|
|
گه‌ر حه‌ز ده‌کیێت ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌رده‌وام بێت ڕۆژی یه‌ک ده‌نگ بده بۆ ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلێنا له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌وێستیمان بۆ به‌ڕێزتان
ئه‌و ژنێكى رۆشنبیره‌ء ئێستا خوێندكارى په‌یمانگایه‌ء ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه شووى كردووه، هیچ كات ئه‌و وه‌كو هاوڕێكانى بیرى نه‌ده‌كرده‌وه‌و بڕواى به‌چاره‌نووس نه‌بوو، هه‌میشه پێیوابوو مرۆڤه‌كان خۆیان چاره‌نووسی خراپ بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌یوت مرۆڤ ده‌توانێت خۆی ئاراسته‌ى ژیانى خۆی دیارى بكات به‌تایبه‌تى له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانى وه‌كو هاوسه‌رگیرییدا، به‌لام ئه‌فسوس ئاراسته‌ى ژیانى ته‌واو پێچه‌وانه‌ى بیروبۆچوونه‌كانى رێی كرد‌و قه‌ده‌رو چاره‌نووس ژیانى ئه‌میشى به‌ئاقارى ژیانى سه‌دان كچى تر‌ى ئه‌م ولاته‌دا برد‌و خه‌ون و هیواو حه‌زه ساده‌و ساكاره‌كانى له‌گۆڕ ناو بۆ هه‌تاهه‌تایه خه‌مێكى قوڵى خسته دڵى گه‌وره‌و پڕ له‌هیوایه‌وه. له‌ئێواره‌یه‌كى دره‌نگداو به‌ده‌م تێكردنى چا بۆ من و هاوڕێكه‌م كه‌وته گێڕانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌كه‌ی و وتى: هه‌موو كه‌سێك كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نى پێگه‌یشتن و ته‌واوكردنى خوێندن بیر له‌وه ده‌كاته‌وه هاوسه‌رێك بۆ خۆى بدۆزێته‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا بژی، منیش جاروبار بیرم له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كرده‌وه‌و ده‌موت تۆ بڵێی ئه‌و كوڕه‌ى شووی پێده‌كه‌م چۆن بێت و سیفه‌ت و ره‌وشت و رووخسارى چۆن بێت، هه‌ر له‌مێشكی خۆمدا دیمه‌نێكى ته‌واو سه‌رنجڕاكێش و جوان ء كارامه‌م بۆ كێشابوو، به‌لام كاتێك خۆم له‌م رۆژه‌دا بینییه‌وه كه ئێستایه‌و شووم كردووه، به‌لام چۆن شووكردنێك؟ ئه‌وه‌ى له‌بیرى مندا نه‌بووبێت ء بیرم لىَ نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه‌بوو ببم به‌هاوسه‌رى ئه‌م پیاوه‌ى ئێستام، چونكه هیچ سیفه‌ت ء ئاكارء بیركردنه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌كانى مندا ناگونجێت، دواى ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى كه‌وا له‌گه‌ڵیشیدام وا هه‌ستده‌كه‌م به‌زۆر ژیان ده‌گوزه‌رێنم، ناهه‌قم نییه، چونكه كاتێك ئه‌و كوڕه هاته داوام من خوێندكارى په‌یمانگا بووم ء به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بووم شووى پێبكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌مان زۆر له‌یه‌كتری جیاواز بوو. دواتر چاپاڵێوه‌كه‌ی به‌ده‌ستییه‌وه گرتوو كێشای به‌سینییه‌كه‌داو وتی: ئێستا خه‌مێكى قوڵ ء گه‌وره به‌رۆكى گرتووم و وا هه‌ستده‌كه‌م به‌ته‌واوى ژیانم له‌ده‌ستچووه، ئاخر چۆن كه‌سێك ده‌بێته هاوسه‌رو هاوخه‌م و هاوژیانت كه رقت لێى بێت و خۆشتنه‌وىَ و هیچ شتێكى له‌گه‌ڵتدا یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌و نه‌گونجێت و لێت تێنه‌گات و لێى تێنه‌گه‌ى؟ ئه‌مانه‌ن هه‌موو چركه‌یه‌ك ناخم ئازار ده‌ده‌ن و هه‌ستم ده‌جوڵێنن و پێمده‌ه‌ڵێن تازه ژیانى تۆ ته‌واو و ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه كه هیچ كاتێك هه‌ست ناكات ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی مێردییه‌تی و هیچ سۆزء خۆشه‌ویستییه‌كى بۆى نییه، بۆیه وتی: ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى هاوسه‌رمه ته‌نانه‌ت نه‌متوانیوه بۆ گه‌ڕان و سه‌ردانیش له‌گه‌ڵیدا بچمه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و كاته‌ى هاته داوام چه‌ندینجار پێموت من به‌تۆ رازى نیم ء شووت پێناكه‌م، ئیتر بۆ وازم لێناهێنیت؟ به‌لام نه ئه‌و وازى هێناو نه‌باوك و براو مامه‌كانم وازیان له‌من هێنا، تا سه‌رم به‌م ئه‌نجامه گه‌یشت، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا خزمایه‌تی هه‌بوو، بۆیه به‌زۆر ماره‌یان كردم. له‌دواجاریشدا به‌ئاهێكه‌وه وتی: تازه هیچ هیوایه‌كم به‌ژیان نه‌ماوه‌و تا ئه‌و رۆژه‌ى ده‌مرم مێرده‌كه‌م به‌هاوسه‌رو خۆشه‌ویستى خۆم نازانم، چونكه به‌زۆر شووم پێكردووه‌و تاماوم ده‌بێ ژیان به‌مشێوه‌یه به‌رمه‌سه‌ر. تێبینى/ رووداوێكى راسته‌قینه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا روویداوه. |
. .
| |
|