kurdi كوردی فارسی Media Post Wane Huner Extra yad Downloads Font E-mail

 

  • لێكدانه‌وه‌ی ووشه‌كان:

  • له‌پێناو: له‌ ڕێگای.

  • به‌‌خت ده‌كه‌ین: ده‌به‌خشین، فیدای ئه‌كه‌ین.

  • هه‌ڵمه‌ت: په‌لامار، هێرش

  • وردوخاش: پارچه ‌پارچه‌ كردن، له‌ت‌وپه‌ت كردن.

  • كاره‌سات: ڕوداوی ناله‌بارو قورس.

 

  • گفت‌وگۆ كردن:

  1. له‌پێناوی نیشتماندا چی به‌خت ده‌كه‌ین؟

  2. ڕێی نه‌جات‌و ڕزگار بوون له‌ چی‌دایه؟

  3. ئه‌گه‌ر -خوانه‌خواسته- نیشتمان تووشی كاره‌ساتێك هات تۆ چی ده‌كه‌یت؟

نیشتمانم

ئێمه له پێناوی نیشتمان

به‌خت ده‌كه‌ین سامان‌و گیان

كه‌س ناوێرێ هه‌ڵمه‌ت به‌رێ

وردو خاش ئه‌كه‌ین دوژمنان

٭٭٭

به‌ خوێنی ئاڵ‌و گه‌ش ڕشتن

نووسیمان سروودی سه‌ركه‌وتن

سه‌ربه‌رزین ئێمه له جیهان

چاومان ناترسێ له مردن

٭٭٭

به‌رامبه‌ر هه‌موو كاره‌سات

دره‌نگ‌وه‌خت بێ‌و شه‌و‌ی نه‌هات

هه‌ڵ ده‌كه‌ین چرای‌ زانستێ

عیلم‌و زانسته‌ ڕێگای نه‌جات

٭٭٭

ئیتر ئه‌ی نیشتمانی شیرینم

بژی ڕووناک كه‌ره‌وه‌ی ژینم

خوا بتپارێزێت له‌ دوژمن

له‌ به‌رزی‌و شادیدا بتبینم

 

 

kurdi كوردی فارسی Media Post Wane Huner Extra yad Downloads Font E-mail

  

[Copyright ©]