| داهێنانێك بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ | |
پڕۆفیسۆرێكی لوبنانی لە زانكۆی بایلۆری پزیشكی لە ویلایەتی تكساسی ئەمریكی ئامێرێكی نوێی داهێناوە بۆ پاراستنی تووشبوانی نەخۆشی دڵ ئەوانەی ئامێرەكانی رێكخستنی لێدانەكانی دڵ بەكاردەهێنن لە هەوكردن و میكڕۆبەكان .نزیكەی 4%ی ئەمریكییەكان تووشی نەخۆشییەكانی دڵ هاتوون و پێویستیان بە دانانی ئەم ئامێرانە هەیە، د.رەبیع دەروێش كە خاوەنی داهێنانە نوێیەكەیە رایگەیاند ئەم ئامێرە نوێیە لەنێو بەرگێك دادەنرێت و چەند دژە تەنێكی میكڕۆبەكانی تێدایە بەر لە دانانی ئامێرەكە لەناو لەش دادەنرێت و دوای ئەنجامدانی چەندین لێكۆڵینەوە و تاقیكردنەوە لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە ئەم ئامێرە نوێیە لە ئەمریكا بەكارهێنراوە و ئەنجامەكانیشی دەریانخستووە كە زۆر سەركەوتوو بووە و رێگای لە هەوكردن گرتووە، هەروەها گوتی: جاران ئەم چارەسەر كردنە بڕی 35000 دۆلاری تێدەچوو، بەڵام ئێستا بە هۆی ئەم داهێنانە بە خەرجییەكی كەمتر دەتوانن خۆیان بپارێزن لە هەوكردن و میكڕۆبەكان | |





.
.
.
.
.
.
.
.
.










پڕۆفیسۆرێكی لوبنانی لە زانكۆی بایلۆری پزیشكی لە ویلایەتی تكساسی ئەمریكی ئامێرێكی نوێی داهێناوە بۆ پاراستنی تووشبوانی نەخۆشی دڵ ئەوانەی ئامێرەكانی رێكخستنی لێدانەكانی دڵ بەكاردەهێنن لە هەوكردن و میكڕۆبەكان .
.


.






