هه‌ڤال کوردی
دایه دایه‌ی شیرینم ره‌بی قه‌ت مه‌ر‌گت نه‌بینم دنیا به‌تۆوه جوانه دڵشادبه ئه‌مرۆ رۆژی چه‌ژنی تۆیه له هه‌ر گوله‌ی چڵێک بۆم چنیوی له باخی دڵ بۆم هێناوی گوڵ پێشکه‌ش به‌تۆیه
|
شینی من ئه‌مشه‌و هه‌زاران خه‌یالی کرده خۆله‌مێش ده‌ردو ناله‌ی دڵی من ئه‌مشه‌و عاشقانی هێناگرو جۆش باده له‌سر باده‌گێر وه‌فای منیش بۆ مه‌ی ببه‌م کۆرنۆش با شاعیرێکبم پێنوسم بنوسێ و سه‌ریشم مه‌ست وه‌ک مه‌دهۆش با وشه‌کانی ناو هۆنراوه‌م روناک بێ خۆشم وه‌ک وه‌ڵی دێوانه شێت‌و سه‌رگه‌ردانبم ته‌نهای هاورێمبێ روو بکه‌مه ده‌شتو کێوانه * * * شینی من ئه‌مشه‌وفرمێسکی خوربه‌تو ته‌نهای پێرشتم هه‌زاران وشه‌ی جوانم بۆت خسته روو تێنه‌گه‌یشتی له مه‌به‌ستم په‌ستم له‌ده‌ستم له‌قیبله‌ی هۆشو پێنوسم نه‌ی توانی بی نه‌خشینێ رازی دڵ‌و مه‌به‌ستم وه‌ک خه‌زانی پایز شعرم به‌روتا هه‌ڵ وه‌راند وه‌ک شنه‌ی شه‌مال هۆنراوه‌م به‌لاتا ره‌واند |