ته‌له‌فۆن
له‌پاش ته‌واو بوونی ساڵی
خوێندن كه‌ئه‌نجامی تاقی‌كردنه‌وه ده‌رچوو، كاژاو له‌ناو قوتابی‌یه‌كانی پۆلی
یه‌ك دا به یه‌كه‌م ناسرا. كاك نوری بابی ژاكاو به‌ڵینی دابوویه ئه‌گه‌ر
به‌یه‌كه‌م ده‌رچێت سه‌عاتێكی به خه‌ڵات بۆ بكڕێت. به‌ڵام باوكی له دهۆكه‌و
كاژاو ده‌نگی نایگاتێ، له به‌ر ئه‌وه زۆر به‌دڵته‌نگی گه‌ڕایه‌وه ماڵ. دایكی
پێ‌ی گوت زۆر خه‌فه‌ت مه‌خۆ هه‌ر ئێستا به ته‌له‌فۆن مزگێنی ده‌رچوونت به بابه
ده‌گه‌یه‌نم. كاژاو پرسیاری كرد: ته‌له‌فۆن هه‌ر له‌ناو شاردا قسه‌ی پێ ده‌كرێت
یاده‌نگی ده‌گاته جێگه‌ی دووریش؟ دایكی وه‌ڵامی دایه‌وه كه ته‌له‌فۆن ده‌گاته
هه‌موو شوێنێكی ووڵات. ئیش‌و كاری خه‌ڵك ئاسان ده‌كات‌و ڕێگای دوور نزیک
ده‌كاته‌وه. جاران ته‌له‌فۆن كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌زۆربه‌ی ماڵه‌كانی
شاردا هه‌یه‌و به‌شێكی زۆریش له خه‌لكی ته‌له‌فۆنی هاورێ واته
« مۆبایل
» یان پێ‌یه.
هیوادارین له دوای چه‌ن ساڵێكی تر له هه‌موو شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا
ته‌له‌فۆن دابندرێت، چونكه ته‌له‌فۆن ئامێرێكی گرنگه‌و هه‌مووكه‌س كاری پێ‌ی
ده‌بێت.
پاشان كاژاوو دایكی چوون
قسه‌یان له گه‌ڵ باوكی كرد له دهۆک‌و مزگێنی‌ی به یه‌كه‌م ده‌رچوونی كاژاویان
دایه.