ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلینا به‌شی هه‌وڵه‌کانی

 

  

.. .. ..
  .. l

..

l .. l

..

l ..  

ژماره‌ی  سه‌ردان  کردنی

قورءانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز

درامای گه‌رده‌لوول
..
ئه‌ستێره‌ی به‌خت
..
زنجیره‌ درامای تورکی دوبلاج

سایتی کازیوه‌
ئامۆزا
لینکی کوردی
فۆنتی کوردی
که‌ناڵی کوردی

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

Windows Media Player

Windows Media Player






خواردنی خۆش

.a  مه‌عامێکی نه‌رێمان

گۆرانی عه‌ره‌بی
جۆنێتی نوسه‌ن
ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندان

 

 

پۆلی یه‌ک

کوردسایت

فێربوونی نوێژ
نه‌خشی جیگانی
مه سعوود که رکوکی
ليزان به رزنجى
 سيروان
قوبادی

È


ZekeriaLeila FariqiEyub AliZiad EsedAyadJalal NaghshbandiAdnan KerimChopyNadiaHesenHozan CaneTara Rasool
ڕادێۆی مێزۆ بۆتان   ...   ڕادێۆی کوردی ئه مه ریکا   ...   ڕادێۆی کوردموزیک   ...   ڕادێۆی زایه ڵه    ...   ڕادێۆی کوردلاند     ...   ڕادێۆی نه وا

گه‌ر حه‌ز ده‌کیێت ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌رده‌وام بێت ڕۆژی یه‌ک ده‌نگ بده‌ بۆ ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلێنا له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌وێستیمان بۆ به‌ڕێزتان
                
ئەو پەیوەندییەی مەرگی بە دیاری بۆ ژیان هێنا
ئا: گەرمیانی


ژیانی هاوسەرگیری واتای خۆشەویستی و متمانەو بەختەوەرییە، بەڵام ساتێ هەریەك لە ژن و مێرد لەو رێڕەوە لا دەدەن ئیتر خێزان دووچاری شڵەژان دەبێت و قەیرانی متمانەو خۆشەویستی دروست دەبێت، هەڵبەتە زۆرینەی ئەو هاوسەرانەی كە دووچاری حاڵەتی وەها دەبن، هەر لە بنەڕەتەوە بنەمای هاوسەرگیریان لەرزۆك و لاواز بووە بەو واتایەی لەسەر بنەمای خۆشەویستییەكی تۆكمە بینا نەكراوەو عیشقێكی راستەقینە پێكەوەی گرێنەداون ئەگینا هیچ كاتێك دوو هاوسەر ناتوانن خیانەت بكەن ئەگەر دڵیان و ناخیان وا بەستەی یەكتر بووبێ ئەگەرچی هەندێ كەڕەت تۆمەتی لا بەلاو ناڕاست بووەتە فاكتەری كوژرانی چەندین ئافرەت و مەسەلەی ناموسپارێزیش لای زۆرێك لە پیاوان بووەتە بیانوویەك تاكو لە دادگادا بەو بیانووەوە شفاعەت بۆ خۆیان بكەن و بڕێك لە سزاكەی سەریان سووك ببێ وەك سەربووردەی ئەو ئافرەتەی دوای دوو مێرد و خستنەوەی سێ منداڵ بە تۆمەتی پەیوەندی ناشەرعی لەلایەن شوبراكەیەوە كوژراوەو، بكوژەكەشی لەژێر سێبەری ناموسپارێزیدا سزای چەند ساڵێكی كەمی زیندانی بۆ بڕایەوە.
هاوسەرگیرییەكی تەمەن كورت
(ژیان) نێوی ئەو ژنەیە كە هەرگیز ژیان بە روویدا پێنەكەنی و هەمیشە بۆ ئەو تاڵی و سوێری بوو. ژیان خان تەنانەت لە ماڵی باوكیشیدا لەبەر هەژاری و نەداری نەیتوانی ژیانێكی بەختەوەرانە بگوزەرێنێ و هاوئاهەنگی دەستە خوشكەكانی بێت بە درێژایی ژیانی هەرزەكاری "ژیان" پارچەیەك ئاڵتوونی بەخۆیەوە نەبینی بۆیە زۆر كەڕەت بۆ قەدەری تاڵی ژیانی خۆی دەگریاو لەبەر دەستكورتی و نەداری خەمی دونیای لە ناخی خۆیدا هەڵگرتبوو بۆیە هەردەم دایكی دڵی دەدایەوەو پێی دەگووت كچەكەم منیش لەكاتی خۆی كە كچ بووم هەر تەنەكەو زیوم بەخۆمەوە دەكرد تا ئەوكاتەی مێردم بە حەسەنی بابت كرد ئینجا زانیم رەنگی زێڕو خشڵ بە تەواوەتی چۆنە.. بەڵام ژیان دەیگووت ئاخر دایكە گیان لە سەردەمەكەی تۆ كە باسی ساڵانی سییەكان و چلەكان بۆ من دەكەی. كچان هەموو وەك تۆ وابوون، بەڵام ئێستا دونیا گۆڕاوە هەر ئافرەتێك دەبینی كیلۆیەك زێڕی پێوەیە بۆیە زۆرجار كە لێم دەپرسن، ئەدی ئەتو بۆ زێڕت بە قەدەوە نییە منیش دەوم تێك دەئاڵێ و نازانم چی وەڵامیان بدەمەوە. بۆیە بە ناچاری دەڵێم.. من هەر بۆ خۆم حەساسییەتم بە زێڕ هەیەو حەزم لێی نییە...
"ژیان" كچە گەورەی ناو خێزانەكەی بوو.. كاتێ لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە تاو هەژاری و ناخۆشی ژیانی لە ماڵە باوكیدا بەهیوای دابینكردنی ژیانێكی باشتر كەسێكی هەڵبژارد بۆ ژیانی خۆی كە ناوی"فریاد" بوو بەڵام فریادیش نەبووە فریادڕەسی ژیان و نەیتوانی ژیانێكی خۆشی بۆ دابین بكات. چونكە ئەو قوربەسەرە هەر خۆی كرێكار بوو رۆژ تا ئێوارە كۆڵكێشی دەكرد و بە ئارەقەی رۆژانەی نێوچاوانی خۆی دەژیا بۆیە ئەزموونی ژیانی"ژیان"خان كە لە ماڵە باوكیدا بەدەستییەوە دەیناڵاند بە هەمان شێوە لای پیاوەكەشی دووبارە بووەو بە چەشنێك نان نەبوو بیخۆن و هەمووشی ساڵێك و سێ مانگ لای مێردەكەی مایەوە. ئەوەبوو بەهۆی نەخۆشییەكی كتوپڕەوە دوای مانەوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە فریاد ئەمری خودای كردو، تاقە كچێكیشی لە دوای خۆی بە هەتیوی جێهێڵا. ئەوەی مایەوە "ژیان"ی داماو ئەو دوو سێ پارچە ئاڵتونەی قەدیی بوو ناچار بوو بیفرۆشێ و بیكاتە مەسرەفی پرسەی پیاوەكەی... حەوت مانگ گوزەری كرد بەسەر مەرگی فریاددا، ژیان و چناری كچی كە تەمەنی تەنها یەك ساڵ دەبوو.. لە ماڵی باوكی بوون.. ئیتر ورد وردە خەڵكی دەهاتنە داخوازی ژیانی بێوەژن كەچی ژیانیش دوودڵ بوو لەوەی مێرد بە بێگانە بكاتەوە. چونكە دەیگووت چناری كچم ژیانی دەفەوتێ و زڕ باوك ئامادە نییە بەخێوی بكات. حەسەنی باوكی چنار ئاگاداری ماڵی خەزووری ژیانی كردەوە كە ئەو بە نیازە كچەكەی بدات بە شوو رای ئەوان چییە، بەڵام ماڵی خەزووری ژیان بە توندی دژی مێردكردنەوەی ژیان بە كەسێكی تر راوەستان و گوتیان، چنار كچی فریادی جوانەمەرگی كوڕمانەو بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەو كچە لەبەر دەستی پیاوی بێگانەدا گەورە بێت.. گەر ژیان شوو دەكات با كچەكەمان بداتەوە. ئەگەریش شوو بە خۆمان دەكاتەوە ئەوە ئاساییە و دەتوانێ كچی خۆی بەخێو بكات، ئەوەبوو بە بڕیاری ماڵی خەزووی ژیان بۆ جاری دووەم مێرد دەكاتەوە بەڵام ئەمجارەیان بە جەباری شوبرای واتە جەباری برای فریاد..
ژیان ئەگەر بە نابەدڵیش بووبێ مێردی بە جەباری شوبرای كردو، ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا.. لە ماوەی شەش ساڵی هاوسەرگیریدا خودا دوو كوڕی پێ بەخشین.. بەڵام ماڵی خەزوورانی ژیان وەك بڵێی هەستیان بە شتێك كردبێ.. لە دوای مردنی فریادی كوڕیان كە پیاوی ژیان بوو.. گومانیان پەیداكرد بوو لە رەوشتی ژیان و. چاودێریان دەكرد.. ژیانیش سووكە پەیوەندییەكی هەبوو لەگەڵ كوڕێكدا كە ناوی"جوتیار"بوو.. زۆرجار خەڵكی كۆڵان بەچاوی خۆیان ژیانیان لەگەڵ جوتیاردا بینیبوو.. كە لە پێش دەرگای حەوشەدا بەیەكەوە قسەیان كردبوو. ماڵی خەزووری بە حوكمی ئەوەی چەند كۆڵان ئەولاتر بوون، زۆر لە وردەكارییەكانی ژیانی بوكەكەیان ئاگادار نەبوون..
ئا لێرەوە چنار كە كچی ژیانە ئاوەها درێژەی پێ دەداو دەڵێت.. من زۆرجار دەمدیت كە دایكم لەگەڵ مامە جوتیاردا قسەو گفتوگۆیان دەكردو پێكەوە پێدەكەنین، منیش لای خۆمەوە زۆرم پێ ناخۆش بوو. بەڵام هەموو جار دایكم لێم تووڕە دەبوو دەیگووت لێمان دووركەوە من هەندێ كارم هەیە لەگەڵ كاك جوتیاردا، تا ئەوەی رۆژێكیان نیوەڕۆیەكی گەرم بوو یەكێك لە دەرگایدا ئەوكاتە باوكم لە ماڵدا نەبوو. ژیانی دایكم بە پەلە چوو دەرگاكەی كردەوە. من و هەردوو برا بچووكەكەم لە دوای دایكمەوە چووین بۆ لای دەرگاكە من بە چاوەكانی خۆم دیتم كە دیسانەوە مامە جوتیار بوو دایكم لە ناو دەرگاكەوە سەیرێكی ئەمسەرو ئەوسەری كۆڵانەكەی كرد. ئینجا بە جوتیاری گووت وەرە ژوورەوە خێرا با كەس نەتبینێ. ئا لەوكاتەدا ژیانی دایكم بە منی گووت چنار دەستی هەردوو براكەت بگرە بیانبە ئەو ژوورەوە.. ئێمەی رەوانەی ژوورێكی تر كردو خۆی و جوتیاریش چوونە ژووری نووستنەوەو دەرگایان لە خۆیان داخست.. زۆری پێ نەچوو كەسێك لە دەرگایدا من بە دزی دایكمەوە چووم دەرگاكەم كردەوە، بینیم ماممە ئەحمەدە گووتی دایكت لە ماڵە؟ گووتم ئا لە ژوورەوەیە ئا لەوكاتەدا دایكم لە ژوورەكە هاتە دەرەوەو ئەحمەدی ماممی برد بۆ ژووری میوان و گووتی هەر ئێستا دەچمە چێشتخانە چایەك لێدەنێم.. چنار دەڵێت: دایكم رۆیشت و من و هەردوو برا بچووكەكەم لای ئەحمەدی مامم لەسەر قەنەفەكە دانیشتین. دایكم كاتێكی زۆری پێ چوو هەر نەهاتەوە ئا لەوكاتەدا ئەحمەدی مامم هەڵساو چوو بۆ ژووری نووستنەكە دایكم دەرگاكەی لەو دیوەوە كلیل دابوو كە زانی مامم ئەحمەد بەرەو ئەو ژوورە هات دەرگاكەی كردەوەو گووتی ببوورە خۆم دەگۆڕی و ئەو جلوبەرگانەی ناو كانتۆرەكەم دەركردووە چاكیان دەكەم.. بەڵام دەرگای كانتۆرەكەش داخرابوو. ئەحمەدی مامم شكی كردو چوو دەرگای كانتۆرەكە بكاتەوە چەندی رایكێشا نەكرایەوە.. دواتر مامم ئەحمەد سەیرێكی دایكمی كرد بە رقەوەو لێیداو رۆی، پاشان دایكم گووتی بابچین بۆ ژوورەكەی تر..
دواتر زۆری پێ نەچوو ئەحمەد و عەدنانی مامم هاتنەوە، چوون دەرگای كانتۆرەكەیان كردەوە بە تاڵ بوو كەسی تێدا نەبوو. بەڵام نازانم جوتیار كەی لە ناو كانتۆرەكەدا دەرچووبوو، هەڵاتبوو هەر ئەوكاتە مامم عەدنان كە زۆر پیاوێكی توندوتووڕە بوو لە ئەحمەدی مام گەورەتر بوو گووتی چنار ئا وەرە ئەمڕۆ كێ هاتە ئەم ماڵە.. منیش لە ترسان گوتم ئەو پیاوە هات وا ناوی جوتیارە كە وام گووت ژیانی دایكم رەنگی زەرد هەڵگەڕاو گووتی كچێ بۆ درۆ دەكەی ئەوە لە خەونتدا ئەم نیوەڕۆیە خەونت بینیوە.. منیش لە ترسی دایكم گووتم ئائا مامە عەدنان لە خەونمدا بوو... بەڵام عەدنانی مامم زۆر توڕە بوو، هەڕەشەی كردو گوتی خۆم دەزانم ژیان چۆن تۆڵەی ئەمەت لێدەكەمەوە. دەتەوێ بۆ مەیلە شەیتانییەكانت ئابڕوی بنەماڵەكەمان ببەیت..
جەباری مێردی ژیان كە ئێوارەكەی دەگەڕێتەوە ماڵ حاڵ و مەسەلە دەزانێ چاوپۆشی لێدەكات. بەڵام كە كاتژمێر دەگاتە دوازدەی شەو كەسێك لە دەرگا دەدا.. جەبار كە دەرگاكە دەكاتەوە تەماشا دەكات وا عەدنانی برایەتی و دەمانچەیەكی لەبەر پشتە جەبار دەڵێت برا چیتەو بۆچی وا شپرزەی و لەم نیوە شەوە چی قەوماوە.. ئەویش دەڵێت: جەبار هێشتا تۆ دەڵێی چی قەوماوە، هەی سەد جار عەمری غیرەتت نەمێنێ وا ژنەكەت پیاو دێنێتە ماڵەوە، تۆش چاوپۆشی لێدەكەی ئا لەوساتەدا عەدنان هەڵدەكێشێتە دەمانچەو دەچێتە سەر سەری ژیان كە لە شیرینی خەودا دەبێت. هاوار دەكات بە سەریدا هەڵسە هەڵسە هەی خائین چۆن دەتوانی وا بە ئارامی بنوی.. ژیانیش لە خەو رادەپەڕێ و دەست دەكات بە پاڕانەوەو دەڵێت بۆ خاتری خودا مەمكوژە من بێ تاوانم، عەدنان دەڵێت ئەو پیاوە كێ بوو ئەمڕۆ لە ناو كانتۆرەكەدا حەشارت دابوو؟ ئەویش وەجواب دێت و دەڵێت: بەڵێ راستە ئەو پیاوە جوتیار بوو هاتبوو بۆ ماڵمان و داوای لێكردم كە ڤیانی خوشكمی بۆ خوازم. یان رازی بكەم كە مێردی پێ بكات.. بەڵام عەدنان گوتی تۆ درۆ دەكەی هەی خائین، ئا لەوساتەدا چەند فیشەكێكی نایە سەر سنگییەوەو رۆحی لە جەستەی جیاكردەوە.
دواتر عەدنان خۆی تەسلیمی مەركەزێكی پۆلیس دەكات، پاشان جوتیاریش دەستگیر دەكرێت.. دواتر هەردووكیان دەدرێنە دادگا.. عەدنان لەبەردەم دادوەردا دەڵێ بۆیە براژنەكەمم كوشتووە چونكە لەگەڵ جوتیاردا پەیوەندی ناشەرعی هەبووەو. لە ناو كانتۆری ماڵی براژنەكەمدا خۆی حەشار داوە.. بەڵام هەرچی جوتیاریشە بە توندی ئەوەی رەتكردەوە كە هیچ پەیوەندییەكی هەبێت لەگەڵ خودی ژیاندا بەڵكو گوتی لە دواجاردا كە چوومە ماڵی ژیان خان پێم گووت هەوڵێكم بۆ بدە لەگەڵ ڤیانی خوشكتدا بەڵكو ئەمە خوایە شووم پێبكات. بەڵام كە ئەحمەدی شوبرای هات بۆ ماڵیان من خۆم حەشاردا نەبادا كێشەیەكم بۆ دروست بێت.. بەڵام جەنابی دادوەر بۆ وەرگرتنی حەقی كوژراو.. سزای ماددی و سزای بەندكردنی بۆ ماوەی ساڵ بە سەر عەدنان و جوتیاردا سەپاندو نەیهێشت خوێنی ژیان بە فیڕۆ بڕوات.
لە دەرئەنجامی ئەم رووداوەدا دەگەینە ئەو راستییەی كە ئەگەر هەر شتێك بە زۆر و گوشار جێبەجێ ببێ، بەڵام بەهیچ كلۆجێك ناكرێ تۆ بە زەبری هەڕەشەو گوڕەشە خۆشەویستی پیاوێك لە دڵی ئافرەتێكدا بچەسپێنی و بە پێچەوانەشەوە هەروەك بینیمان ژیان تا لەگەڵ پیاوی یەكەمیدا بوو. واتە فریاد هیچ گومانێكی لێ نەدەكرا بۆ كاری خراپ بەڵام لە دوای مردنی فریاد كاتێ ماڵە خەزوورانی گوشاریان خستەسەر ژیان گوتیان دەبێت بە زۆر مێرد بە جەباری برای فریاد بكا راستە ژیان لە ناچاریداو لەبەر خاتری چناری كچی مێردی پێكرد بەڵام لەوانەیە هەرگیز ئەو پیاوەی خۆشنەویستبێ.. گریمان ئەگەر واش نەبوو.. دەبوایە عەدنانی بكوژی ژیان كە شوبرای بوو ئەوەندە بە پەلە نەبوایە لە بڕیاری كوشتنی ئەو ژنەدا كێ دەڵێ قسەكەی ژیان راست نەبوو كە دەیگووت، هیچ پەیوەندیم لەگەڵ جوتیاردا نەبووە تەنها ئەو پیاوە ویستوویەتی لە رێگای منەوە ڤیانی خوشكم بخوازێ، بەڵام بەداخەوە لەم كۆمەڵگا پیاوسالارییەی ئێمەدا. هەندێ پیاو بە یاسای دارستان حوكمی كوشتن لەسەر ناموسپارێزی دەدەن بەسەر ئافرەتداو پاشان لەژێر سێبەری ئەو بیانوەشدا هەمیشە وەك بەرزەكی بانان بۆی دەردەچن.
..
 
1 Online

کوردسایت.نیت

سایتی قژ

درامای خه‌م

زنجیره‌ری نور
..
کێسه‌ی کۆمپیوته‌ر
خێرای ئه‌نته‌رنێت

نوسینی کوردی

مارزیه‌ ڕه‌زازی
فێربونی زمان
ڕۆژ نامه‌کان

 

 




























سایتی ئه‌ینی

کوردسایت.نیت

apهۆنره‌وی کاوه‌ هه‌سه‌ن
گۆرانی فارسی 
سایتی سورکێو
به‌رنامه‌ی به‌ سود

           

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

 

یاری کردن

فۆنتی کوردی
لۆگۆی ماڵپه‌ڕ

بۆ بینینی مانگ
نوسینی خوێناوی
بزانه ته مه نت جه نده
شيروان نيت
   Online