سه‌رچاوه‌ی زانستی به زمانی كوردی

یه‌كێك له گرفته‌كانی قوتابی له زانكوكانی كوردستان كه‌می سه‌رچاوه‌ی
زانستی نوێیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی زانستی به زمانی كوردی به شێوه‌ی
په‌رتوك زۆر كه‌مه و له ڕوی بابه‌ت سنورداره.
هێندك نیمچه په‌رتوك هه‌ن كه به زمانی كوردی نوسراوێن و به شێوه‌ی كپی كرا‌و
ده‌گه‌نه ده‌ست قوتابی كه لێر‌ه به (مه‌لزه‌مه) ناسراوێن ئه‌م مه‌لزه‌مانه
زیاتر به ده‌ستی قوتابی نوسراون كه وه‌رگێراوی وێنه‌ی عه‌ره‌بی بابه‌تی
زانستی‌یه.
ئه‌م مه‌لزه‌مانه هه‌رچه‌ند له ڕوی ئه‌ده‌بی و وه‌رگێران و چاپ كه‌موكوڕیان
تێدایه به‌ڵام په‌رۆشی قوتابی پیشان ده‌دات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌رچاوه‌ی
زانستی به زمانی كوردی.
له نێوان زمانی خوێندن پێش ڕاپه‌رین و ئێستاجیاوازی هه‌یه، ئێستا زۆربه‌ی
مامۆستایان بابه‌ته‌كانی خۆیان به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و قوتابی
ئازاده له تاقیكردنه‌وه‌كان به زمانی كوردی وه‌ڵام بداته‌وه به تایباتی له
زانسته مرۆڤیه‌كاندا.
قوتابی گرفتی هه‌یه له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی چونكه له خوێندنی پێش زانكو زمانی
خوێندن كوردییه به‌ڵام له قوناغی ئاكادێمی زمانی خوێندێن ده‌بێته عه‌ره‌بی.
لێر‌ه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته ده‌بی زانكو وه‌كو بنكه‌ی زانستی وڵات و
مامۆستایانی زانكو وه‌كو پسپور هه‌ول بۆ نوسینی په‌رتوكی زانستی به زمانی
كوردی و وه‌ڕگێرانی سه‌رچاوه‌ی زانستی نوێ بۆ زمانی كوردی بده‌ن و زانكو و
كۆری زانیاری كوردستان ده‌بی هاوكاربن له دروست كردنی فه‌رهه‌نگێكی زانستی
كوردی.
ئه‌م كاره، كارێكی گرنگ و نیشتیمانیه كه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر زانستپه‌روه‌رێكی
كورده و دوواخستنی ئه‌م كاره هیچ بیانویه‌كی هه‌ل ناگریت...
په‌روێز
مسته‌فا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وێبڵاگ
9/5/2004