..
ژماره‌ی سه‌ردان کردنی
È
فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خێزانی سه‌دام، به‌ناوی «ماڵی سه‌دام» به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و هاوڵاتییه‌كی ئیسرائیلی به‌ره‌گه‌ز عێراقی رۆڵی سه‌دام حسێنی تێداده‌بینێت. له‌كاتی وێنه‌گرتنیشدا هه‌ندێك هاوڵاتی عه‌ره‌ب بیریان چۆته‌وه سه‌دام مردووه‌و سڵاو‌و ته‌حیه‌یان بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره كردووه كه رۆڵی سه‌دام ده‌بینێت. فیلمه‌كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی دووی BBC، به‌رهه‌مده‌هێنرێت‌و ناوی «ماڵی سه‌دام»ی هه‌ڵگرتووه. ئه‌م فیلمه دراماییه 4ئه‌ڵقه‌یه‌و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه، چونكه هه‌ندێك له‌وانه‌ی فیلمه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌خێزانی سه‌دام، ئێستا زیندوون‌و له‌ژیاندان. سه‌رۆكی به‌شی درامای كه‌ناڵه به‌ریتانییه‌كه‌ش، كیت هاروود، رایگه‌یاندووه دراما چوار ئه‌ڵقه‌ییه‌كه «كه‌سایه‌تییه‌ك ئاشكراده‌كات، هه‌میشه په‌نای بۆ ترس‌و توندوتیژی بردووه بۆئه‌وه‌ی له‌نێو ماڵ‌و له‌وڵاتی خۆیدا حوكمڕانی بكات». هاروود وتیشی «ئه‌مه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بوێرانه‌یه له‌كه‌ناڵی BBC و تیمێكی هونه‌ری جیهانی كاری تێداده‌كه‌ن كه زۆر قاڵن له‌ئیشه‌كه‌ی خۆیاندا. له‌فیلمه‌كه‌شدا هاوڵاتی ئیسرائیلی به‌بنه‌چه عێراقی، ئیگال ناعور، رۆڵی سه‌دام حسێن ده‌بینێت‌و پێشتر له‌فیلمه‌كانی «میونخ» له 2005و «التسلیم» له 2007 رۆڵی بینیوه. له‌فیلمی «ماڵی سه‌دام»دا ئه‌كته‌ری به‌ریتانی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك هیندی شیفانی گای، رۆڵی كچه‌كه‌ی سه‌دام ده‌بینێت‌و پێشتر له‌چه‌ند فیلمێكی هیندیدا رۆڵی بینیوه. ئه‌م كچه، هه‌وڵده‌دات غه‌موژانی ڕه‌نای كچی سه‌دام بگێڕێته‌وه كاتێك كه مێرده‌كه‌ی‌و حسێن كامیلی ئامۆزای مێرده‌كه‌ی، به‌فه‌رمانی باوكی به‌ده‌ستی ئامۆزاكانیتریان سه‌ربڕدران‌و له‌نێوبران.ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، ئه‌لێكس هۆڵمز رایگه‌یاندووه، كاتێك چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی سه‌دامی خوێندۆته‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه، زۆر له‌شانۆگه‌رییه مێژووییه‌كانی شكسپیرو فیلمی عه‌سابه‌كانه‌وه نزیكه. هوڵمز، ده‌رباره‌ی سه‌دام‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت «كوڕێكی یاخی، ژنێكی جوان‌و سه‌رنجڕاكێش، زاوایه‌كی ناپاك‌و خائین، هاوڕێیه‌كی دڵسۆز، رۆژ به‌رۆژ له‌واقیع دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و به‌لای جیهانی ده‌ره‌وه‌وه كرداره‌كانیان نامۆبووه». توێژینه‌وه له‌ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه به‌رله‌داڕشتنی سیناریۆكه‌ی، دووساڵی ته‌واوی خایاندووه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی شكسپیره‌وه كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مردنی دیكتاتۆره‌كانی به‌ریتانیا، ژیاننامه‌یانی نووسیونه‌ته‌وه، هۆڵمز، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بووه قسه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وانه‌دابكات كه له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام ژیاون‌و بینیویانه‌و كاریان له‌گه‌ڵداكردووه. هه‌روه‌ها هۆڵمز له‌رێگای پارێزه‌ره‌كانی سه‌دامه‌وه، چه‌ند پرسیارێكی ده‌رباره‌ی ژیانی شه‌خسی خۆی له‌شێوه‌ی نامه‌دا بۆ ناوبراو ناردووه له‌زیندان. هه‌رچه‌نده نامه‌كان بێوه‌ڵامیش بوون، به‌ڵام تیمی توێژینه‌وه به‌ئاسانی ده‌ستیان به‌تاریق عه‌زیزو زۆرێك له‌هاوڕێ‌و هاوكاره‌كانیتری سه‌دامدا گه‌شتووه.ده‌رهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كه، به‌وه ستایشی فیلمه‌كه ده‌كات، هیچ پێویست به‌گه‌وره‌كردن‌و ترش‌وخوێ پێوه‌كردن ناكات، چونكه رووداوه‌كه‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو فیلمه‌كه خۆیان كاریگه‌رو سه‌رسوڕهێنه‌رن. ئه‌وه‌شی كه كاتی زۆری نه‌خایاندووه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌بووه كه رۆڵی سه‌دام حسێن ده‌بینێت، ئیگال ناعور، به‌رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، «سمێڵێكی ده‌ستكردم دانا‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كم به‌ئیمه‌یڵ نارد بۆ تیمی فیلمه‌كه، ئه‌وانیش پاش چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ڵامیان دامه‌وه‌و داوایانكرد بچم بۆ له‌نده‌ن تا چاوم به‌ده‌رهێنه‌ره‌كه بكه‌وێت». ئیگال ناعور، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نایه‌وێت، ته‌قلیدی كه‌سایه‌تی سه‌دام بكاته‌وه، به‌ڵكه به‌دوای رۆح‌و هه‌ست‌و هۆشیدا ده‌گه‌ڕێت‌و ده‌یه‌وێت بزانێت چۆن بیری كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت «هه‌ندێك كتێبم له‌باره‌ی سه‌دامه‌وه خوێندۆته‌وه، هه‌ندێك فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی تایبه‌ت به‌سه‌رده‌می سه‌دامم دیوه‌و بۆم ده‌ركه‌وتووه، سه‌دام له‌ژیان‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و رووخساریدا زۆر له‌ژێر كاریگه‌ری ستالین‌دا بووه».هه‌ندێكیش له‌دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه له‌وڵاتی تونس وێنه‌گیراوه، له‌كاتێكدا كه ئیگال ناعور، به‌جل‌و به‌رگی سه‌دامه‌وه هاتۆته ناو كۆڵانه‌كان بۆ وێنه‌گرتنی هه‌ندێك گرته‌ی فیلمه‌كه، خه‌ڵكی تونس، سڵاو‌و مه‌رحه‌بایان بۆ فڕێداوه‌و ته‌حیه‌یان بۆ كردووه‌و بیریان چۆته‌وه كه سه‌دام به‌ر له‌ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سێداره‌دراوه‌و فیلمه‌كه‌ی BBC2یان لێ بووه‌ته واقیع. یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م فیلمه‌ش به‌م نزیكانه پیشان ده‌درێت‌و فیلمه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌هۆڵه‌كانی سینه‌مای به‌ریتانیادا ئیشده‌كات.
سایتی قژ