وه ئه‌مێنێت ئه‌وجا گووه‌که‌ی ئه‌کات. کاتێک ئه‌زانێ، گووه‌که‌ی سه‌ر ئاو ئه‌که‌وێ و له به‌رده‌میا قوت ئه‌بێته‌وه. ئه‌میش، که چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ی نه‌ئه‌کرد، هیچی بۆ نامێنێته‌وه له‌وه زیاتر به گووه‌که‌ی بڵێ: "ده‌ک بیخۆم خۆ مه‌له‌ش ئه‌زانێ!" |
| ناوونیشان: ئه‌ڵێی گوێره‌که‌تان نه‌دیوه! | مه‌غدید سواری پاس ئه‌بێت بچێت بۆ ماڵی مامی. له دواوه‌ی پاسه‌که دائه‌نیشێت و سه‌ری له په‌نجه‌ره‌که‌وه ئه‌باته ده‌ره‌وه و سه‌یری دنیا ئه‌کات. شۆفێری پاسه‌که، که کابرایه‌کی تووڕه و تڕ‌ۆ ئه‌بێت، که ئه‌بینێ مه‌غدید سه‌ری بردۆته ده‌ره‌وه، لێی تووڕه ئه‌بێت و هاواری لێ ئه‌کات: "سه‌رت بێنه ژووره‌وه گوێره‌که!" سه‌رنشینه‌کانی پاسه‌که هه‌موو ئاوڕ ئه‌ده‌نه‌وه بۆ لای مه‌غدید و ته‌ماشای ئه‌که‌ن بۆیه ئه‌ویش دێته قسه و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چییه بۆ وا ته‌ماشام ئه‌که‌ن؟ ئه‌ڵێی گوێره‌که‌تان نه‌دیوه!" |
|