دایك ئه‌و كه‌سه‌یه كه وه‌سف كردنی به نوسین یان ووتن
ناگونجێ، ئه‌و كه‌سه‌یه كه گه‌وره‌ترین ڕێزی پێ به‌خشراوه. بۆیه منیش وه‌ک هه‌موو
ڕۆڵه‌یه‌ك ده‌مه‌وێ هه‌ستی خۆم به‌رامبه‌ر دایك ده‌ربڕم. ئه‌مه‌وێ به چه‌ند
ڕسته‌یه‌ك ڕای خۆم به‌رامبه‌ر سایك ده‌ڕبڕم.
دایك ئه‌و مرۆڤه به‌ڕێزه‌یه كه ژیانی خۆی ته‌رخان
ده‌كات بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆرپه‌كه‌ی له ده‌س پێكی ژیانه‌وه تا كۆتایی ژیانی، بۆ
ئه‌و منداڵه‌كه‌ی كه له‌لای وی له هه‌موو شت گه‌وره‌تره.
ئه‌وه‌ی من بتوانم به‌رامبه‌ر به دایك بیڵێم ئه‌وه‌یه كه
دایك گه‌وره‌یه وه‌ك چیا، شیرینه وه‌ك ووڵات، جوانه وه‌ك گوڵ‌و به نرخه وه‌ك
زێر.
دایه گیان ده‌ڵێم هه‌میشه ده‌رمانی بۆ ده‌رده‌كانم، ئاوی
بۆ تینوو شكانم، خۆراكی له‌كاتی برسێتیم‌داو ڕووناكی له كاتی تاریكیم‌دا. ڕاسته
دایه گیان شتی به ڕێز‌و به نرخ زۆره، به‌س تۆ به نرختری له هه‌موو شت.
نموونه‌مان بۆ ڕێز گرتن له دایك ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌فه‌رمێ
« به‌هه‌شت له ژێر پێی دایكانه ».
له كۆتایی دا ئه‌ڵێم هیوادارم كه هه‌موو مندالێک
ئه‌وه‌نده ڕێز له دایك بگرێ كه هیچ نه‌بێ پاداشتی ئازارێک یان شه‌ونخونیه‌كی
باته‌وه.
« دایه گیان پێت ناڵێم گوڵ
چونكه ده‌زانم سیس ده‌بی
پێت ناڵێم مانگ
چونكه ده‌زانم وون ده‌بی
پێت ده‌ڵێم دڵ
چونكه قه‌ت له بیر ناچیته‌وه »
گوڵباخ-14 سال
تورك‌و- فینله‌ند