ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلینا به‌شی هه‌وڵه‌کانی

  

.. .. ..
  .. l

..

l .. l

..

l ..  

ژماره‌ی  سه‌ردان  کردنی

قورءانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز

درامای گه‌رده‌لوول
..
ئه‌ستێره‌ی به‌خت
..
زنجیره‌ درامای تورکی دوبلاج

سایتی کازیوه‌
ئامۆزا
لینکی کوردی
فۆنتی کوردی
که‌ناڵی کوردی

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

Windows Media Player

Windows Media Player






خواردنی خۆش

.a  مه‌عامێکی نه‌رێمان

گۆرانی عه‌ره‌بی
جۆنێتی نوسه‌ن
ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندان

 

 

پۆلی یه‌ک

کوردسایت

فێربوونی نوێژ
نه‌خشی جیگانی
مه سعوود که رکوکی
ليزان به رزنجى
 سيروان
قوبادی

È


ZekeriaLeila FariqiEyub AliZiad EsedAyadJalal NaghshbandiAdnan KerimChopyNadiaHesenHozan CaneTara Rasool
ڕادێۆی مێزۆ بۆتان   ...   ڕادێۆی کوردی ئه مه ریکا   ...   ڕادێۆی کوردموزیک   ...   ڕادێۆی زایه ڵه    ...   ڕادێۆی کوردلاند     ...   ڕادێۆی نه وا

گه‌ر حه‌ز ده‌کیێت ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌رده‌وام بێت ڕۆژی یه‌ک ده‌نگ بده‌ بۆ ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلێنا له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌وێستیمان بۆ به‌ڕێزتان
                  
سەربوردەی ئەو ئافرەتەی بە هەڵە وەڵامی خیانەتی مێردەكەی دایەوە
پیاو و ئافرەت پێكەوە دوو كۆڵەگەی مەتین و ئەكتیڤن لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی خێزان و چەسپاندنی بەختەوەری و شادی لەو خێزانەدا. جا كاتێك یەك لەو دووانە بە ئەركی سەرشانی خۆی هەڵنەستێ و كەموكورتی بنوێنێ ئەوە بێگومان تای تەرازووەكە لاسەنگ و ناسەقامگیر دەبێ و عەدالەتی خۆی لە دەست دەدا بە هەمان تەرزو شێوە هەریەك لە پیاو و ئافرەت ئەگەر بەڕاستی هۆگرو ئاوێتەی یەكتر نەبن بە واتایەكی تر ئەگەر نەتوانن ببنە تەواوكەری یەكتر، ئەوا بێگومان بۆشاییەكی گەورە چێ دەبێ و ئەمجارە خیانەت و ناپاكی دێنە ئاراوە بەو مانایەی كە ئەوان نەیانتوانی تەواوكەری یەكتربن و چەترێك بن بۆ بەختیاری خێزانەكە ئەوا هەریەك لەو دوو هاوسەرە بە دوای شتێك یان كەسێكی تردا دەگەڕێت تاكو داش و بۆشاییەكانی ژیانی پێ پڕ بكاتەوە.
جا ئەو حاڵەتەش كە پەنای بۆ دەبەن چونكە ناشەرعی و نایاساییە هەرگیز درێژە ناكێشێ و زووبێ یان درەنگ ئاشكرا دەبێ ئیتر یان بە كوشتن و خوێن رژان كۆتایی دێت یان بە تەڵاقدان و وێرانبوونی خێزانەكە. وەك ئەم بەسەرهاتەی بەردەستتان كە چۆن پیاوێك بە دزی ژنەكەیەوە خیانەت دەكاو ژنەكەش بە هەمان چەشن بە خیانەت وەڵامی ناپاكییەكانی مێردەكەی دەداتەوە.
ئا: گەرمیانی


هاوڕێی خراپ
عومەر تەمەنی گەیشتە 26 ساڵان ئینجا باوكی ژنی بۆی هێنا، عومەر بەهۆی ئەوەی هەمیشە هاوڕێیەتی كەسانی خراپی دەكرد و لەگەڵ ئەواندا هەڵدەستاو دادەنیشت. بۆیە بە تەواوی خاسییەت و خەسڵەتە خراپەكانی ئەوان لە كەسایەتیدا رەنگی دەدایەوە.. عومەر جگە لە خۆی تەنها خوشكێكی هەبوو بە ناوی"سەحەر" یەكێك لە گەورەترین ئەو هەڵانەی عومەر دەیكرد ئەویش هێنانەوەی برادەری خراپ بوو بۆ ماڵەوە، عومەر ئەوكات تەمەنی 22 ساڵان بوو هێشتا ژنی نەهێنابوو خودا رۆژی دەكردەوە لە ماڵ دەردەچوو كەس نەیدەزانی ئەم كوڕە بۆ كوێ دەچێت و كاری چییە.
كە دەشهاتەوە بۆنی دەم و زاری رۆژەرێیەك دەڕۆیشت چونكە بەردەوام مەشروب و بیرەی دەخواردەوە.. دایكی عومەر تا بڵێی ژنێكی باش و لە خوا ترس بوو زۆرجار ئامۆژگاری كوڕەكەی دەكرد و دەیگووت كوڕەكەم، هاوڕێیەتی ئەم زەمانە متمانەی لەسەر ناكرێ تۆش ئەوەندە دەستی ئەم گەنج و ئەو گەنج مەگرەو مەیهێنە ماڵەوە ئاخر تۆ خوشكێكی جاحێڵت هەیەو ئەوانەش كە هاوڕێتن پیاوی باشیان تیانییە.. بەڵام عومەر گاڵتەی بە قسەكانی دایكی دەهات و دەیگووت دایكە قەت وامەڵێ ئەوانەی مەشروب خۆرن بەتایبەتی ئەو كوڕە گەنجانەی برادەرم هەموویان كێشەو گرفت و خەم و خەفەت وایلێكردوون پەنا بۆ مەشروب ببەن هەروەك من چۆن لەبەر خەم و خەفەتی دونیا، نازانم چی بكەم و پەنام بردۆتەبەر خواردنەوە بەڵام دایكی عومەر دەیگووت كوڕەكەم ئەوە رۆژەكەیەو من پێم گوتووی رۆژێك دادێ پەنجەی پەشیمانی دەگەزی و پەشیمانیش دادت نادا، بەڵام عومەر دەیگووت من زۆر سیقەم لەسەر هاوڕێكانمە گەر بە تەنها لەگەڵ"سەحەر"ی خوشكمدا بخەون، خیانەتم لێناكەن چونكە ئێمە زۆر یەكترمان خۆش دەوێ منیش زۆرجار دەچمە ماڵی ئەوان بەتایبەتی ماڵی خالید.. خوشكێكی هەیە دەهێندەی خوشكەكەی من جوانە.. هەمووجار دێت لەگەڵمان دادەنیشێ و پێكەوە قسەی خۆش دەكەین..
بەهەرحاڵ عومەر بە قسەی دایك و باوكی نەدەكردو هەر بەردەوام بوو لەسەر رەفتارە خراپەكانی ئالێرەوە دایكی عومەر بەشێكی تری رووداوەكەمان بۆ دەگێڕێتەوەو دەڵێت.. رۆژێكیان تازە بانگی نێوەڕۆی دابوو عومەر لە ماڵدا نەبوو هەروەها محەمەدی مێردیشم"باوكی عومەر" لە ماڵدا نەبوو بەڵكو تەنها من و سەحەر بە تەنها لە ماڵبووین.. ئەوەندەم زانی لە دەرگای حەوشە درا گوتم سەحەر تۆ مەڕۆ خۆم دەرگاكە دەكەمەوە كە چووم دەرگام كردەوە سەیرم كرد وا خالیدو یونس كە هەردووكیان رەفیقی عومەری كوڕم بوون ئەوانەی وا زۆر زۆر لەگەڵ عومەردا دەهاتن بۆ ماڵ گوتیان عومەر سەیارە لێیداوەو بریندارە، خالید لە سەرەتاوە گووتی لە فڵان نەخۆشخانەیە ئیتر من و سەحەری كچم بە تەواوی پەشۆكاین من خۆم پەیوەندیم كرد بە مۆبایلەكەی عومەرەوە داخرابوو خالید گووتی دایكی عومەر بە پەلە لەگەڵ سەحەری كچتدا سەركەونە سەیارەكەو با بڕۆین بە راستی ئێمەش لەبەر حاڵەتی پەشۆكانی خۆمان یەكسەرە سەركەوتین لەگەڵیانداو وامانزانی دەمانبەن بۆ ئەو نەخۆشخانەیە كە گوایە عومەر بە برینداری لەوێیە.. بەڵام دواتر خالیدی ناپاك درۆی لەگەڵ كردین و گووتی من دەتانبەم بۆ ماڵی خۆمان عومەر ئێستا لە ماڵی ئێمەیە.. دایكی عومەر دەڵێت كە وای گووت خەتەرێك بە دڵمدا هات و زانیم ئەوە پیلانە بۆیە یەكسەرە پەیوەندیم بە عومەرەوە كرد ئەمجارە دانەخرابوو زەنگی مۆبایلەكەی لێیدا.. گووتم عومەر گیان تۆ لە كوێی تۆ وەزعت باشە گووتی دایكە گیان زۆرباشم ئەوا لە دائیرەیەك بووم بۆیە مۆبایلەكەم داخستبوو.. عومەر گووتی لە كوێوە تەلەفۆن دەكەی گووتم دەخیلە فریامان بكەوە وا خالیدو یونسی رەفیقت دەیانەوێ غەدر لە خوشكەكەت بكەن و درۆیان لەگەڵ كردووین ئا لەوساتەدا خالید كردی بە مۆبایلەكەی دەستمداو لە جامی سەیارەكەوە فڕێی دایە دەرەوە، بەڵام من ئیتر نەمتوانی بێدەنگ دابنیشم هەردووكمان لەگەڵ سەحەردا دەستمان بە هات و هاواركردو بە هەردوو دەستان لە جامەكەمان دەدا بۆیە كە خالیدو یونسی ناپاك زانیان پیلانەكەیان سەر ناگرێ سەیارەكەیان راگرت و ئێمەیان دابەزاندە خوارەوە، منیش یەكسەر چووم شكایەتم لە هەردووكیان كرد و دەسگیركران پاشان دانیان بە تاوانەكەیان دانا كە گەرەكیان بوو دەستدرێژی بكەنەسەر سەحەری كچم بۆیە دوای دادگایی كردنیان هەریەكەو 7 ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە..
عومەر و سارا هاوسەرگیرییەكی لەرزۆك
دوای ئەو رووداوەی بەسەر دایكی عومەرو سەحەری خوشكیدا هات.. ئیتر عومەر دەستی لە هاوڕێیەتی رەفیقی خراپ هەڵگرت و بڕیاریدا بۆ خۆی كارێك بدۆزێتەوەو دەست بەكاركردن بكات.. ئەوەبوو ماوەیەكی زۆر لە چێشتخانەیەكدا كاری دەكردو تا توانی پارەیەكی باش بۆ خۆی پێكەوە بنێت. ئەوەبوو لە تەمەنی 26 ساڵیدا پەیوەندییەكی خۆشەویستی لە نێوان عومەرو كچێكدا دروست بوو بەناوی سارا.. سارا كچی پیاوێكی دەوڵەمەند بوو باوكی سارا چەند كارگەیەكی شیرنەمەنی هەبوو.. جا دوای ئەوەی بنەماڵەی سارا رازی بوون بەوەی كە سارا بدەن بە عومەر، دوای ئەوەی هەردوولا هاوسەرگیریان پێكهێنا. باوكی سارا لەسەر داوای كچەكەی، عومەری زاوای كردە بەرپرسی یەكێك لە كارگە شیرنەمەنییەكانی خۆی ئیتر بەو هۆیەوە عومەر كەوتە سەر پارەو رۆژانە پارەیەكی باشی دەست دەكەوت.. ئەوەبوو لە ماوەی دوو ساڵی هاوسەرگیریدا خودا دوو منداڵی پێبەخشین، جا بە حوكمی ئەوەی ساراش فەرمانبەر بوو، لە بەیانییەوە تاكو كاتێكی درەنگ لە فەرمانگەدا دەوامی دەكرد, بۆیە پێویستی بە ئافرەتێكی بەخێوكەری منداڵەكانی هەبوو ئەوەبوو عومەر ئافرەتێكی دۆزییەوە تاكو بە كرێی مانگانە هەردوو منداڵەكەی بۆ چاودێری و پەروەردە بكات بەڵام ئەو ئافرەتە گووتی من بەمەرجێك كار دەكەم كە پیاوەكەشم لەو ماڵەی كار دەكەم لەگەڵمدا بێت.. ئەوەبوو ئەم ژن و پیاوە لە ماڵی عومەردا دەست بەكاربوون.
خیانەتی دوولایەنە
رۆژان هاتن و رۆیشتن عومەر بەهۆی ئەو هەموو پارە زۆرەی كۆی كردبۆوە مەغروور و لوت بەرز ببوو.. بە سارای دەگووت دەمەوێ ژنێكی تر بهێنم بەڵام ساراش هەڕەشەی ئەوەی لێدەكرد گەر كارێكی وا بكات باوكی لە كارگەكە دەری دەكات بۆیە عومەر نەیتوانی ژنێكی تر بهێنێ هەستا ژێراوژێر پەیوەندییەكی ناشەرعی لەگەڵ"مونیرە"دا بەست ئەو ژنەی كە بەخێوكاری منداڵەكانی بوو ئەوەبوو ئەو پەیوەندییە رۆژ دوای رۆژ زیاتر پەرەی دەسەند.. جا لەم پەیوەندییەدا هەم عەلی مێردی مونیرەو هەم سارای هاوسەری عومەر زۆر چاك هەستیان بەوەكرد بوو كە شتێك هەیە لە نێوان عومەرو مونیرەدا... تا ئەوكاتەی رۆژێكیان كە هەر تەنها مونیرە لە ماڵدا دەبێ.. عومەر بە پەلە لە كارگەكە مۆڵەت وەردەگرێ و دەگەڕێتەوە ماڵ ئەودەم سارا لە فەرمانگە دەبێ.. عومەر بەو نیازە دێتەوە كە لەگەڵ مونیرەدا رایبوێرێ و غەریزەكانی خۆی پێ دامركێنێتەوە.. چونكە ئەوە دەرفەتێكی چاك بوو بۆ ئەو ئا بەم شێوەیە، عومەر خۆی دەگەیەنێتە ماڵەوەو لەگەڵ مونیرەدا دەست لە ململانێی یەكتر دەبن لەوساتانەدا عەلی مێردی مونیرە بە سەریاندا دێت.. كە ئەو وەزعە دەبینێ سێ بە سێ مونیرە تەڵاقدەداو ئەو ماڵە بەجێ دێڵێ وخۆی دەگەیەنێتە دائیرەكەی ساراو حاڵ و مەسەلەی لا باس دەكاو دەست دەكات بە گریان و دەڵێت مێردەكەت ژنەكەمی داگیركردو بە بەرچاوی خۆمەوە دەستدرێژی دەكردە سەری، كە سارا ئەو حەقیقەتانە دەبیستێ چاوەكانی پڕ ئاو دەبێ و دەڵێت شەرتبێ وەها تۆڵەی لێ بكەمەوە هەتا ماوە لە بیری نەچێت و حەیای حەوت پشتی ببەم، ئەوەبوو بۆ چەند رۆژی دواتر عەلی و سارا رێكدەكەون كە پێكەوە سەری خۆیان هەڵگرن.. تا ئەوەی رۆژێكیان كە عومەر لە كارگە دەبێ ساراو عەلی، مونیرە لە پەنجەرەی ماڵەوە دەبەستنەوەو هەرچی پارەو سامانی عومەر هەیە دەیخەنە نێو جانتایەك و پێكەوە دەڕۆن.. جا كە عومەر نیوەڕۆ دەگەڕێتەوە دەبینێ نە سارای ژنی ماوە لە ماڵ و نە پارەكانی و مونیرەش دەست و قاچی بەستراوەتەوە.. هەرچەندە عومەر دەچێتە لای پۆلیس و شكایەت لە عەلی و سارا دەكات و بە دزینی پارەكانی تاوانباریان دەكات بەڵام بێ سوود دەبێ چونكە پۆلیس ناتوانێ عەلی و سارا بدۆزێتەوە لەم لاشەوە باوكی سارا شكایەت لە عومەر دەكاو دەڵێت چارەنووسی كچەكەم دیار نییەو عومەر شتێكی بەسەری هێناوە ئیتر عومەرو مونیرە هەردووكیان دەستگیر دەكرێن و دوای لێكۆڵینەوە مونیرە دان بەوە دادەنێت كە پەیوەندی ناشەرعی لە نێوان ئەو و عومەردا هەبووە بۆیە عەلی مێردی و سارای ژنی عومەر پێكەوە ئەو ماڵەیان جێهێڵاوەو تۆڵەی ئەو خیانەتەیان كردۆتەوە.
ئیتر لەم سەروبەندەدا عومەر دەكەوێتە بەندیخانەوەو مونیرەش ئازاد دەكرێت. بەڵام چارەنووسی ساراو عەلی هەر بە نادیاری دەمێنێتەوە.. كەس نازانێ بەرەو سوریا یان بەرەو توركیا هەڵاتوون هەرچی منداڵەكانی عومەریشە كەوتە ئەستۆی دایكە داماوەكەی عومەرەوە ئەو سەرپەرشتی و چاودێریان بكات تاكو عومەر لە زیندان بەر دەبێ ئەویش ئەوكاتەی كە باوكی سارا لە حەقی خۆی خۆش بێ و تەنازولی بۆ بكات.. ئا بەم چەشنە عومەر قەدری ساراو ئەو هەموو پارە جوانەی نەزانی و بەهۆی مەغروور و لووت بەرزییەوە و بۆ غەریزە شەیتانییەكانی خۆی هەموو شتێكی لە دەستدا تەنها شەرمەزاری و ئابڕوچوونی هەمیشەیی بۆ مایەوە.
..
 
1 Online

کوردسایت.نیت

سایتی قژ

درامای خه‌م

زنجیره‌ری نور
..
کێسه‌ی کۆمپیوته‌ر
خێرای ئه‌نته‌رنێت

نوسینی کوردی

مارزیه‌ ڕه‌زازی
فێربونی زمان
ڕۆژ نامه‌کان

 

 




























سایتی ئه‌ینی

کوردسایت.نیت

apهۆنره‌وی کاوه‌ هه‌سه‌ن
گۆرانی فارسی 
سایتی سورکێو
به‌رنامه‌ی به‌ سود

           

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

 

یاری کردن

فۆنتی کوردی
لۆگۆی ماڵپه‌ڕ

بۆ بینینی مانگ
نوسینی خوێناوی
بزانه ته مه نت جه نده
شيروان نيت
   Online