وه‌رز زستان بوو، شه‌و داهاتبوو، ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌كه
هه‌موویان پاش نوێژی شێوان بۆ شه‌وچه‌ره دانیشتبوون.
باووك ووتی: باشترین خووڕه‌وشت كه‌له باپیرتانه‌وه فێر
بووم ئه‌وه‌یه ئیش‌و كار له وه‌ختی خۆیدا جێ‌به‌جی بكرێت، باپیرتان پێی ده‌ووتم:
ڕۆڵه، كاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌وه سبه‌ینێ چونكه ئه‌و كارانه به‌سه‌رته‌وه كۆ
ده‌بنه‌وه‌و ئیتر بۆت ته‌واو ناكرێن.
سیروان ووتی: بابه گیان من ئه‌و ڕه‌وشته له تۆوه فێر
بووم، له به‌ر ئههمه كاروباری قوتابخانه دوا نه‌خه‌م‌و له كاتی خۆیدا
ڕای‌ده‌په‌ڕێنم.
نازدار ووتی: من كاتی خۆم له نێوان ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری
قوتابخانه‌و خوێندنی سه‌ربه‌خۆدا دابه‌ش كردووه.
باوك ده‌ستی به سه‌ری كچه‌كه‌یدا هێناو پێی ووت: به
خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك ساعه‌ت له‌و كتێبه‌ی كه به دڵته ڕۆشه‌نبیری‌و زانینت به‌ره
ده‌ستێنێت.
نازدار ووتی: له‌به‌ر ئه‌مه من كتێبی زانستی‌و چیرۆكی
به‌كه‌ڵك ده‌خوێنمه‌وه‌و زۆر ئاگاداری كتێبه‌مانم ده‌كه‌م.
باوك ووتی: نازدار چۆن ئاگاداری كتێبه‌كانت ده‌كه‌یت؟
نازدار ووتی: كه كتێبێك ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم
گه‌یشتومه‌ته كوێ قه‌ڵه‌م ناخه‌مه ناو لاپه‌ڕه‌كانی‌یه‌وه‌و، سووچی لاپه‌ڕه‌كانیشی
نانووشێنمه‌وه.
باووک ووتی: چاك ده‌كه‌یت نازدار، ئه‌ی تۆ سیروان چۆن
ئاگاداری كتێبه‌كانت ده‌كه‌ی؟
سیروان گووتی: بابه: له كاتی خوێندنه‌وه‌دا خواردن ناخۆم
نه‌وه‌كو كتێبه‌كه چه‌ور بێت‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستم پاك نه‌بێت یاوه‌كو ته‌ڕ بێت ئه‌وا
ئه‌نگووست ناده‌م له‌كتێبه‌كه‌م‌و هیچیشیان له‌سه‌ر نانووسم.
نازدار ووتی: منیش كتێبه‌كانم ناخه‌مه سه‌ر زه‌وی‌و
له‌سه‌ر مێزی نان‌خواردنیان دانانێم‌و به ئه‌مووسته‌كه‌ڵه‌ی ته‌ڕ لاپه‌ڕه‌كانی
هه‌ڵ ناده‌مه‌وه.
باووك ووتی: شانازی به هه‌ردووكتانه‌وه ده‌كه‌م‌و
پاداشتان به‌وه ده‌ده‌مه‌وه كه كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه‌تان بۆ ده‌كڕم بۆ ئه‌وه‌ی
كتێبه‌كانتان نه‌درێن‌و وون نه‌بن.