DARBARAY MN: mn nawm" Aram Hama"ya la dayk buy saly 1983 la shary slemany darchuy kolezhy andazyarim saly 2005 bo 2006 la zankoy salahadin la hawler esta sarqaly kary andazyarim wak leprsrawy bashy mikanik la kompanyay KOREKTELECOM harwaha la majaly nusinda nzikay 10 sala kary nusin dakam bataybaty she'r la chandin rozhnamaw sity enternetda danusm la adabishda xariky nusinm handek kurta chirokm han heshta blawm nakrunatawa esta prozhay nusiny romanekm haya ka heshta la saratadam hiwadarm btwanm ba zuyy tawauy bkam. harwaha haz akam wak aktar rol bbinm la filmy sinamayda . ((سه‌فه‌ری ئاوێزه‌ییی جینا)) ئه‌و به حه‌قیقه‌ته‌وه وابه‌سته‌نه‌بوو ...درۆزن بوو له ده‌رگاكانه‌وه نه‌هاته ژورێ له په‌نجه‌ره‌شه‌وه نه‌ڕۆیشت له په‌نجه‌ره‌وه هاته ژورێ و له ده‌رگاوه سه‌فه‌ری به‌ره‌و ئاسمان كرد ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆی كۆمه‌ڵك له ئاوێزه‌كانی منی برد له‌بری ئاوێزه‌كانم كتێبێكی جادویی بۆ به‌جێهێشتم نه‌فره‌ت له تۆ‌و له كتێبه سیحراوییه‌كه‌ت له‌بیرت دێ......... به ته‌نافه‌كانی دڵمه‌وه چه‌ند گه‌ڵایه‌كی ره‌شت هه‌ڵواسی به برژانگه‌كانی چاومه‌وه تۆپه‌ڵك كلی جه‌هه‌نه‌مت به‌جێ هێشت له یادمه(جینا) كه‌ڕنیم وه‌لێ كویرم به تۆزی و غوباری جه‌هه‌نه‌م سه‌فه‌ری ئه‌به‌دییه‌تی تۆ منی كرده شه‌مشه‌مه كۆێره‌ی شه‌وه یه‌ڵداییه‌كانی تاریكی سه‌مفۆنییای ڕۆمانه خه‌واڵووه‌كانی تۆ فێری گوناهی كردم له‌گه‌ڵ دایكم له‌گه‌ڵ باران تۆ هه‌ر ئه‌وییت ئه‌و هه‌رتۆیه فێری نویژكردنت كردم بۆ هه‌تاوه لوولدراوه‌كانی خوداوه‌ند ته‌حیاتی خیانه‌تت پێ خواردم سوێندی بی وفاوه‌فایت فرۆشت (جینا) تۆ له‌گه‌ڵ (جینا) تۆوی خیانه‌تتان له كێڵگه به فه‌ڕه‌كانی مندا چاند بڕۆ له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌موو یادگارییه تاڵه‌كانت ببه‌وه به‌ڵام ئاوێزه‌كانی منداڵیم بۆ به‌جێبهێڵه ..... ئه‌فسوس بۆ ووته ڕۆزاییه‌كانت ئه‌و ده‌ڕوات تۆ ده‌ڕۆیت ......من ده‌مێنمه‌وه ئالێره‌دا هاوكێشه‌كان ئاوه‌ژو ده‌بنه‌وه دڵم درزی بردووه‌و خوێنی لێ ده‌تكێت ...خوێنێكی ڕه‌ش ره‌ش وه‌ك چاوه‌كانی جینا
bo paywandy rastawxo: