
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرجار مرۆڤ له‌ژیانی هاوسه‌رییدا ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ئیتر كێشه‌و گرفته‌كان له‌وێوه سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ندێكجاریش مرۆڤه‌كان پێش چوونه نێو ژیانی هاوسه‌رییانه‌وه راستگۆ نابن له‌گه‌ڵ یه‌كترییداو راستییه‌كان له‌به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌شارنه‌وه، بێگومان ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر خێزان و ده‌رئه‌نجامێكی خراپ و جیابوونه‌وه‌و لێكترازانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ته‌لاق ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا زۆر‌و كه‌م بوونی هه‌یه‌و هۆكارێكی تری توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌كرێت، وه‌كو ده‌زانین روودانی ته‌لاق هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لێك فاكته‌ری سه‌ره‌كی له‌نێوان خێزانه‌كان له‌وانه نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كترو نه‌بوونی متمانه‌و شاردنه‌وه‌ی نهێنی و ده‌رنه‌خستنی راستییه‌كان له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانداو بێباوه‌ڕی و دڵپیسی و هه‌ڵنه‌بژاردنی هاوسه‌ر به‌ویستی خۆیان هۆكارگه‌لێكن بۆ جیابوونه‌وه‌یان و دروستبوونی جۆره‌ها كێشه‌و گرفت و دواجاریش شیرازه‌ی خێزان تێكده‌دات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه لێی بدوێم ژیانی ژنانی ته‌لاقدراوه، چونكه وه‌كو ده‌زانین ژنان دوای جیابوونه‌وه‌یان كۆمه‌ڵگه‌و كه‌سوكارو خه‌ڵك به‌چاوێكی تر سه‌یریان ده‌كات و زۆربه‌یجاریش تاوانه‌كه ده‌خرێته ئه‌ستۆی ژنان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌مه‌سه‌له‌كه بزانرێت، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن به‌ڵكو چه‌ندین قسه‌و قسه‌ڵۆكی بۆ دروستده‌كه‌ن و به‌مه‌ش رۆژ به‌ڕۆژ ئێش و ئازار‌و خه‌می ئه‌و ژنه زیاد ده‌بێت و تووشی بارێكی ده‌روونی نائارامی ده‌بێت، له‌م نێوانه‌شدا هه‌ست به‌كه‌می خۆی ده‌كات و ترسێك له‌دڵیدا دروستده‌بێت و متمانه‌ی به‌كه‌س نامێنێت، ئیتر هه‌ر چۆنێك بێت هه‌وڵده‌دات ژیانی به‌هه‌ر ده‌رده‌سه‌رییه‌ك بێت بباته‌سه‌ر، چونكه زۆرجار له‌پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌دا مندالان له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نیان به‌ر دایك ده‌كه‌ون، بێگومان ئه‌مه‌ش قورساییه‌ك ده‌خاته سه‌ر بارودۆخ و ژیانی ئه‌و ژنه بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان، چونكه زۆربه‌ی ژنانی ته‌لاقدراو داهات و ئابوورییه‌كی وایان نییه بتوانن وه‌كو خه‌ڵكانی ئاسایی ژیان بگوزه‌رێنن، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵی باشتركردنی ژیانی ئه‌و ژنانه بدرێت ئه‌مه‌ش كاری حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانه تا بتوانن ئاوڕی خێرا له‌و ژنانه بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر داهاتێكیشیان هه‌بێت، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه نییه بتوانن خۆیانی پێ بژێنن.
بۆیه پێویسته سه‌ره‌تای دروستبوونی ژیانی هاوسه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌و راستگۆیی و له‌یه‌كگه‌یشتن بنیات بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ران بتوانن درێژه به‌ژیانی خۆیان بده‌ن و هه‌رگیز له‌ژیانیاندا دووچاری هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك نه‌بنه‌وه.





.
.
.
.
.
.
.
.
.










.


.






