به‌ڕێوه‌بردن چیه؟
پێناسه كردنی به‌ڕێوه‌بردن ئاسان نییه، چه‌ندین پێناسه هه‌یه كه جیاوازی له
نێوان هه‌ریه‌كه‌یان به‌دی ده‌كرێت، له‌و پێناسانه به‌ڕێوه‌بردن بریتییه له
(كۆی ره‌نجی هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی) و
هه‌روه‌ها پێناسه ده‌كرێت كه (فه‌رمانی جێ‌به‌جێ كردنی ئێش و كار له رێگه‌ی
خه‌لكی‌تره‌وه) یان بریتیه (له نه‌خشه‌دانان و چاودێری كردن و هاندانی
كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی رێكخراوه‌كه).
هه‌رچه‌نده جیاوازی ده‌بینرێت له نێوان پێناسه‌كردنی پێشوو به‌ڵام چه‌ند
خالێكی هاوبه‌ش به‌دی ده‌كرێت وه‌ك:
1-
به‌ڕێوه‌بردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك
په‌یره‌و ده‌كرێت نه‌ك ته‌نها كه‌مێك، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕێوه‌بردن كارێكی
گشتییه له چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌كه.
2-ئامانج
شتێكی سه‌ره‌كییه له كاری به كۆمه‌ڵ بۆیه به‌ڕێوه‌بردن شتێكی ئامانج داره.
3-به‌ڕێوه‌بردن
جێ‌به‌جێ كردنی ئیش و كار نییه به‌لكو جێ‌به‌جێ كردنی ئیش و كاره له ڕێگه‌ی
خه‌لكی‌تره‌وه.