|
|
گهر حهز دهکیێت ماڵپهڕهکهمان بهردهوام بێت ڕۆژی یهک دهنگ بده بۆ ماڵپهڕی هێڤی و هێلێنا لهگهڵ ڕێزوخۆشهوێستیمان بۆ بهڕێزتان
| چەند ئامۆژگارییەك بۆ رزگار بوون لە كێشی زیاد |
زۆربەی هەرزەكارەكان بەتایبەتی ئەوانەی كێشیان زیادە پێویستیان بە دابەزاندنی كێشی لەشیان هەیە، ئەو كەسانەی كە بەدەست ئەم گرفتە دەناڵێنن و دەیانەوێ رزگاریان بێت، پێویستە سەرەتا راوێژ بە پزیشكی تایبەتی خۆیان بكەن بۆ ئەوەی بە گونجاوترین رێگای تەندروست كێشیان دابەزێت، هەروەها پێویستە رەچاوی ئەم چەند خاڵە بكەن بۆ ئەوەی كێشی لەشیان دابەزێت: - ئەو خواردنانە بخۆ كە زۆرترین رێژەی ریشاڵ و ڤیتامین و كانزای تێدا بێت. - دوور كەوە لە ژەمە خێراكان ئەوانەی كە شەكر و نیشاستەیان زۆرە، چونكە زیانێكی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن، هەروەها دووركەوە لە خواردنەوە گازییەكان. - كاتێكی زۆر بە سەیركردنی تەلەفزیۆن و كۆمپیۆتەر بە فیڕۆ مەدە و ئەو كاتەی لە سەیركردنیان بەسەر دەبەی بۆ وەرزشی تەرخان بكە. نابێ ئەوەش لە یاد بكەی كە لەش ئامێری ژیانە و تەنیا ئەوە نییە كە گرنگی بە روخساری دەرەوەی بدرێ، بەڵكو ناوەوەی لەشیش پێویستی بە گرنگیدان هەیە. | |
|
|
دهنگێك تۆمارکه بۆ ماڵپهری هێ ڤی و هێلێنا

|
. .
| |
|