وه‌رز زســتان‌بوو، شـه‌و داهــاتـبوو، ئه‌نــدامــانی بــنه‌ماڵه‌كه
هــه‌مــوویان پاش نوێژی
شـێوان بـۆ شــه‌وچــه‌ره دانیشتبوون.
قاره‌مان نموونه‌ی جووتیارێكی چالاك بوو، یه‌كێك بوو له‌و
جووتیارانه‌ی زه‌وی ده‌كێڵاو به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی خۆی نانی په‌یدا ده‌كرد. به
درێژایی ڕۆژگار له ناو كێڵگه‌یه‌كدا هات‌و چۆی ده‌كردو بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی
جووت‌كردن‌و كشت‌وكاڵ كردن‌دا ئاگای له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت‌و
له‌كاركردن‌و چالاكی‌یه‌كاندا هاوكاری‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وان مه‌كینه‌یه‌كیان
هه‌بوو كه كۆمه‌ڵی هه‌ره‌وه‌زی بۆ جووت‌كردن بۆ ئاماده ده‌كردن و ئه‌وان زه‌وی‌یه
پڕ پیت‌و به‌ره‌كه‌ته‌كانیان به‌و مه‌كینه‌یه ده‌كێڵا.
ڕۆژێكیان ده‌مه‌و به‌یان دایكی ئازاد كوڕه‌كه‌ی بانگ
كرد‌و پێی ووت: ئازاد، ڕۆڵه، زووكه له خه‌و ڕاپه‌ڕه، وا باوكت‌و براكانت پێشت
كه‌وتوون‌و چوونه‌ته كێڵگه، چونكه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌نم تۆ‌و كردنه. ئازاد كه
چاوی كرده‌وه دیتی كه ئه‌وه دایكیشی خۆی ئاماده كردووه‌و جلكی كاركردنی پۆشیوه،
پووشینه‌كه‌ی له سه‌رو پشتێنی له پشت به‌ستووه‌و پێڵاوه‌له‌ی له پێ كردووه.
ئازاد له نوێنه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕی‌و زوو خۆی گۆڕی‌و ئاوڕی
دایه‌وه لای جانتای كتێبه‌كانی‌و ووتی: كتێبه‌كانم ئێوه دڵگیر مه‌بن، یه‌ك دوو
حه‌فته‌م پێ ناچێت‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كشت‌وكاڵ چاوه‌ڕێم
ده‌كات.
ئازاد به گورجی‌و چست‌و چالاكی ڕووی له مه‌زرا كرد،
ته‌ماشای كرد جم‌و جۆڵێكی بێ ووچان ده‌ستی پێ كردووه‌و ده‌نگ‌و سه‌دای كار كردن له
هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌رز بۆته‌وه. له‌ملاوه وا به وڵاخ ئاوی‌خواردنه‌وه‌یان بۆ
ده‌به‌ن، له‌و لاشه‌وه ده‌زگای جووت كردن زه‌وی ده‌كێلێت، باوكیشیان له گه‌ڵ
ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا وا خه‌ریكی كشت‌وكاڵ كردنه.
تۆ بڵێی هه‌موویان چاوه‌نواڕی ئازادیان كردبێت بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ر كه گه‌ییشته ئه‌وێ، ئه‌وسا ئه‌وانیش ده‌س به كاركردن بكه‌ن؟! به‌ڵی، ئه‌وان
چاوه‌ڕێ بوون، چونكه ئازاد هه‌رچه‌نده به ته‌مه‌ن بچووك بوو به‌ڵام له كاری كشت‌و
كاڵ‌دا كارامه‌و زیره‌ك بوو.
به‌و چه‌شنه هه‌ر كه ئازاد گه‌ییشته كێلگه‌كه له‌هه‌موو
لایه‌كه‌وه ئه‌م ده‌نگه به‌رز بۆوه: وا كار كردنی ته‌واو ده‌ستی پێ‌كرد.