پردی ده‌لال له زاخۆ
له ناو شاره جوانه‌كانی
كوردستان‌دا، شارێك هه‌یه ناوی زاخۆیه، له دهۆكه‌وه په‌نجا كیلۆمه‌تر دووره.
زاخـۆ شارێـكی زۆر كۆنه
كه‌وتووه‌ته ناو دۆڵێكی بچـووكه‌وه له كه‌نار ڕووباری خاپوور دا، لــه هـه‌ر
چوارلایه‌وه كۆشك‌و خانووی جوان درووست كراوه. دیمه‌نی ڕووبار‌و خانووه‌كان له‌گه‌ڵ
دیمه‌نی باخچه‌و چیا ڕه‌نگینه‌كان گه‌ڵێك دڵگیرن.
ئه‌م
ڕووباره به‌م دیمه‌نه جوانه‌یه‌وه ده‌ڕواته خوارێ تا ده‌گاته گوندی « دۆڕنه‌خ
».
له‌وێنده‌رێ تێكه‌ڵی ڕووباری« هیزل
»
ده‌بێت. پاشان هه‌ردووكیان له‌نێزیك گوندی
«
فیشخاپوور
»
له‌گه‌ڵ
ڕووباری
« دیجله
» دا
ده‌بنه یه‌ک.
زاخۆ
میوه‌یه‌كی چاك‌و خۆشی هه‌یه‌و رانك‌و چۆخه‌ی زاخۆ كه له خوری‌و مه‌ره‌ز درووست
ده‌كرێت زۆر به ناو بانگه. هه‌روه‌تر له ده‌ورو پشتی زاخۆ نه‌وت هه‌یه، ده‌بێژن
گوندی « شه‌رانس » كه له‌وێ نزیـكه ڕه‌ژووی به‌ردی تێدایه. شه‌رانس كه له دێ‌یه
نێزكه‌كانی ده‌وروپشتی زاخۆیه هاوینه هه‌وارێكی زۆر فێنك‌و خۆشه.
زاخـۆ
گه‌لێــك شوێـنه‌واری مێـژوویی تێدا هه‌یه. له هه‌موویان گرنگتر « پردی ده‌لاله
» كه
له شوێــنه مێژوویی‌یه‌كانی كوردستانه. ئه‌م پرده له ده‌ورێكی زۆر كۆنه‌وه
دروست كراوه. مێژووی دروست‌كردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ماد‌و ڕۆمانی‌یه‌كان.
ئه‌م پرده
له پێنج تاق پێك هاتووه. درێژایی 111 متره. پانی‌یه‌كه‌شی له چوار مه‌تر
زیاتره.
ئه‌م پرده
نیشانه‌یه‌كی ئاشكرای شارستانیه‌تی‌و توانایی‌و مه‌زناهی‌ی باب‌و باپیره
گه‌وره‌كانی ئێمه‌یه.
-
هاوینه‌هه‌وار: هاوینگه، جێ
ژیانی خێڵات له كوێستان یان زۆزان، هه‌وارگه‌ی هاوینی كۆچه‌ران.
-
توانایی: ژێهاتن، هێز،
تابشت.
-
ڕانك‌و چۆخه: شاڵ‌و شه‌پك،
جۆرێك جلی كوردی پیاوانه‌یه.
-
خه‌ڵووزی به‌رد: ڕه‌ژووی
به‌رد، ڕه‌ژی به‌رد.
-
گوند: دێ، لادێ.
-
مێژوو: تاریخ، دیرۆك.
1- شاری زاخۆ كه‌وتۆته
کوێ؟
2- پردی ده‌لال له كام
شاره‌و له‌كام وه‌خت دروست كراوه؟
3- بۆچی زۆر كه‌س له
هاویندا بۆ زاخۆ ده‌چن؟
4- له ده‌ورو پشتی
زاخۆ چی هه‌یه؟
1-
ئاسمان:
2-
كوردستان:
3-
دیجله:
4-
پردی ده‌لال: