باڵنده‌كان ڕه‌وشت‌و سروشتی سه‌یر سه‌یریان هه‌یه، یه‌كێك
له‌و سروشتانه ئه‌وه‌یه كه حه‌ز له گه‌شت كردن‌و ڕه‌و كردن ده‌که‌ن، بۆ نموونه
له وه‌رزی پاییزدا هه‌ر كه گه‌ڵای دار زه‌رد هه‌ڵ‌ده‌گه‌ڕێت‌و ده‌وه‌رێته سه‌ر
زه‌وی‌و باڵنده‌كان هیچ په‌نایه‌كیان بۆ نامێنێته‌وه كه‌له چنگ ڕاوچی خۆیانی تێدا
بشارنه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه خۆیان بۆ ڕه‌و كردن ئاماده ده‌كه‌ن‌و زۆربه‌شیان هه‌موو
ساڵێک ڕه‌و ده‌كه‌ن. بۆ نموونه: له‌قله‌ق كه له‌وه‌رزی سه‌رمادا كۆچ ده‌كه‌نه
گه‌رمه‌سێران، له سه‌ره‌تای به‌هار دا كه هه‌وای كوردستان ڕوو له خۆشی ده‌كاته‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه ووڵاته‌كه‌مان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و باڵندانه‌ی ڕه‌و ده‌كه‌ن‌و
چۆنێتی گه‌شته‌كه‌یان له مامۆستای بیۆلۆژیم پرسی، ئه‌ویش به‌م چه‌شنه وه‌ڵامی
دامه‌وه‌و گوتی:
ئه‌و باڵندانه
ده‌ست به گه‌شتێكی دوور‌و درێژ‌و سه‌خت ده‌كه‌ن‌و له ده‌ریا ده‌په‌ڕنه‌وه. جاری وا
هه‌یه بێ ڕاوه‌ستان ڕه‌وه‌كه‌یان بیست‌و چوار سه‌عات ده‌خایه‌نێ‌و خێرایی
فڕینه‌كه‌یان ده‌گاته شه‌ست یا حه‌فتا كیلۆمیتر له سه‌عاتێكدا. هه‌ر وه‌ها
مامۆستا پێی ووتم باڵنده‌كان به سه‌ر خانووكانمانه‌وه ده‌فڕن‌و ده‌كه‌ونه سه‌رووی
چینه ژوورووه‌كانی ئاسمان‌و له ده‌ریاو كیشوه‌ره‌كان ده‌په‌ڕنه‌وه‌و له كاتی
گه‌شته‌كه‌یان‌دا ده‌نیشنه‌وه‌و وورده ماسی ناو ئه‌و ده‌ریایانه ڕاو ده‌كه‌ن‌و
ده‌یخۆن، له كاتی هه‌ڵفڕینیشیان‌دا ده‌نگێكی خۆشیان لێ ده‌بیسرێت وه‌ك بڵێی به
دڵته‌نگی‌یه‌وه ماڵ‌ئاوایی له نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن! له كاتی ڕه‌و
كردنه‌كه‌شیان‌دا بۆ شوێنێكی ئه‌وتۆ ده‌گه‌ڕێن كه تیادا گه‌رمیان بێته‌وه‌و
خواردنیان ده‌س كه‌وێت‌و به ئاسووده‌یی تیادا بژین، هه‌روه‌ها گه‌شته‌كه‌شیان به
كۆمه‌ڵی ده‌بێت‌و هه‌ر كۆمه‌ڵه باڵنده‌یه‌ك سه‌رۆك‌و لێ‌پرسراوی خۆی هه‌یه كه
ڕێنوێنی كۆمه‌ڵه‌ی خۆی ده‌كات.
له وه‌رزی به‌هاردا كه ئاو‌و هه‌وا فێنک ده‌بێت‌و داره‌كان
گه‌ڵا ده‌كه‌ن ئیتر باڵنده‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌ره‌و ووڵاته‌كه‌ی خۆیان‌و له پێشدا
نێرینه‌كانیان دێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به گورج‌و گۆڵی هێلانه‌ی جوان جوان دروست بكه‌ن.
كاتێك كه ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه به‌ختیارانه هه‌موو كۆ
ده‌بنه‌وه ئه‌وا ئاهه‌نگێكی دڵڕفێن ده‌گێڕن‌و گۆرانی‌ی خۆش‌و دڵگیر ده‌ڵێن‌و
ئاسمان له چریكه‌و نه‌غمه‌و سۆزی ئه‌م باڵندانه ده‌نگ ده‌داته‌وه هه‌ر ده‌ڵێی
له خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌یانه كه گۆرانی ده‌ڵێن.