ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلینا به‌شی هه‌وڵه‌کانی

  

.. .. ..
  .. l

..

l .. l

..

l ..  

ژماره‌ی  سه‌ردان  کردنی

قورءانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز

درامای گه‌رده‌لوول
..
ئه‌ستێره‌ی به‌خت
..
زنجیره‌ درامای تورکی دوبلاج

سایتی کازیوه‌
ئامۆزا
لینکی کوردی
فۆنتی کوردی
که‌ناڵی کوردی

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

Windows Media Player

Windows Media Player






خواردنی خۆش

.a  مه‌عامێکی نه‌رێمان

گۆرانی عه‌ره‌بی
جۆنێتی نوسه‌ن
ماڵپه‌ڕی هونه‌رمه‌ندان

 

 

پۆلی یه‌ک

کوردسایت

فێربوونی نوێژ
نه‌خشی جیگانی
مه سعوود که رکوکی
ليزان به رزنجى
 سيروان
قوبادی

È


ZekeriaLeila FariqiEyub AliZiad EsedAyadJalal NaghshbandiAdnan KerimChopyNadiaHesenHozan CaneTara Rasool
ڕادێۆی مێزۆ بۆتان   ...   ڕادێۆی کوردی ئه مه ریکا   ...   ڕادێۆی کوردموزیک   ...   ڕادێۆی زایه ڵه    ...   ڕادێۆی کوردلاند     ...   ڕادێۆی نه وا

گه‌ر حه‌ز ده‌کیێت ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌رده‌وام بێت ڕۆژی یه‌ک ده‌نگ بده‌ بۆ ماڵپه‌ڕی هێڤی و هێلێنا له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌وێستیمان بۆ به‌ڕێزتان
                  

بۆچی شانازی حەڤدە ساڵان خۆی سووتاند
ئا: خەندە گۆران

كات نزیكەی دووی دوای نیوەڕۆ دەبوو گەرماكەی ئەمساڵیش لەو پەڕیدابوو، تازە لەگۆڤار گەیشتبوومەوە ماڵ هێشتا پشووم نەدابوو ئارەقە لە جەستەم دەچۆۆ، بۆ ئەوەی كەمێك ماندووبوونم بحەسێتەوە پەرداخێك ئاوم تێكرد و هێشتا نەم خواردبۆوە، گوێم لەدەنگی هاوار هاوراێك بوو هەر زوو بەپەلە خۆم گەیاندە دەرگاو دەرگاكەم كردەوە كە بینیم هەر منداڵ و ژن و پیاوە لەكۆڵان بەڕاكردن بەرەو ماڵی مام (عوسمان) دەچن، تا دەهات دەنگی گریان و هاوارەكەش زیاتر بەرز دەبوەوە، خەڵكەكە نەیاندەزانی چی لەماڵی مام(عوسمان) روویداوە، ئەو لەوی دەپرسی چی روویداوەو ئەوی دیكەی دەیگوت چی بووە، تەنانەت ئەو خەڵكە رێبوارانەش كە بە كۆڵان گوزەریان دەكرد بەرەو ماڵی مام (عوسمان)دەڕۆیشتن، ئەوەندەمزانی كەسێكیان بەبەتانی لەژوورەوە دەرهێناو خستیانە نێو ئۆتۆمبیلەكەی كاك( مەحەمەد)ی دراوسێمان كە هەردەم ئەو ئۆتۆمبیلەكەی لەبەردەرگاو لەكۆڵان رادەگرێت و زۆرجاریش هەیە رێگا لە ئۆتۆمبیلەكانی خزمەتگوزاری و پاككەرەوەش دەگرێت، ئەوە بوو دوای بردنی كەسەكەی نێو بەتانی بۆ نەخۆشخانە خەڵكەكە پەرتەبوون و هێواش هێواش لەماڵی مام (عوسمان) دەرهاتن ئەو كات زانیمان كەوا (شاناز)ی كچی مام (عوسمان) ئاگری لەخۆی بەرداوە، من باوڕم نەدەكرد چونكە چەند رۆژێكە شەكراوی شاناز خوارە لە كوڕە مامەكەی مارەبڕاوە و نیاز وابوو چەند هەفتەیەكی دیكە زماوەندیان بۆ ساز بكرێت، بۆیە كەوتمە پرسیاركردن لەخۆم و گوتم: بۆچی دەبێت( شاناز)ی جوان و تەمەن(17) ساڵان ئاگری لەجەستە ناسك و جوانەكەی خۆی بەردا بێت؟ ئایە دەبێت بەم شووكرنەی ناڕازی بێت، بەزۆرو بێ رەزامەند ئەو بێت، دەبێ و....... دەبێ و.......دەبێ؟
لەپرسیارەكانی خۆم نەگەیشتمە هیچ وەڵامێك، بۆیە بڕیارمدا بەرەو نەخۆشخانەی ئیمرجینسی بكەو مەڕێ تاگەیشتمە نەخۆشخانە كات بۆ سێی دوای نیوەڕۆ دەچوو، پرسیارم لە یەكێك لە پۆلیسەكانی بەردەرگای نەخۆشخانە كردوو گوتم: هیچ سووتاوێك ئێستا هاتۆتە ئێرە گوتیان: بەڵێ ئەوە نزیكەی 40 دەقیقە دەبێت كچێكیان هێناوە گوتم ئەگەر دەكرێ رێگام پێبدەن بیبینم ئەو كچە دراوسێمانەو دەمەوێت لە تەندروستی بپرسم، گوتی مەمنوعە بچیتە ژوورەوە، بۆیە دوای راوەستانێكی زۆر بەو گەرمایە لەبەر دەرگای نەخۆشخانە رێگەیان پێدام بەڵام گوتیان بەمەرجێ زۆرت پێ نەچێت و زوو بگەڕێیتەوە، دوای لەبەركردنی جلی تایبەت بۆ نێو نەخۆشخانەكان چەند دكتۆرو پەرستیارێكم بینی و دەربارەی سووتانەكەی شاناز پرسیارم لێكردن بەڵام بەداخەوە پێیان راگەیاندم كە پلەی سووتانەكەی گەلێ زۆرە ئومێدی چاكبوونەوەی زۆر كەمە، خۆم گەیاندە لای شاناز كە سەیرم كرد هێشتا جەستەی شاناز وەكو خۆی بوو چونكە سووتان تەبعی وایە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەك جەستەی كەسە سووتاوەكە هەڵدەئاوسێ و ئەستور دەبێت و بەزەحمەت كەسەكەت بۆ دەناسرێتەوە، بەڵام لەچاوەكانی دنیایەك پەشیمانیم بەدی كرد، هەروەكو ئاشكرا دەیگوت كچان من هەڵەم كرد بۆ خاتری خوا ئێوە مەیكەن، شاناز كچی شەشەمی مام (عوسمان)ە چونكە مام (عوسمان)ی تەمەن 60 ساڵان باوكی حەوت كچەو خودای گەورە هیچ كوڕی پێ نەدابوو زۆر حەزی لە كوڕ بوو، هیوای دەخواست خودا كوڕێكی پێ بدات، هەر بۆیەش یەكێك لەكچكانی بۆخۆی بەژن دابوو لەگەڵ پیاوێكی هاوتەمەنی ژن بەژنی كردبوو تەنیا بۆئەوەی وەجاغ كوێر نەبێت خوا كوڕی بداتێ، بەهەرحاڵ ئەمەش ئەقڵییەتی كۆمەڵگای ئێمەیە لە حەوت كچ بەوچاغ كوێر ناودەبرێن، ئەوە بوو بە شانازم گوت: بۆ هەڵەی واتكرد خۆ ئەمە چەند رۆژێكە شەكراوت خورادۆتەوە و بەپێچەوانەوە دەبوایە تۆ دڵخۆش بیت، ئەو نهێنیە چیە كە وای لە تۆكرد خۆت بەم دەردە سەریە بەری خۆ هیچ شتێك لەدنیادا شایەنی ئەوە نییە مرۆڤ لەپێناویدا هەوڵی خۆ كوشتن بدات، بەڵام سەری باداو هیچ قسەیەكی نەكردو چاوەكانی لەمۆڵەق راوەستان و بیرەوەرییەكانی پەلكێشیان كرد و لەوێدا باوەشی بۆ خەونە خۆشەكانی منداڵی كردەوە و گەمەو یارییەكانی نێو كۆڵان و شەڕو ئاشتی و هاوڕێیان و گریان و پێكەنینە راستەقینەكان و وەرگرتنی پارەی رۆژانە، كە خۆشیەكی بێ وێنەو تام و چێژێكی تایبەتی پێ دەبەخشین، كە هیچ كات گەورەكان هەستیان پێ نەكردووە، بەڵام زۆر جاریش تووندو تیژی و پێشێلكاری گەورەكان شادییەكانیان پێ دەكردین بە خەم و پەژارەیەكی گەورە لە نێو جەستەیەكی بچووك لەگەڵ ئەو بیرەوەریانە فرمێسك وەكو دەنكە مرواری بەسەر روومەتە سپی و سوورەكانی دەهاتنە خوار بۆیە سەیرێكی منی كردوو گوتی: نەخێر من هەرگیز بەو شووكردنە دڵخۆش نەبووم، چونكە بەدڵی خۆم نەبوو، ئەوە بوو پێش مارەكردنەكەشم هەر ناڕازی بووم زۆر لە باوكم پاڕامەوەو خەریك بوو دەست و قاچی ماچ بكەم كە كاری وا نەكات، چەندین جار بەباوكم راگەیاند كە (هیوا) ی ئامۆزام وەكو برام وایە و هیچ كات وەكو هاوسەر بیرم لێنەكردۆتەوە، خۆشەویستییەكەم بۆ (هیوا) خۆشەویستی خوشك بۆ براو بوو چونكە من و هیوا پێكەوە گەورە بووین و زۆربەی كاتەكانیش پێكەوە بووینە بەڵام باوكم زۆر كەللە رەقبوو ئەم قسانە لای ئەو بێ نرخ بوون ئەوەی لە مێشكیدا بوو بەجێی هێنا، تەنانەت دوای مارە بڕینەكەش هەوڵی زۆرمان لەگەڵیدا تا كارەكە نەگەیشتووتە زەماوەند بەڵكو پەشیمانی بكەینەوە، پێم گوت: باوكە من هەرگیز بەو شووكردنە رازی نیم و هیوا بۆمن وەكو برا وایەو لەژیانمدا بیرم لێنەكردۆتەوە كەوا رۆژێك لە رۆژان ئێمە پێكەوە لەماڵێكدا بژین، كە ئەو قسانەم كرد باوكم چاوی سوور بوو منی دایە بەر شەقەزللان و جنێو پێدان و گوتی: دیارە تۆ كەسێكی دیكەت لەژێر سەر داناوەو دەتەوێت بەپیری ئابڕوم بەریت و لەنێو دەرو دراوسێ و خزم و كەس سەرم شۆڕكەیت.
•ئەی (هیوا) هەڵوێستی چی بو لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە؟
-(هیوا)ش لەمن داماوتر بوو ئەویش لەلای خۆیەوە زۆری هەوڵدا بۆ پاشگەز بوونەوەی باوكم بەڵام بێسوود بوو.
•باشە ئێستا تۆ پەشمان نیت لەوەی كە كردووتە؟
-بەڵێ چۆن پەشیمان نیم من زۆر پەشیمانم نەدەبوایە وا بكەم دەبوایە نەك بۆ جاری یەكەم بەڵكو بۆ جاری سێیەم و چوارەمیش هەوڵم لەگەڵ باوكم بدایە بەڵكو پەشیمان بێتەوە قەناعەتی بە قسەكانم دەهات، مرۆڤ نابێت بڕیاری كوێرانە بدات وەكو من، ئاخ شەیتان چیت پێكردم روو رەشی دنیاو قیامەتت كردم.
كات تەنیا ئەوەندە دەرفەتەی دامێ بۆ پرسیاركردن و پەرستیارەكانیش لەنێو سووتاوەكان دەهاتن و دەچوون زۆر دڵتەنگ بووم كەچاوم بەسووتاوەكان كەوت، هیوای چاك بوونەوەم بۆ شاناز و هەموو سووتاوەكان خواست و نەخۆشخانەم بەچاوێكی پڕ لە فرمێسك بەجێ هێشت، بەڵام رۆژانە هەر كە بە بەردەرگاكەیان تێپەڕیمایە لە ئەحواڵی شانازم دەپرسی و دایكیشی دەیگوت: دوعای بۆ بكەن.
شەش حەوت رۆژ بەسەر سووتانی شاناز تێپەڕی دەمەو ئێوارانێك خەریك بوو خۆر ماڵئاوایی لە دنیای رووناك دەكرد بەڵام گەرما بەتینەكەی هەر مابوو، لەو سات و وەختەشدا شاناز ماڵئاوایی لەژیان و دنیای رووناك كردو چاوەكانی بۆ هەتا هەتایی لێكناو بۆ خەوێكی هەمیشەیی هەرگیزاو هەرگیز خەبەری نەبێتەوەو كاروانی ئەویش گەیشتە كاروانی ئەو پۆلە كچانەی كەوا بەخۆزگەو ئومێدو ئاواتەوە، سەریاننایەوە، تەرمەكەی بە ئۆتۆمبیلێكی ئیسعاف هێندرایەوە بۆ بەر دەرگای ماڵی مام( عوسمان)و دەنگی گریان و هاوارو رۆ رۆ ئەم ناوچەی پڕكرد، دوای شووشتن و كفن كردنی شانازی بووك بەهاوكاری دەرو دراوسێ و خزم ناسیاو تەرمەكەی بۆ گۆرستانی شێخ ئەحمەد بەڕێكراو كاتیش بۆ (1) یەكی شەو دەچوو ئەو شەو تا بەیانی بەدەم گریان و فرمێسك رەشتن خەو لە چاوەكانمان تۆرا.

ده‌نگێك تۆمارکه‌ بۆ ماڵپه‌ری هێڤی و هێلێنا 

..
1 Online

کوردسایت.نیت

سایتی قژ

درامای خه‌م

زنجیره‌ری نور
..
کێسه‌ی کۆمپیوته‌ر
خێرای ئه‌نته‌رنێت

نوسینی کوردی

مارزیه‌ ڕه‌زازی
فێربونی زمان
ڕۆژ نامه‌کان

 

 




























سایتی ئه‌ینی

کوردسایت.نیت

apهۆنره‌وی کاوه‌ هه‌سه‌ن
گۆرانی فارسی 
سایتی سورکێو
به‌رنامه‌ی به‌ سود

           

Real One Player

Windows Media Player

Adobe Acrobat Reader

Flash Player

ShockWave Player

 

یاری کردن

فۆنتی کوردی
لۆگۆی ماڵپه‌ڕ

بۆ بینینی مانگ
نوسینی خوێناوی
بزانه ته مه نت جه نده
شيروان نيت
   Online